قوربانیانی نائەمنی شوێنی کار… قوربانیانی چاوچنۆکی کۆمپانیاو سەرمایە…

0

* چواری ئایار کرێکارێک لەکەلار بەناوی “عەلی تاڵیب” دوای چەندین رۆژ مانەوەی لە خەستەخانە بەهۆی سەختی برینداریەکەیەوە گیانی لەدەستدا… عەلی تاڵیب ئەو کرێکارە بوو کە لە کاتی کارکردن و لەحیم کردنی تانکیەکی گازدا لە ٢٤/٤/٢٠٢٣ بەهۆی تەقینەوەی تانکیەکە لەگەڵ چەند کرێکاریکی تردا کە یەکێکیان بەناوی ئارایان ئیبراهیم گیانی لەدەستدا، بریندار ببوو، بەڵام سەر ئەنجام بەهۆی سوتاوی زۆر و سەختی برینەکەیەوە ئەویش گیانی لەدەست دا.

* چوار ئایار لەیەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێ بووندا لەسەر رێگای پیرمام کرێکارێک لەکاتی کارکردندا لەبەرزایەکی زۆرەوە دەکەوێتە خوارەوە گیان لەدەست دەدات، ئەم کرێکارە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانەو بەناچاری و بۆ بەڕیوەچوونی ژیان و گوزەرانی رووی لە کوردستانی عێراق کردبوو بۆ کارکردن… کەچی نائەمنی شوێنی کار گیانی لێ سەندەوە.

* بەرواری ٥ ئایار، کرێکارێک لەکاتی کارکردنی لەیەکێک لە پڕۆژەکانی نێشتەجێ بوون لە شاری سلێمانی بەناوی” دانیار بەکر” تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی ناحیەی سەنگاو، لە بەرزایەکی زۆرەوە دەکەوێتە خوارەوە، دوای ئەوەی رەوانەی خەستەخانە دەکرێت، بەڵام بەهۆی سەختی برینداریەکەیەوە گیان لەدەست دەدات.

Leave A Reply

Your email address will not be published.