مانگرتنی کرێکارانی قەسابخانەکانی Tican و Danish Crown بە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ کرێکارانی ئەم دوو قەسابخانەیە کۆتایی هات

0
مانگرتنی کرێکارانی قەسابخانەکانی Tican و Danish Crown بە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ کرێکارانی ئەم دوو قەسابخانەیە کۆتایی هات…. ئامادەکردنی لاوژە جەواد
لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردودا کرێکارانی ئەم دوو شەریکەیە کە ژمارەیان نزیک حەوت هەزار کرێکاربوو دەستیان لەکار کێشایەوە.
هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەکە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێکەوتنامەی کاری ساڵی 2014 کە خاوەن کار ویستی سودی بۆ قازانجی خۆی لێوەربگرێت.
لەم شەریکانە بەشێوەی کۆنتراکتی گشتی کاردەکرێت، خاوەن کار لە شەریکەیTican لە چەند مانگی ڕابردودا ئەم کۆنتراکتە کرابوە تاکەکەسی و فشاری زۆری بۆ کرێکاران هێنابوو بۆیە ڕۆژی دووشەمە کرێکارانیان دەستیان بۆ مانگرتن بردوو هاوڕێکانیشیان لە دانشکراون بۆ سەمپاتی و پشتگیری ئەوان دەستیان لەکار کێشایەوە.
خاوەنکارانی دانیش کراون بەڵێنیاندا بە نوسراو بە کرێکارەکانیاندا کە ئەم ڕێکەوتنامەیە لەلای ئەوان کاری پێناکرێت، بەڵام ئەوان پشتیان لە هاوڕێیانیان نەکرد لە تیکان و بەردەوام بوون لەسەر مانگرتنەکەیان.
بەناچاری خاوەنکارەکانیان ناچارکرد کە ئەم بڕیارە بەهەموو شێوەیەک بکشێننەوەو لە هەمانکاتدا قەرەبوی چەند مانگی ڕابردوی کرێکارانی تیکان بکرێتەوە.
شایانی باسە جەلیلی رەزایی کرێکاری دانشکراونەو یەکێک بوو لە کرێکارە مانگرتوەکان.
جەلیل پێیوایە لە ماوەی زیاتر لە 12 ساڵی کاری لە دانیشکراون یەکەمجارە توانیویانە دەسکەوتی بەم گەورەییە بەدەستبهێنن.
بژی خەبات و هاوپشتی چینی کرێکار.
Leave A Reply

Your email address will not be published.