بەرگری لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور ئەرکی خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان و هەموو حزب و رێکخراوەیەکی سیاسی و جەماوەری و  پێشکەوتنخواز و ئینسانییە…

0

لەم رۆژانەدا جارێکی تر کەمپی مەخمور کەوتە بەردەم هێرشی سوپاو هێزە ئەمنیەکانی عێراق، بەمەبەستی چوار دەورگرتنی بە تەلبەند و دیوار. بەڵام جاریکی تر ئەم هەوڵەی هێزەکانی عێراق کەوتنە بەردەم نارەزایەتی جەماوەری ناو کەمپەکە و بەیەکدادان لەنیوان سوپا و خەلكی ناو کەمپەکە روویدا و لە ئاکامدا ژمارەیەک لە پەنابەر بریندار بوون…

دیارە ئەوە یەکەمین جار نییە کەمپی مەخمور دەکەوێتە بەردەم هێرشی سوپای عێراق و هاوکات هێرشی فرۆکەکانی تورکیا و سنورادرکردنی جموجۆلەکانی کەمپەکە لەلایەن پارتییەوە… بەڵکو لە ماوەی ٣٠ ساڵی رابردوودا بە شێوەی بەردەوام ئەم کەمپە کە پەنابەرانی سفیلی تورکیای تیادایە، کەوتۆتە بەردەم هیرشی سێ کوچکەی تورکیا و دەوڵەتی عێراق و هیزەکانی پارتی و بەدەیان کەس بوونەتە قوربانی.

ئەو هێرشانە بۆسەر کەمپی مەخمور رێگاگرتن لە پەنابەرانی کەمپەکە بۆ هاتووچۆو دەستراگەیشتن بە پێداویستیەکانیان، بێ ئەندازە کارێکی دژە ئینسانی و پێچەوانەیە بەسەرەتاییترین مافی پەنابەری. بێگومان هێرشی دەوڵەتی تورکیا و عێراق بۆسەر ئەو کەمپە بەبێ ئاگاداری و رەزامەندی پارتی نییەو پارتی هەم بکەرێک و هەم هاوکاری ئەو هێرشانەیە بۆسەر کەمپی مەخمور…

ئەنجامدانی ئەو هیرشە بەردەوامانە بۆسەر پەنابەرانی ئەم کەمپانە و بەکاهێنانی درۆنەکان و تیمە ئینسان کوژە تیرۆریستەکانی بۆسەر کادر و لایەنگرانی ئۆپۆزیسیۆنی تورکی و تیرۆرکردنیان، بەبەرچاوی ریکخراوە نەتەوە یەکگرتووەکان و ریکخراوەکانی مافی مرۆڤ و بەرگری لە مافی پەنابەری، ناوەرۆکی خاڵی بوونی ئینسانیەتی ئەم رێکخراوانە دەخاتە ڕوو.

بێ دەنگەی ریکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و ریکخراوەکانی تری بەرگری لەمافی مرۆڤ و پەنابەری و ناوەندە نێودەوڵەتیەکان، هۆکارێکە بۆ ئەوەی دەستی دەوڵەتی تورکیا و عێراق و دەسەڵاتی پارتی ئاوەڵا بکات، بی هیج بەربەستێک دانیشتوانی ناو ئەم کەمپە، بکەنە نیشانەو ئیرادەی سیاسی و ئینسانیان پیشێل بکەن و گیانیان بکەوێتە بەردەم مەترسی هیرشەکانیان.

لەوەها هەلومەرجێکدا کە رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتوەکان و ریکخراوە مرۆڤ دۆست و ناوەندە نیو دەوڵەتیەکان بیدەنگەیان لەبەرامبەر هیرش بۆسەر ئەم کەمپە و هیزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتەکان هەڵبژاردووە، ئەرکی ریکخراوە ئینسان دۆست و لایەنگرانی مافی مرۆڤ و هەموو کەس و ئینسانێکی ئازادیخوازە بەرگری لە پەنابەرانی کەمپی مەخمور بکەن و بەهەر رێگایەک کە بۆیان دەکرێت گوشارەکانیان بۆسەر یوئین و دەسەڵاتی پارتی و هیزەکانی عیراق زیاد بکەن و ریگە نەدەن چیتر خەڵکی ناو کەمپانە ببنە قوربانی دەستی ئەو هیزو لایەنانە… خەڵکی کوردستان ئەرکیکی ئینسانی دەکەوێتە ئەستۆیان تا ریگە لەو هیرشانە بگرن کە دەکرێتە سەر ئەم کەمپە… ئیمە لە بلاوکراوەی بۆپێشەوە بەتوندی ئیدانەی هەموو جۆرە هیرش و گوشارێکین بۆسەر کەمپی مەخمور و بەهەموو توانامانەوە تیدەکۆشین بۆ ریسواکردنی هیرش بۆسەر ئەم کەمپەو بەرگری لە مافی پەنابەران و زامنکردنی مافی پەنابەریتی و پاراستنی سەلامەتی گیانی و روحیان…

بۆپێشەوە

Leave A Reply

Your email address will not be published.