لە حەوتەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی بۆپێشەوەدا، ژمارەیەک لە نووسەر و ڕۆژنامەنووس، هونەرمەند و سیاسی …. بۆچوون و سەرنج و پێشنیاراتی خۆیان دەخەنە ڕوو…بۆپێشەوە، وەک ڕۆژنامەیەکی کرێکاری و سیاسی خاوەن ئاسۆی سۆسیالیستی، پشکی گرنگی لەمەیدانی خەباتی سۆسیالیستیدا بەربکەوێ..!

0
ستاری چیمەنتۆ: سڵاو هاوڕێ گیان، زۆر داوای لێبووردن دەکەم، کە من بەهۆی سەرقاڵیی شەخسیمەوە، نەمتوانی نە وەڵام پرسیارەکەی ( بۆپێشەوە) بدەمەوە و نە وەڵامی ئەم دوا ئاگادارکردنەوەتان. بەڕاستی جگە لە هیوای بەردەوامیی بۆپێشەوەو ڕۆچوون و قووڵبوونەوەی ئەو، لە ڕێگای نووسین و چاوپێکەوتن بڵاوکردنەوەی بابەتەکرێکاریی، سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان.. لەڕیشەوشێوازی خەباتی چینایەتی دژ بەسیستەمی جیهانیی سەرمایەداری و هەروەها جەختکردنەوە لەسەر گەشەی هوشیاریی چینایەتیی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش لە گشت بوارە کۆمەڵایەتی، سیاسی، زانستی، دینی، ئەدەبی وهونەری، فکریی، پەروەردەیی، و…..هتد تا لەو ڕێگەیەوە بۆپێشەوە، وەک ڕۆژنامەیەکی کرێکاری و سیاسی خاوەن ئاسۆی سۆسیالیستی، پشکی گرنگی لەمەیدانی خەباتی سۆسیالیستیدا بەربکەوێ..! هەر بژین و هیوای بەرەوپێشچوونی زیاتر.
Leave A Reply

Your email address will not be published.