لە حەوتەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی بۆپێشەوەدا، ژمارەیەک لە نووسەر و ڕۆژنامەنووس، هونەرمەند و سیاسی …. بۆچوون و سەرنج و پێشنیاراتی خۆیان دەخەنە ڕوو… شەماڵ ئیسماعیل کەریم: هیوای سەرکەوتنتان بۆدەخوازم و هیوادارم لە ئاستێکی باڵاتر و فراوانتر درێژە بە کارەکانتان بدەن.

0

 هەر ڕۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕێک ناوی لەخۆی نا”ئازاد”، بێگومان دەبێت بە واتای وشە باوەڕی بە ئازادی بیرکردنەوە و جیاوازی ڕا و بوچوونی ئەوانیتری جیاوازیش هەبێت. وابەستەبوونی هەر بڵاوکراوەیەک بە جۆرێک لە ئایدیۆلۆژیا، جا چی ڕاست، یان چەپ بێت، دیسان لێدانە لە ئازادی ئەوانیتر . یانی مەبەستم: کاتێک تۆ چەپ بیت، دەبێت ماف بە ناسیونالیستێک و ڕاستێکیش بدەیت، تا گوزارشت لە خۆی بکات. بۆپێشەوەیش هیوادارم سەکۆیەک بێت، بۆ هەموو کەسێکی ئازادیخواز، بەجیاوازی ئاڕاستەی فیکری و تێڕوانین. گرنگ خزمەتکردنە بە چەمکی فرەیی، لێبووردەیی، پێکەوەژیان، یەکترقبوڵکردن و دروستکردنی کۆمەڵێکی کراوە و مەدەنی و سیکۆلار.

Leave A Reply

Your email address will not be published.