کرێکارانی خزمەتگوزاری گشتی و پۆست بڕیارنامەیەکیان بۆ پشتیوانی لە خەباتی کرێکارانی فەرەنسا پەسەند کرد…

0

دوای ئەوەی هێزە سەرکوتگەرەکانی بۆرژوازی فەرەنسا و حکومەتەکەی ئیمانوێل ماکرۆن، لەبەرامبەر بە ئاکسیۆن و خۆپیشاندان و کۆبونەوەی یەکی ئایاری ملیۆنی کرێکارانی فەرەنسادا، دەستیان دایە سەرکوت و توندوتیژیەکی بێوێنە بەرامبەر بە کرێکاران وداخوازییە رەواکانیان سەبارەت بە مافی خانەنشینی، کۆبونەوەی لیژنە هاوبەشەکانی کرێکارانی خزمەتگوزاری گشتی پۆست لە ئەڵمانیا، بڕیار نامەیەکیان بۆ هاوپشتی لە خواستی کرێکارانی فەرەنسا و ئیدانەکردنی سەرکوتگەریەکەی حکومەتەکەی ماکرۆن پەسەند کرد. ئەم هەنگاوەی کرێکارانی پۆستی ئەڵمانیا، نیشانەیەکی بەرجەستەیە لە پێشرەوی بزوتنەوەی کرێکاریی و دوبارە پێداگرتنەوەیە لە هاوپشتی و هاوچارەنووسی جیهانی چینی کرێکار. ئەگەر یەکی ئایاری ئەمساڵ قەبارەی بەشداری کرێکارانی زۆر زیاتر لە ساڵانی پێشوو خستە ڕوو، ئەوا ئەم پەیامی هاوپشتیەی کریکارانیش لە رێگای بڕیانامەیەکەوە ناوەرۆک و گۆشەیەک لە بزوتنەوەی شۆرشگێرانەی کرێکاری ئەم سەردەمە و گرنگی ریکخراوبوون و هاوپشتی لە یەکتری دەخاتە ڕوو… دەقی بریارنامەکە لەلاپەڕە… بخوێننەوە.

ئێمە هاوسۆزی خۆمان بەرامبەر خەباتی کرێکارانی فەرەنسا دژی کەمکردنەوەکانی مووچەی خانەنشینی و لەپێناو ڕووخانی حکومەتی ڕق لێبووەی ماکرۆن دەرئەبڕین. ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەو کردەوە دڕندانانەی پۆلیس ئەکەین کە لە بەرامبەر ناڕەزایەتی ئاشتیانەی ملیۆنان خەڵک ئەنجام دران.

ئەم کارە شەڕانگێزانەی حکومەتی ماکرۆن ئەوە دەرئەخات کە کرێکاران، نەک تەنها لە بەرامبەر چاکسازییەکی ناپەسەندو قێزەون، بەڵکو لە بەرامبەر حکومەت و دەوڵەتی بۆرژوازی، و تەواوی سیستەمی سەرمایەداریدا وەستاونەتەوە. پرسیاری بنەڕەتی لێرەدایە کە ئایا باج و تێچووی سیاسەتەکانی لایەنگرانی شەڕ و ئۆلیگارشییەکانی دەوڵەمەندکردنی دەوڵەمەندان  ئەبێت بۆ سەر شانی چینی کرێکار بگوازرێنەوە؟

خەباتەکانی ئێمە لە ئەڵمانیا لەسەر هەمان پرسیارن و کرێکارانی فەرەنسا هاوپەیمانی سروشتی ئێمەن. ئێمە تەنیا کاتێک ئەتوانین سەرکەوتوو بین کە پێکەوە شەڕ بکەین. بەیاننامەی هاوپشتیمان دەربڕینی ئەو ڕاستییەیە کە ئێمە وەک یەک، و یەک خەبات لە ناکۆکیەکانمان تێ ئەگەین. ئەوەی پێویستە ناڕەزایەتی و مانگرتنێکی سەرتاسەری و هەمەلایەنەی ئەوروپییە دژی سیاسەتەکانی بڕین و هەڵگیرسانی شەڕ.

لە هەردوو دیوی ڕووباری ڕایندا، کرێکاران ڕووبەڕووی بیرۆکراسییەتی یەکێتییەکان ئەبنەوە کە لە نزیکەوە لەگەڵ حکومەت هاوئاهەنگانە کارئەکەن و مانگرتنەکان لەسەر ئاستی سەرتاسەری گۆشەگیر ئەکەن و تێک ئەدەن. بزووتنەوەیەکی ئەوروپیی تەنیا لەدژی ئەم دەزگایانە بەدەست دێت و پێویستە ڕێکخراوە سەربەخۆکانی لیژنە و کۆمیتە سەربەخۆکانی کرێکاران خۆیان جڵەوی مانگرتنەکان بگرنەدەست و لە ئاستی نێونەتەوەییدا پێکیانەوە گرێبدەن.

تیبینی: دەقی بریارنامەکە لە ماڵپەڕی سەکۆی هەواڵی کرێکارییەوە کراوە بەکوردی…

Leave A Reply

Your email address will not be published.