پرسی رۆژ شوان سدیق، ڕۆژنامەوان و خوێندکاری بەشی زانستە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان… وەڵامی پرسی رۆژ دەداتەوە بەمجۆرە وەڵامی پرسی رۆژی داوینەتەوە.

0

ئایا شێوازی دەستگیرکردنی علی محمود ناسراو بە (علی سیاسی) و کەسێک لە ماڵەکەی و هێشتنەوەی بۆ ماوەیەک لە بەندینخانە تا چەند یاساییە؟
لەئەگەری نایاسایی بوونی ئەودەستگیرکردنە، ئایا چ پەیامێکی دیکەی لە پشتە بۆ گرتنی کەسایەتیەکی سیاسی و چالاکوان لە مەیدانی جینۆساید و ئەنفال…تاد. پێتان وا نییە ئەو گرتنە درێژکردنەوەی دۆسیەی گیراوانی بادینان و رفاندن و توندوتیژی نواندنەکان بێت بەرامبەر نەیارانی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان؟
شوان سدیق: ڕەوتە پارێزگارخواز و توندڕەوەکانیش چوونەتە پاڵ دەسەڵات.
پدک و یەنک، ئۆپۆزسیۆنی ساختەیان بۆ دابەشکردنی کۆمەڵگەو مانەوەی خۆیان دروستکردوە.
٭ دەستگیرکردنی عەلی سیاسی وەکو خۆی باسیکردوە، کەسی تۆمەتبار لەڕۆژانی دواتر چۆتەماڵەکەی و بەبێ ئەوەی هیچ پەیوەندیەکی بەدۆسیەی کوشتنی ئەوکەسە لەگەڵ بکوژدا هەبێ.
بێگومان دەستگا ئەمنییەکانی هەولێر عەلی سیاسیان ناسیوە، بەدەستگیرکردنی پەیامی ئەوەیان بەگوێدا ئەوان هەرکاتێ بیانەوێ دەستگیری دەکەن، ئەوەشیان لەبیربووە، کە عەلی و کەسانی دیکە دەیان ساڵە دژی زوڵم و ستەمی دەسەڵاتدارانی کوردستان دەنگ بەرز دەکەنەوە.
دەسەڵات لە کوردستان، بەپێی میزاجی خۆی ئیدارەی دادگاکان دەکەن، واتە کەسانێک لەگەڵ ئەوان ناکۆکیان هەبێ و دژی بەرژەوەندیەکانی دەسەڵاتی بنەماڵە بن، ئەوان بەئاسانی دۆسیەی هەڵبەستراو و داتاشراوی بۆ دەکەنەوەو زیندانی دەکەن.
چاودێری ڕێکخراو، و وڵاتانی بیانی کاریگەری زۆری نەبووە لەسەر کارەکانی دەسەڵاتی کوردی چونکە ئەوان هەنگاوی جدی نانێن بۆ کرانەوەو تەنانەت کارپێکردنی ئەو یاسانەیش کەخۆیان پەسەندیان کردوە لە پەرلەمان.
ئێستە لە هەموو کات پرسی ئازادی و مافی مرۆڤ پرسێکی جدیە لە کوردستان، دەسەڵات زۆر بێباکانە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخە دەکات، تەنانەت رەوتە پارێزگارخواز و توندڕەوەکانیش دانوویان لەگەڵ دەسەڵات دەکوڵێ و لەپاڵ (پدک و یەنک) چوونەتە پاڵیان بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر کۆمەڵگە.
کێشە سەرەکیەکەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان ئەوەیە دەنگە ناڕەزاییەکان، کۆ و تەبا نین، پێکەوە بە یەک پاکێج کار بکەن، تەنانەت دەسەڵات حزب و کەسانێکیشی دروستکردوە، بەناوی ئۆپۆزیسیۆنی سەرمایەدار و ئیسلامگەرا و ناڕازی.
بەڵام ئەگەر دەنگە ناڕەزاییە حەقیقەت و هێزە ئازادیخوازەکان پێکەوە کاری هاوبەش بکەن، ئەو کۆمەڵگە توڕەیەو گەنجان و ژنان کەسەرمایەیەکی گەورەن بۆ ئێستەو پاشەڕۆژ کاری باشیان پێدەکرێ و ئەنجامیشی دەبێت.

Leave A Reply

Your email address will not be published.