یەکیێی کریکاریی خزمەتگوزاری و بازرگانی گشتی بەریتانیا کە یەکێکە لەگەورەترین یەکێتییە کرێکارییەکان پشتیوانی شۆڕشی ئێران دەکەن!

0

رۆژانی ٢٣،٢٤،٢٥ ئایار کۆنفرانسی یەکیتی کرێکاریی خزمەتگوزاری و بازرگانی گشتی بەریتانیا لە شاری برایتن بە بەشداری دەیان نۆێنەری هەڵبژێردراو ژمارەیەکی بەرچاو لە چاودێرو میوان لەسەراسەری شارەکانی بەریتانیاوە بەرێوەچوو. یەکیتی کریکاریی خزمەتگوزاری و بازرگانی (PCS ( کە یەکێکە لە گەورەترین یەکێتیە کریکارییەکان و لەماوەی رابردودا دەیان پیکیتی نارەزایەتی وخۆپێشاندان ومانگرتنی نارەزایەتی لەدژی گرانی و هەڵئاواسان و لێکەوتەکانی جەنگ لە ئۆکرانیا و هاوکات داواکاری زیاکردنی هەقدەستی کریکارانی کردووە. شایەنی باسە نۆینەرانی بەشدار لەم کۆنفرانسە نۆێنەرایەتی سەدو بیست هەزار کریکاریی بەریتانیا دەکرد، هەروەها ئەوانە لەڕێگەی تۆری کۆمەلایەتیەوە بەشدار بوون نۆێنەرایەتی چوار هەزار کریکاریان دەکرد. لەم کۆنفرانسەدا چەندین بریارو بریارنامە کە پێشتر ئامادەکرابوون و خرابوونە بەردەم کۆنفرانس لەپەیوەند بەدۆخی کریکاران وئەندامانی یەکیتیەکە و داکۆکی لەمافەکانی پەنابەران وە لەبەشی نیو نەتەوەییدا چەند بریاری تایبەت بە یەمەن وئیران خرابوونە روو بۆ قسەکردن و دەنگدان لەسەر بریارە پیشنیاریەکان.

یەکیک لەوبریارە گرنگانەی کۆنفرانس بڕیاری پشتیوانی بوو لە راپەرینی و بزوتنەوەی شورشگیرانەی جولانەوەی کرێکاریی لە ئیراندا، کە لەکۆنفرانسی یەکیتی کرێکاریی خزمەتگوزاری و بازرگانی گشتی بەریتانیا بەتێکرای نۆینەرانی بەشداربووه کۆنفرانس دەنگی هێنا.

دیارە بەدوای خرۆشانی شورشگێرانەی ژنان و لاوان کریکارانی ئیران و پێکهاتنی کۆمیتەی هاوپشتی لەگەل جولانەوەی کریکاریی ئیران، نامەیەک خرابووە بەردەم یەکیتی کریکاریی خزمەتگوزاری و بازرگانی گشتی  بۆپشتیوانی لە کریکاران و ژنانی ئیران.

کۆمیتەی هاوپشتی لەگەل جولانەوەی کریکاریی ئیران لە کۆبوونەوەیەکدا لەپەرلەمانی بەریتانیا کە لەلایەن ئیمە لە نۆڤمبەری ٢٠٢٢ راگەیەنرا، جۆن ماکدۆناڵد ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیاو خزێنەداری پیشوی حکومەتی سێبەر سەرپەرشتی دەکات کۆمیتەکە بەوناوەوە پێکهات ئەم کۆمیتەیە ئاماژە بە ڕاپەڕینی بەردەوامی خەڵکی ئێران دەکات کە بەهۆی ناڕەزایەتییەکان بەدوای مەرگی مەهسا ئەمینییەوە سەری هەڵداوە، تیشك دەخاتە سەرپرسەکانی مافی ژنان و دژایەتیکردنی ئاپارتایدی جێندەری لە ئێران، دژ بەگرتن و سزادانی هەڵسوراوانی سیاسی و سزای لە سێدارەدانی بۆ خۆپیشاندەرانە، لەگەڵ ئەوەشدا پرسەکانی ئازادی و یەکسانی و هەروەها مافی خەڵك بۆ دیاریکردنی ئایندەی خۆیان لە ڕێگەی ئەنجومەن ونوێنەری ڕاستەوخۆ و ڕاستەقینەی خۆیانەوە دیاری بکەن. ئەم کۆمیتەیە تێبینی ناڕەزاییە نەپچڕاوەکان و مانگرتنی بەردەوامی کرێکارانی ئێران دەکات، ئەم کۆمیتەیە خواستی دەرکردنی سەفارەتخانەی جمهوری ئیسلامی ئێران و تەریکردنەوەی لەڕووی دیپلۆماسی و ئیدانەکردنی لەسەر کوشتاری خۆپیشاندەران و گوشار خستنەسەری بۆ دەستبەجێ ئازادکردنی خۆپیشاندەران تا کۆتایهێنان بە تەقەکردن و توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران و میلیتاریزەکردن و گەمارووی شاروشارو شاروچکەکان وە سزادانی هەموو ئەوانەی خۆپیشاندەرانیان کوشتوە، دەخاتە بەردەم پەرلەمان تا لەڕیگای پەرلەمانەوە بدرێ بە حکومەتی بەریتانیا. هاوکات کار دەکات لە ئاستی گشتیدا لەسەر ئەوەی کە داوا بکرێت کە ڕێگا بدەن خەڵکی ئیران ئازادانە بڕیار لەسەر چارەنوسی خۆیان بدەن و دەولەتان دەخالەت لەبریاری خەڵکدا نەکەن بۆ دیاریکردنی دەسەڵاتی داهاتووی ئێران.

بریاری پیشنیاری بە کۆنفرانسی یەکێتییە کرێکاری و خزمەتگوازرییەکانی بەریتانیا PCS

کۆنفراس هۆشیارە بەوەی:

١/ هەڵسانی شۆرشگێرانەی خەڵکی ئیران بە دروشمی” ژن، ژیان، ئازادی” و ” بروخێ دیکتاتۆر” بەدوای کوشتنی مەهسا ئەمینی دەستی پێکرد.

٢/ نەخشی ژنان لەم راپەرینەدا بەهێنانە گۆرێ خواستی کۆتاییهینان بە هەلاواردنی ژنان و بۆ ئاڵوگۆری بنەرەتی لە هەلومەرجی ئیستادا، گرنگیەکی تایبەتی هەیە…

٣/ رژێمی جمهوری ئیسلامی بەتوندوتیژی هەوسارپچراو و تاوانکارانە نارەزایەتی ژنانی کردۆتە نیشانە.

 ٤/ نارەزایەتی و مانگرتنی کریکاری، لەوانە مامۆستایان، پەرستاران، کرێکارانی نەوت و گازو پترکیماوی و ئاسن و کریکارانی هەفت تەپە دەستی پێکردووە.

٥/ کرێکارانی ئیران سەرەرای سەرکوتگەرییەکی زۆر، جەنگ و شکاندنەوەی کاریگەرییەکانی ئابلۆقەی ئابوری بەسەریاندا، بەپشت بەستن بە نەریتی خەباتکارانەی خۆیان تیکۆشاون لەپێناو بەدەستهێنانی مافی پیکهێنانی ریکخراوەی سەربەخۆی کرێکاریی و بەهرەمەند بوون لە مافی مانگرتن و کۆبونەوە.

٦/ ئەوان خوازیاری کۆتاییهێنان بە حکومەتی دیکتاتۆری وبەدستهێنان و دامەزراندنی مافە دیموکراتیەکانن.

هەروەها ئەم کۆنفرانسە ئاگادارە کە کۆمیتەیەک بە ناوی” کۆمیتەی هاوپشتی با بزوتنەوەی کرێکاریی ئیران SWIW  بەسەرپەشتی جان ماکدۆنال ئەندام پەرلەمان و بە ئەزموونی لە پێشینەی بۆ بەرگری” یەکێتی کریکارانی کەرتی دەولەتی PCS  پێکهاتووە. کۆنفرانس لەو باوەرەدایە، کە هاوپشتی نێونەتەوەیی چینی کرێکار لە وڵاتانی تر و بە یەکێتییە کرێکارییەکانی تر لەو دەولەتانەدا. بەرگریکردن لە خەباتی دیموکراتی و بۆ ئازادی، یەکێکە لە پایەکانی بزوتنەوەی کرێکاری، بەو پێیەش پشتیوانی لە خەباتی ژنان و کرێکاران و لاوان و لەدژی جمهوری ئیسلامی دەکات.

لەم روەوە و کۆنفرانس کۆمیتەی بەڕیوەبردن NEC رادەسپێرێت کە لەچالاکیەکانی” کۆمیتەی هاوپشتی با بزوتنەوەی کرێکاری ئیران” لەنێویاندا بەم شیوەیەی خوارەوە بەرگری بکات.

١/ دابەشکردنی دەق و نووسراوەکانی ئەم لیژنەیە بەسەر ئەندامانی ئەم سەندیکایە و بانگهێشتی ئەندامانی لیژنەکە بۆ پێشکەشکردنی وتار لەو کۆبوونەوانەی کە سەندیکا ڕێکی دەخات، هەروەها داوا لە فەرمانگە ناوخۆییەکانی سەندیکا بکەن کە هەنگاوی هاوشێوە بگرنەبەر.

٢/ پشتیوانی کردن لەو چالاکی و کردەوانەی کە بۆ بەرگری لە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانە لە ئێراندا ڕوودەدەن، ڕێکخستنی ئامادەیی تایبەت و بەرجەستەی ئەم یەکیەتییە لەم جۆرە کردار و چالاکییانەدا، هەروەها ئاگادارکردنەوەی ئەندامانی یەکیەتیەکە لە خەباتەکانی ناوخۆی ئێراندا.

٣/ پشتیوانی لە خەباتی کرێکاران لە ئێران و ئەوەندەی لەتوانادایە بە ئامانجگرتنی دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە کرێکارییەکان و کرێکارانی بەشدار لە خەبات لە ئێران و گرووپە سۆسیالیستی، دێموکراتیک و فێمینیستەکانی دیکە کە لە دژی ڕێژیمی ئیسلامی خەبات دەکەن…

٤/ داوای ڕای پسپۆڕان بکەن سەبارەت بەوەی کە ئایا سەندیکاکانی کرێکارانی بەریتانیا دەتوانن کرێکاران لە کۆمپانیاکان و زنجیرەکانی دابینکردندا کە پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە ڕێکبخەن و بزانن ئایا هەنگاوی بە کردەوەی کرێکارانی ئەو کۆمپانیایانە دەتوانێت ڕاستەوخۆ بەشداری لە خەباتی کرێکاران لە ئێران بکات و یارمەتی بدات.

٥/ دەستگیری خۆپیشاندەران و لە ئیران و ئیعدامی محسن شکاری و مەجید رەهنمود، ئیدانە بکات…

ئامادەکردنی: دەشتی جەمال

Leave A Reply

Your email address will not be published.