رژێمی لەسەرمەرگی جمهوری ئیسلامی بەردەوامە لە سەرکوت، لە سێدارەدان و دڕندەیەکەی…
لەماوەی تەنها چەند رۆژێکی کەمدا، ١٢ هاوڵاتی خەڵکی بلوچستان کەدوانیان ژن بوون، لەسێدارە دراوان. هەروەها دوو زیندانی تر بەناوەکانی موسا گۆرگیج و ئیحسان گۆرگیج لە زیندانی بەندەر عەباس لە سێدارە دراون، هەروەها ٣ ئایار ئەمینولا کەریمی قەلجەیی لەمەشهەد لە سێدارە درا. وە ٣٠ نیسان مادینە سەبزەڤان کەدایکی پێنج مناڵ بوو لەشاری زاهیدان لەگەڵ دوو کەسی تر بەناوەکانی عەبدوڵا زارۆزەهی و محەمە شەبیک لە بلوجستان لە سێدارە دروان…
شەش بەلوچی دیکە لە زیندانەکانی زاهیدان و ئێرانشار لە سێدارە دراون کە یەکێکیان ژن بوو.
جگە لەوەش ناسر حەسەن پوور، زیندانیی کوردی خەڵکی بوکان
کە تووشی نەخۆشییەکانی دڵ بوو، بە هۆی نەبوونی چارەسەری پزیشکی و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، لە زیندانی ورمێ گیانی لەدەست دا.
هەروەها ٥ ی ئایار زیندانیەکی تری خەڵکی سەردەشت بەناوی فەرامەرز شەخسی لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ لە سێدارە درا.
ڕۆژی پێنجشهممه٤ ئایار، سزای لهسێدارهدانی بهندكراوێكی خهڵكی مهاباد بهناوی “جهلال ڕهحیمیان ئازهر” له زیندانی لاكانی ڕهشت بهڕێوه چوو….
جیا لەوانە ژەهراوی کردنی قوتابخانەکان، گوشارهێنان بۆ ژنان و تا حجاب بکەن و سزا دانان بۆ ئەوانەی حجاب ناکەن، تا هەرەشەو چاوسورکردنەوە لە رابەرانی بزوتنەوە نارەزایەتییە کرێکاری و جەماوەرییەکان…تاد
ئەوانەی سەرەوە تەنها گۆشەیەکە لە هێرشێکی بەرین و بەرفراوان و بۆ سەر خەڵکی ئیران و بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەری و کریکارییدا.
هێرشی بەردەوامی دەسەلاتی نەنگینی جمهوری ئیسلامی بۆسەر خەڵکی ئیران و دەستبردنی بۆ دەستگیری و ئیعدام و سەرکوت، بەجیا لە ئیدامەدان بە کارنامەی سەرکوتگەریەکەی کە لەگەڵ هاتنە سەرکارییەوە بەدەستیەوە گرتووە، هاوکات بەرهەمی هەلومەرجێکی تازەشە، هەلومەرجێک کە بزوتنەوەی شۆرشگێرانەی زیاتر لە شەش مانگە، خوڵقاندویەتی. دەسەڵاتی جمهوری ئیسلامی لە شەش مانگی رابردوودا، گۆرانی بەسەردا هاتووە. هاوسەنگی هێزی خەڵک لەبەرامبەر بە دەسەڵاتدا زیادی کردووە و دەسەڵاتی ئاخوندەکانی سەرمایە لەلایەکەوە لاوازو لەلایەکی ترەوە پەرش بڵاو ناکارا بووە. ترس لە دەسەڵات شکاوە، رەمزەکانی دەسەڵات بۆنەتە مایەی گاڵتەجاری.. ژن وەکو رەمزی سەرکوتگەری دەسەڵاتی ئیران، دەستی کراوەترە، حجاب توڕدراوە، بەرگرتن بە کۆبونەوەو نارەزایەتیەکان سەخت بووە، بڕوا بەخۆ بوونی جەماوەری زیادی کردووە، فریوکاری رژێم فش بۆتەوە، رژێم لەناوخۆیدا ناتەباو فشۆڵ بووە… بزوتنەوەی بەهیزی کرێکاری دوای خامۆشبوونەوەی بزوتنەوەی نارەزایەتی شەقام، بەهێزێکی سەراسەری و هاوئاهەنگەوە لەمەیداندایە و زیاتر لە ١٠٠ ناوەندی هەستیاری کریکاری لە کارگەو ناوەندەکانی نەوت و گازو پترۆکیمیاوی بەردەوامن لە نارەزایەتی دەربڕین…
هەموو ئەوانە وای کردووە، کە دەسەڵاتی جمهوری ئیسلامی هەوڵەکانی سەرکوتی زیاد بکات، تا بەر بەرەوتی روولەپیشی بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەری و کریکاری بگرێت و کەشی ترس و تۆقاندن بسەپینێتەوە، مافە بەدەستهاتووەکانی ڕاپەرین و هەلسانی جەماوەری پاشەکشە پێبکات و وەریان بگرێتەوە، دەسەڵاتە پەرش و بڵاو و ناتەباکەی بەزۆری سەرکوت، سازبداتەوە… بەڵام هیچکام لەوانەیە ناتوانن دۆخی ئیران بگێرنەوە بۆ پیش ڕاپەرین و هەڵسانی جەماوەری.
راستە بزوتنەوەی جەماوەری لەشەقامدا پاشەکشەی پێکراوە، بەڵام گەرمی پشکۆی نارەزایەتی جەماوەری ئامادەیی هەیە، کریکاران لە مەیداندان، ژنان هەدا نادەن و مل بە حجابی ئیسلامی نادەنەوە، سەمای سەرشەقامەکان و دڵخۆشی بەسەرکەوتن خامۆش ناکرێت. هەموو ئەو شەپۆلە لە ئیعدام و سەرکوت، پەلەقاژەی مەرگە، بەدەستی جەماوەرێکی ملیۆنییەوە و خامۆش کردنەوەی لە توانادا نییە.