پرسی ڕۆژ/ بەڕێز بەختیار مەحەمەد نووسەر وەڵامی پرسی ژمارەی داوەتەوە…بەختیار محەمەد: كوشتنی خواناس؛ ڕاسته‌وخۆ پەیوه‌ندی به گوتاری تیرۆری ئیسلامی سیاسی وئیسلامی سه‌له‌فییه‌وه هه‌یه.
تیرۆری خواناس وریا گلی؛ لە چەمچەماڵ جارێکی دیکە کۆمەڵگەی کوردستانی رووبەڕووی نائارامی کردەوە لەسەر پرسی بیروڕای ئازاد و قبووڵنەکردنی لایەنێک یان بیربۆچوونێک بۆ رایەکی دیکەی بەرامبەری.
ئێوە ئەو کارە چۆن هەڵدەسەنگێنن لەباری کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگە؟ ئایا بەرپرسیاری یەکەم کێیە و پرۆسەی ڕێگە چارە چیە بەڕای ئێوە؟
بەختیار محەمەد: كوشتنی خواناس؛ ڕاسته‌وخۆ پەیوه‌ندی به گوتاری تیرۆری ئیسلامی سیاسی وئیسلامی سه‌له‌فییه‌وه هه‌یه. ناڕاسته‌وخۆش پەیوه‌ندی به هه‌لومه‌رجی خراپی سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌وه هه‌یه؛ كه ئه‌مه‌یان ڕاسته‌وخۆ ده‌سه‌ڵاتی ٣٢ ساڵه‌ی پارتی ویه‌كێتی لێی به‌رپرسیاره. وه‌ك ده‌زانین له سایه‌ی ئه‌م ڕه‌وشه‌دا، ئیسلامی سیاسی به هه‌موو باڵه‌كانییه‌وه گه‌شه‌یه‌كی زۆری كردووه و فكریانه و ئایدیۆلۆژیانه به‌ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ی كۆنترۆڵ كردووه. لێره‌وه په‌روه‌رده‌ی ئایدیۆلۆژیی ئه‌وان خه‌ڵكێكی زۆری ئیمانداری ساده‌ی (به‌تایبه‌تی له توێژی گه‌نجانی) بۆ لای خۆی ڕاكێشاوه وكردوونیه‌ته لایه‌نگرێكی موتیعی سه‌رسه‌ختی خۆی. بكوژه‌كه‌ی خواناس یه‌كێكه له‌و گه‌نجه مێشك شووراوانه‌ی، كه به هاوكێشه‌ی ئیمان وكوفر، وه‌ك ئه‌ركێكی پیرۆزی ئایینیی(خواناس) تیرۆر ده‌كا.
هه‌ڵبه‌ت چاره‌سه‌رێكی هه‌نووكه‌یی ئه‌فسووناویی بۆ ئه‌م ڕه‌وشه خراپه‌ی كوردستان نییه، به‌ڵام ده‌بێ به‌ره‌ی ڕۆشنگه‌ری ڕه‌خنه‌گر له ئیسلامی سیاسی و له ئایین، به كه‌ره‌سته‌ی مه‌نتیق وعه‌قڵ به‌هێز و هۆشیارتر بێت، تا بتوانێت باشتر كۆمه‌ڵگه و تاكه‌كانی هۆشیار بكاته‌وه وله ئیسلامی سیاسی دووریان بخاته‌وه.