لەچەندین مەراسیمی پرشکۆدا، یادی خەباتکارانەی” گوڵزار حەمە رەفیق” کرێکاری کۆمۆنیست بەرێوە چوو…
لەچەندین مەراسیمی پرشکۆدا، یادی خەباتکارانەی” گوڵزار حەمە رەفیق” کرێکاری کۆمۆنیست بەرێوە چوو…
هاوڕێ گوڵزاری کرێكاری کۆمۆنیست و هه‌ڵسوڕاوی شوراکان و بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان و کادری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، لەبەرواری ١٠ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠١٧ دا به‌کاره‌ساتی هاتوچۆ له‌شاری تۆرنتۆی که‌نه‌دا، بۆ هەمیشە ژیان ئاوایی لە خیزان و هاوڕی و هاوچینەکانی کرد… ماڵئاوایی هاوڕی گوڵزار خەسارەتێکی قەرەبوونەکراوی ناوادە بوو… بەو بۆنەیەوە، و بۆ ریزگرتن لە یادی خەباتکارانەی چەندین دەهە لە تیکۆشانی نەبراوەی کۆمۆنیستی ئەو هاوڕییە، لە وڵاتەکانی کەنەداو بەریتانیاو فنلند، مەراسیمی رێزلێنانی بۆ سازکرا… ئەمەی خوارەوە کورتەیەکی ئەو مەراسیمانەیە… شایانی باسە بەرواری ١٠/١٢/٢٠١٧ لە ئوسترالیا‌و لەشاری سیدنیش مەراسیمێک بۆ یادی خەباتکارانەی هاوڕی گوڵزار رێک دەخرێت…
که‌نه‌دا:
مەراسیمی ڕێزلێنان لە هاوڕێ ( گوڵزار حەمەڕەفیق عارف) لە کەنەدا
بۆ ڕێزلێنان لە خەباتی ٤ دەهەی هاوڕێ گوڵزار، هەردوو ڕێکخراوی کەنەدای حككك و حككع و خانەوادەکەی مەراسیمی رێزلێنان و بەخاکسپاردنیان بە بەباڵای ماندووبوون و خەباتی خۆی بۆ بەڕێخست.
ڕۆژی هەیەنی ١٧ی نۆڤەمبەر لە شاری تۆرنتۆ/کەنەدا ڕێوڕەسمێکی شایستە بەبەشداری زیاتر لە ٣٠٠ کەس بەرێوەچوو، مەراسیم لە کاتژمێر ٥ی ئێوارە لەلایەن رێکخراوی کەنەدای هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و عیراق و هاوڕیانی و خانەوادەکەیەوە بۆ رێزگرین لە یادی خەباتکارانە و رۆڵی ماندونەناسانەو کارکتەری دڵسۆز‌و میهرەبانیەکەی دەستی پێ‌کرد… سەرەتای مەراسیم بە دانانی گوڵی وەفاداری دەستی پێ‌کرد کە پتر لە کاتژمێرێک چەپکە گوڵ لەسەر تەرمەکەی دانرا.
مەراسیمەکە لە لایەن بەڕێز( گوڵزار محەمەدە) وە بەڕێوە چوو، بەدوای بەخێرهاتنی ئامادەبوان و ساتێک بێدەنگی وەستان وسروودی ئەنتەرناسیۆناڵ دەستپێکی مەراسیم بەڕێوەچوو.
هیوا جەمیل هاوڕێ و هاوژینی هاوڕێ گوڵزار یەکەم کەس بوو کەلەسەر ژیان و خەباتی هاوڕێ گوڵزار قسەی کرد. ئاماژەی بە لەخۆبووردەیی و ماندوونەناسی و میهرەبانی کرد لە تەواوی ٢٥ ساڵ بەسەربردنی ژیانی هاوسەری و هاوخەباتی. هەروەها ئاماژەی بەو شتانە کرد کە لە گوڵزارەوە فێری بووە.
بە دواییدا هاوڕێ (سەمیر عادل) ئەندامی م.س حككع لە وتەکەیدا ئاماژەی بە دەور و نەخشتی ڕێکخراوی ئافرەتان کرد لە کوردستان کە هاوڕێ گوڵزار یەکێک بوو لە هەڵسوڕاوە بەرچاوەکانی، کە توانیان پرسی بێمافی ژنان بکەنە پرسی کۆمەڵگە، وە گوتی لەدەستدانی ژنانی وەک گوڵزار ڕێگا خۆشتر دەکا بۆ پەرلەمانی عێراق کە یاسای جەعفەری بەئاسانی تێپەڕێندرێت. هەروەها گوتی بە ئومێدێکەوە یادی ١٠٠ ساڵەی شۆڕشی ئۆکتۆبەر دەکەینەوە، کە زۆر پێویستمان بە هەڵسوڕاوی کرێکاری و جەماوەری وەک گوڵزار دەبێت.
پاشان تۆلاسی کوڕی هاوڕێ گوڵزار لە وتەیەکیدا بەزمانی ئینگلیزی ئاماژەی بە دایکایەتی دایکی کرد و کە هەرگیز کەس ناتوانێت کەس جێگای ئەوم بۆبگرێتەوە و زۆر قەرزاری میهرەبانی و خزمەتی دایکمم، بەداخەوە نەمتوانی پاداشتی ماندووبوونی ئەو بدەمەوە.
پاشان لە ڕێگای ڤیدیۆی تۆمارکراوە وە لە کوردستان هاوڕێ ( موحسین کەریم) جێگری سکرتێری حككك وتەی م.س حزبی ئاراستەی ئامادەبوانی کرد. هاوڕێ محسن ئاماژەی بە دەورو نەخشی بەرچاوی هاوڕێ گوڵزار کرد، هەر لەسەردەمی شوورای ئەلبسە و دامەزراندنی حككع و ڕێکخراوی سەربەخۆی ئافرەتان تا دەگاتە چالاکیەکانی لەگەڵ هاوڕێیانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و عێراق لە کەنەدا. کە دواهەمینیان خۆپیشاندان بوو دژ بە هێرشی حەشدی شەعبی بۆ سەر کەرکوک و دەوروبەری لە ١٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧.
بەڕێز نورەدین جەمیل برای هاوڕێ هیوا دوای وتەیەکی کورت کە تێیدا ئاماژەی بە سۆز و هاوڕێیەتی کرد لەگەڵ هاوڕێ گوڵزار، تەواوی ژیانی هاوڕێ گوڵزاری بۆ ئامادەبوان خوێندەوە.
لە نێوان بڕگەکاندا بەرێوەبەری مەراسیمەکە شیعرێکی کاکە زریانی خوێندەوە. هاوڕێ ئەمجەد علی سلاید شۆیەکی وێنەیی ئامادەکردبوو لەسەر ژیان و هەڵسوڕانی هاوڕێ گوڵزار، کەتێیدا هەڵسوران و چالاکیەکانی بەوێنە قسەی بۆئامادەبوان دەکرد. هاوڕێ چیمەن حەمەڕەفیق هاوڕێ و خوشکی ئازیزی هاوڕێ گوڵزار بەدوای سوپاس گوزاری بۆ ماندووبوونی هاوڕێیانی لە تۆرنتۆ و شارەکانی دیکەی کەنەدا و خانەوادەکەی قسەکانی دەستپێکرد. دواجار هۆنراوەیەکی کاک ( مەجید حەمە ڕەفیق)ی برای هاوڕێ گوڵزاری خوێندەوە کە بۆ مەرگی لەناکاوی هۆنیبوویەوە. تێیدا ئاماژەی بە دەوری گوڵزار دەکر لە ناو خانەوادە و خۆشەویستانیدا.
هاوڕێ سەمیر نوری سکرتێری حكك چەپی عێراق لە وتەیەکی کورتیدا ئاماژەی بە دڵسۆزی و خۆراگری هاوڕێ گوڵزار و هیوا کرد بۆ بزووتنەوەی کۆمۆنیستی و حزبەکەی. هەروەها سەرەخۆشی حكك ئێران حیکمەتیست خوێندرایەوە لە لایەن هاوڕێ( گوڵزار محمد) ەوە. پاشان پەیامی سەرخۆشی حکک ئێران حیکمەتیست- خەتی ڕەسمی لەلایەن مینۆ هومەلی ەوە خوێندرایەوە.
بەشێکی کەی بەرنامەی مەراسیمەکە هۆنراوەیەکی هاوڕێ ( حسن مارف) بوو کە هەر بەو بۆنەوە نووسیبووی. جگە لە وتەیەکی کورت کە ئەویش بەناوی خانەوادەی هاوڕێ گوڵزارەوە سوپاسی هەموو لایەکی کرد. خونچەی تازە پێگەیشتوو ( لاریا گۆران باهیر) وتەیەکی کورتی بەزمانی ئینگلیزی پێشکەشکرد، کە تێیدا ئاماژەی بە سۆز و خۆشەویستی گوڵزار دەکرد بۆی. لە خۆشەویستیت بێبەش دەبین و جێگات بە بەتاڵی دەمێنێتەوە، ئەوە بەشێک بوو لە قسەکانی لاریا.
هاوڕێ کاوان قادری پەیکەرتاش بۆ ڕێزلێنان لە خەبات و ماندووبوونی هاوڕێ گوڵزار باجێکی یەخەی دروستکردبوو لە وێنەی هاوڕێ گوڵزار و ئارمی حككك ی بەسەرەوە بوو، ئامادەبوان بە یەخەیانەوە بوو. هەروەها مەدالیایەکی پەیکەریشی بۆ درستکردبوو و شانۆی هۆڵەکەی پێ ڕازابۆوە.
هەروەها هاوڕێ ( جلال سعید) کەمپینێکی کۆمەک کۆکردنەوەی بەناوی( کەمپینی گوڵزار بۆ ئاوارەکانی دووزخورماتوو و کەرکوک) ڕاگەیاند. ئەوەش ڕێزێکە بۆ دوا قسەکانی هاوڕێ گوڵزار کە ( پێشنیاری کردبوو لە نموونەی کۆمەک بۆ کۆبانێ، کەمپینێک بەڕێبخرێت بۆ یارمەتی ئاوارەکانی دووز و کەرکوک دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر کە سەرانی کورد لە هەرێمی کوردستان لە فەشەلی ٢٦ ساڵەی دەسەڵاتیاندا لەگەڵ هێرشی حەشدی شەعبی بە یارمەتی ئێران کرایەوە سەر ئەو ناوچانە).
لە کۆتاییدا لە لایەن بەڕێز( محمد) ئامۆزای هاوڕێ گوڵزارەوە وتەی سوپاس گوزاری خانەوادەکەی کە لەلایەن کاک مەجیدی برایەوە ئاراستەی هاوڕێ و خۆشەویستانی گوڵزار کرابوو لە کێشانی ئەرک و ماندووبوون. وە ئاماژەی بەوەکرد کە هاوڕێیانی گوڵزار دڵسۆز و جێی شانازی خانەوادەکەیان و ڕاستگۆ بوون بۆ بیروباوەڕەکەی گوڵزاری خوشکیان، کە تەمەنێکی زۆری ژیانی بۆ ئەو بیروباوەڕە بەخەرج داوە.
شایانی ئاماژەیە کە تەواوی مەراسیمەکە ڕاستەوخۆ لە پەیجی ڕادیۆی پێشەنگ لە فەیسبووک پەخشکرا.
جێی ئاماژەیە کە ڕۆژی دواتر کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی لە مەراسیمێکی شایستە و شکۆدار و بەبەشداری پتر لە ٢٠٠کەس بەخاکسپێردرا و جگە لە چیمەن حەمەڕەفیقی خوشکی هاوڕێ گوڵزار لە سوپاسکردنی ئامادەبوان و ماندووبوونیان لەم چەند ڕۆژەدا، هەریەکە لە هاوڕێیان گۆران باهیر و سەرگوڵ سەلمە (سەرگوڵ ئەحمەد ) و جلال سعید وتەی خۆیان پێشکەش کرد و بە گووڵبارانکردنی ناو قەبرەکە و سەر گڵکۆکەی و سروودی ئەنتەرناسیۆناڵ بە دەنگی هاوڕێیانی کۆمۆنیستی گوڵزار کۆتایی بە مەراسیمی بەخاکسپاردنی هات.
فنلاندا:
مەراسیمی ڕێزلێنان لە هاوڕێ گوڵزار له‌فنلاند
بەرواری ١٩/١١/٢٠١٧کۆمیتەی فنلاندی حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان مەراسیمی گیان لەدەستدانی هاوڕێ و گوڵزار حهمهڕەفیق ی لە شاری هیلسینکی رێکخست، مەراسیمەکە لە لایەن هاوێێ مستەفا باهیرەوە بەرێوەبرا. هاورێ مستەفا پاش بەخێرهاتنی گەرمی هاوڕێیان و ئامادەبوانی مەراسیمەکە، سوپاسی ئامادەبونیان کرد و کەبتوانین پێکەوە ڕێز لە ژیان وخەباتی هاوڕێ گوڵزار بگرن. مەراسیمەکە بە سرودی ئەنتەرناسیۆنال و دەقیقەیەک وەستان و بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە ژیانی هاوڕێ گوڵزار گیانبەختکردوانی رێگای سۆشیالیزم دەستی پێ‌کرد.
وتاری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لەلایەن هاوڕێ ئاڵا فەرەج لێپرسراوی رێکخراوی فنلاندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان پێشکەش کرا و پاشان هاوڕی سامان کەریم وتاری حزبی کۆمۆنیستی کرێکایی عێراقی پێشکەشکرد کە دەسنیشانی دەوری کار‌و خەباتیان لە شورای ئەلبیسەی سلێمانی و چالاکی کۆمۆنیستی لەگەڵ گوڵزار و هاوڕێکانی کرد، وە باسی ئەوەی کرد ئەوە گوڵزار و هاوڕێکانی بوون یەکەم بنکەی شورایان لە کارگەی ئەلبیسە کردەوهو باسی دەور و نەخشی گوڵزاری کرد لە کۆمەک کردن بە پێکهێنانی حزب و کۆمەک بە خەڵکی کۆبانی و ….
پاشان وتاری مه‌کته‌بی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان له‌لایه‌ن هاوڕێ موحسێن کەریم لەرێگای سلاید شۆوە پێشکەش کرا. پاشان ئامۆزای هاوڕێ گوڵزار، رێبوار معروف لەسەر ژیانی گوڵزار وتەیەکی پێشکەش کرد و گۆرانیەکی پێشکەش بە گوڵزار کرد لەسەر داوای هاوڕێ چیمەنی خوشکی کە گوڵزار حەزی لەو گۆرانیە بوو.
پاشان گەشتێک بە ناو ژیاننامەی سیاسی و کۆمەڵایەتی هاوڕێ گوڵزار لەلایەن هاوڕێ ئالان دانیارەوە پێشکەشکرابە وێنەوە و مەراسیم بە پارچە پەخشانیێکی رازاوەی هاوڕێ سیروان حەمە ئەمین بەردەوام بوو. پاشان هەریەک لە هاورێیان ئیبراهیم حسێن و مستەفا ناسراو بە مستەفا هەژدە و کەمال شوان و رەزای کەمانگەر و ئاڵا فەرەج یادەوەریەکانیان بۆ ئامادەبوان گێڕایەوە. بەرنامە بە سرودی ئەنتەرناسیۆنال کۆتایی هات. ئەوەی شایەنی باسە ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی هێلسینکی و شارە دوورەکان هاتبوون بۆ بەشداری ئەم مەراسیمە و ئەمەش بەهۆی ئەوەی هاوڕێ گوڵزار کەسایەتی بەرجەستەی ریزی کرێکاران و ئینسان دۆستان بوو.
به‌ریتانیا:
مەراسیمی ڕێزلێنان لە هاوڕێ ( گوڵزار حەمەڕەفیق عارف ) له به‌ریتانیا
رۆژی ١٩/١١ بۆ رێزلێنان له ژیان و کار‌و هه‌ڵسوڕانی خاباتکارانهی هاوڕێ گوڵزار له‌یه‌کێک له‌هۆڵه‌کانی زانکۆی له‌نده‌ن له‌لایه‌ن حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان رێکخراوی به‌ریتانیا، مه‌راسیمێک سازدرا.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌که نوری به‌شیر، پاش به‌خیرهاتنی ئامده‌بوان و ده‌ستخۆشیان بۆ به‌شداری له‌گیان له‌ده‌ستدانی هاوڕێیه‌کی ئازیز‌و کرێکارێکی کۆمۆنیست، قسه‌وباسێکی کورتی پێشه‌که‌ش کرد، که جێگا‌و رێگای به‌رز نرخاندنی هاوڕێ گوڵزار له‌وه‌وه بوو، که کرێکارێکی کۆمۆنیست و هه‌ڵسوڕاوێکی شورایی و کادرێکی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بوو، ئه‌م جێگایه‌ی هاوڕێ گوڵزارو هاوڕێکانی بوو که له‌کوردستان ده‌سه‌ڵاتدارانی حزبه قه‌ومیه‌کانی نیگه‌ران کرد و له‌زۆر شوێن حزبه‌که‌ی هاوڕێ گوڵزاریان به‌توندڕه‌و ناو ده‌برد، ئه‌م حزبه توند ڕه‌و بوو له‌به‌رئه‌وه‌ی دیفاعی له‌دنیایه‌کی باشتری شیاوی ئینسانی ده‌کرده‌وه، که‌ژنان و مناڵان و کرێکاران له‌کوردستان لهسهرهتایتیرین مافی ئینسانی بێبه‌شبوون، ئه‌م حزبه توندڕه‌و بوو که‌ده‌یوت کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌ده‌ست ئه‌م حزبه ناسیونالسیته کوردانه‌وه، ئاینده‌یه‌کی باش و رۆشنی نابێت و وه‌کو ئاخرین عاده‌تی حزبه‌کانی کوردایه‌تی که‌کردیان 16ی ئۆکتۆبه‌ر بوو…، بۆیه هاوڕێ حزبیه‌کانی هاوڕێ گوڵزاریان تیرۆر کرد.
مه‌راسیمه‌که به سرودی ئینهتهرناسیونال و ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ گیانی هاوڕێ گوڵزارو گیانبهخترکردوانی رێگای ئازادی و سۆشیالیزم ده‌ست پێ‌کرد. به‌دوایدا ژیاننامه‌ی هاوڕێ گوڵزار له‌لایه‌ن هاوڕێ ئیبراهیم محه‌مه‌ده‌وه خویندراویهوه. وه شیعرێکی کاک مه‌جید، برای هاوڕێ گوڵزار له‌لایەن هاوڕێ سۆزانه‌وه خوینرایه‌وه.
پاشان به‌یاننامه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی حزب له‌سه‌ر گیان له‌ده‌ستدانی هاوڕێ گوڵزار له‌لایه‌ن هاوڕێ ده‌شتی جه‌ماله‌وه دوای به‌خێرهاتن و سوپاسی ئاماده‌بوانی کرد، خویندرایه‌وه. به‌دوایدا په‌یامی خانه‌واده‌ی هاوڕێ گوڵزار له‌لایه‌ن هاوڕێ شنروێ ئه‌مینه‌وه خوێندرایه‌وه.
په‌یامی مه‌کته‌بی سیاسی حزبه له‌لایه‌ن هاوڕێ موحسین که‌ریمه‌وه به‌شێوه‌ی فیدیۆیی کهنێرابوو بۆ مه‌راسیمی هاوڕێ گوڵزار له لهسلاید شۆوه نیشاندرا.
پاشان کاتی په‌یام و یاداوه‌ری حزب و که‌سایه‌تی ده‌ستی پێ‌کرد و سه‌ره‌تا هاوڕێ ئیبراهیم محه‌مه‌د دوو په‌یامی رێکخراوه‌کانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و عێراق و که‌نه‌دا و بڵاوکراوه‌ی بۆپێشه‌وه‌ی خوێنده‌وه‌و به‌دوایدا هاوڕێ سه‌عید ئارمان له حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی حیکمه‌تیست، به‌ناوی خۆی و حزبی حیکمه‌تیسته‌وه، په‌یامێکی دا‌و له‌قسه‌کانیدا له ئاشنایه‌تی خۆی بۆ هاوڕێ گوڵزارو بنه‌ماڵه‌که‌ی و جێگا‌و رێگای ئازایخوازی و کۆمۆنیستیانی باسکرد، وه سه‌ره‌خۆشی له هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌یی و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و هاوڕێیان ودۆستانی هاوڕێ گوڵزار کرد. پاشان شیعرێکی هاوڕێ حه‌سه‌ن مارف، له‌لایه‌ن هاوڕێ ئیبراهیم محه‌مه‌ده‌وه خوێنرایه‌وه.
پاشان په‌یامی هاورێ کامیل ئه‌حمه‌د له‌رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و رۆژنامه‌ی الی الامام له‌لایه‌ن هاوڕێ ئیبراهیمه‌وه خوێندرایه‌وه.
دواتر په‌یامی هاورێ به‌ختیار پیرخضری به‌ناوی خۆی و نوێنه‌رایه‌تی له ته‌شکیلاتی به‌ریتانیای حزبی کۆمۆنیستی حیکمه‌تیست خه‌تی ره‌سمی په‌یامێکی دا، له‌قسه‌کانیدا وتی که ئه‌گه‌رچی من راسته‌وخۆ هاوڕێ گوڵزارم نه‌ناسیوه به‌ڵام خه‌بات و هه‌ڵسوڕانی کۆمۆنیستی و کرێکاری هاوڕێ گوڵزار له‌کۆمه‌ڵگای کوردستان گرنگ و گیان له‌ده‌ستدانی وه‌ک که‌سێکی کرێکاری کۆمۆنیست و هه‌ڵسوڕاو ناڕه‌حه‌تی و خه‌ساره‌تێکی گه‌وره‌یه.
هه‌روه‌ها لهیاداوهریهکاندا، هه‌ریه‌که له‌ئیبراهیم محه‌مه‌د، سه‌عید ئارمان، نوری به‌شیرو گۆنا سه‌عید به‌ناوی خۆی و هاوڕێ سه‌وسه‌ن سه‌لیم له‌رێکخراوی کورد‌و ژنانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه که ئیبراهیم و گۆنا بۆ ماوه‌ی ده‌یه‌یه‌ک کار‌و خه‌باتی پێکه‌وه‌ییان له‌گه‌ڵ هاوڕێ گوڵزارو هاوڕێ هیوا جه‌میلی هاوسه‌ریدا به‌سه‌ر بردوه، هه‌ریه‌که له‌گۆشه‌ی جیاجیاوه باسی ده‌ورو جێگای خه‌باتکارانه‌و ماندونه‌ناسانه‌ی هه‌ریه‌که له‌هاوڕێیان گۆڵزارو هاوڕێ هیوا جه‌میلیان باسکرد.
هه‌روه‌ها په‌یامێک و مه‌دالیای رێزلێنان که‌له‌لایه‌ن هاوڕێی په‌یکه‌رتاشی به‌تواناوه بۆ هاوڕێ گوڵزار کرابوو نیشاندرا.
له‌ماوه‌ی دوو کاتژمێری مه‌راسیمه‌که‌دا به‌نیشاندانی سلاید شۆیەکی وێنەیی ئامادەکردبوو لەسەر ژیان و هەڵسوڕانی هاوڕێ گوڵزار، کەتێیدا هەڵسوران و چالاکیەکانی تایبه‌ت ئاماده‌کرابوو بۆ مه‌راسیمی که‌نه‌دا به مۆسیقاوه نیشانداران و بینراو بیسترا.
به‌سرودی ئه‌نته‌رناسیونال و راوه‌ستان بۆ گیان هاوڕێ گوڵزار کۆتایی بهمهرسیمهکە هێنرا.