پرسی رۆژ…بەرێز یوسف عوسمان چاوێری سیاسی وەڵامی پرسی رۆژی ژمارەی داوەتەوە…

0

گفتوگۆ و دەنگدان لەسەر بودجەی عێراق لە پەرلەمانی عێراقدا ، بەئامادەبوونی نوێنەرانی حزبەکانی کوردستان، مشتومڕێکی گەورە و بەهێزی هێناوەتە ناو شەقامی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان. زۆری قسەوباسەکانیش لەسەر بچووکردنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان تادەگات بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو قەوارەیە بەهۆی دەرچوونی یاسای بوودجەی ٢٠٢٣ەوەیە! ئێوە دەڵێن چی لەوبارەوە؟ وە ئایا نوێنەرانی کورد بەتایبەت حزبە دەسەڵاتدارەکان چەندە لەبەرژەوەندی خەڵک دەنگ بۆ بڕگە و بەندەکانی ناو پرۆژە یاساکە دەدەن بەتایبەت ئەوەی پەیوەندە بە گێڕانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان؟

بەڕێز یوسف عوسمان چاودێری سیاسی بەمجۆرە وەڵامی پرسی رۆژی بەکورتی  داینەوە:

“بە لای ئێمەوە هەرێمی كوردستان نەك تەنیا هێڵی سوورە بەڵكو هێڵی مەرگە و یان كوردستان یان نەمانە. ‏”  (مسعود بارزانی ‏‎١١ی حوزەیرانی٢٠٢٣)

بەگوێرەی ئەو بەیانە بەپەلەی ئێستای بارزانی بێت، کەدوا دوودێری کۆتاییەکەیەتی . ئەودۆخە وەک خۆی نەمێنێ و تەواو تێک بچێت. بەکورتی ئەوەی بارزانی دەیەوێت، لەئێستادا یەکێتی و شیعە بەئاسانی ناچنە ژێرباری. چونکە کۆی ئەوبڕیارو ڕاسپاردەو تەعدیل و لابردن و ئیزافەکردنانەی بڕگە یاساییەکانی بودجە. لەوچەند ڕۆژەی ڕابردووی کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق لەگەر تێڕوانینی بارزانی نایەتەوە، لەو حوکمڕانیە تاک دەسەڵاتەی ئێستایان لەکوردستان. کەواتە؛ لێرە تورکیا لەبۆ تێکدانی ئەو بارودۆخە دوایین کارت لەدەستی بارزانیدا مابێتەوە .

ئەوەی بابەتی بێمانایە مەحافیلی دەولی ودەوروبەرە کەکاریگەری ئەرێنیان نیە. بەڵکو خراپ بوونی ئەودۆخە لەئەجێنداو بەرژەوەندی هەموو لایەکە، جگە لەخەڵکی کوردستان! واتێدەگەم، بەلای بارزانی بەنەزمی جاران ئەگەر پێیان چاک نەکرێت، ئەوا بەدڵنییایەوە دەتوانن و بەئاسانی خراپی بکەن .بەسادەترین ئاماژەش دابەشنەکردنی مووچەیە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.