لە حەوتەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی بۆپێشەوەدا، ژمارەیەک لە نووسەر و ڕۆژنامەنووس، هونەرمەند و سیاسی …. بۆچوون و سەرنج و پێشنیاراتی خۆیان دەخەنە ڕوو… ئاسۆس ساڵح: هەفتەنامەی بۆپێشەوە؛ لە پێناو خەبات و هۆشیاریی چینایەتیی کرێکاران و زەحمەتکێشان هەفتەنامەی بۆ پێشەوە وەک سەرچاوەیەکی گرینگی سۆسیالیستی بۆ گەیاندنی هەواڵ و زانیاری و خوێندنەوە بۆ ڕووداوەکانی ڕۆژ بە دیدێکی سۆسیالیستیانە گرینگی تایبەتی هەیە بۆ گشت چەپ و کۆمۆنیستەکان، هەروەها کۆی زەحمەتکێشان و کرێکاران کێشە و گرفتەکان و ڕێچارەکانی ئاریشەکانیان لەم هەفتەنامەیە بەدی دەکەن

0

. هەروەک لە ناساندنی هەفتەنامەکە هاتووە و نووسراوە: “بۆ پێشەوە وەک بڵاوکراوەیەکی سیاسیی سۆسیالیستی، هەر ١٥ رۆژ جارێک بڵاو دەبێتەوە. ئەم بڵاوکراوەیە لەراستای ئامادەکردنی چینی کرێکار و خەڵکی زەحمەتکێشدا بۆ شۆڕشی کۆمەڵایەتی و ئاڵوگۆرهێنان بەسەر ئەم دنیا سەروخوارە و بنیات نانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و بەرابەر و تەسەلدا، دێتە مەیدان…” ڕوونی لە ئایدۆلۆژیای مارکسیزم و کۆمۆنیزم و پشگیری کردنی لە چینی کرێکار و وەستانەوەی دژی سیستەمی سەرمایەداری و ئامادەکردنی چینی کرێکار بۆ هێنانەدی دنیایەکی باشتر و یەکسان، وای کردووە ببێتە جێگەی ئومێدی گشت زەحمەتکێشانی کۆمەڵگە و شوێنێک بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و هزری و ئاشنا بوونی خوێنەرانی بە ماف و ئەرکەکانی لە نێو کۆمەڵگە. ئامادەکردنی چینی کرێکارە وەک داینەمۆی شۆڕش و گۆڕانکاری. بەڵام هەرچی ڕۆژنامە و ڕاگەیاندنە بیستراو و بینراوەکانی دەسەڵات و بۆرژوازی کە بە پارەیەکی زۆر و لەسەر موڵکی گشتی و ڕەنجی خەڵکی بەشمەینەت بەڕێوە دەچن هەمیشە دەهۆڵ بۆ بۆرژوازی و دەسەڵات و مانەوەی خۆیان و برەودان بە چەواشەکاری و بەلاڕێدابردنی هەواڵ و شێواندنی ڕاستی دەدەن دژ بە چەوساوە و چینی هەژاری کۆمەڵگە.
بۆپێشەوە خاوەنی چەندین گۆشەو تەوەرەی جێگیرو تایبەتە، وەکو” پرسی رۆژ، گۆشەی ژن، تەوەرەی ئەدەب و هونەر، دۆسیەی ژمارە”…تاد، هەر یەکەی گرینگی خۆی هەیە و پێویستە کۆی ئەم بابەتانە بمێننەوە و لە دیدێکی سۆسیالیستیانەوە بابەتەکانیان لەسەر ئامادە بکرێت و دیدی چەپەکان لە مەڕ ڕووداوەکانی ڕۆژ و پرسی ژنان و جیاوازی ڕەگەزی بخرێتە ڕوو دژ بەو تێڕوانینی بۆرژوازی بەرژەوەندیخواز و میدیا و گوتاری کۆنەپارێز و ئیسلامی سیاسی. هەروەها لەبارەی ئەدەب و هونەر، کە ئەدەبیاتی چەپ دەوڵەمەندە گرینگی پێ بدرێت و ئەدەب و هونەری ئێستا لە ژێر تەوژمی سەرمایەداریی نیۆلیبرالیزم شیبکرێتەوە، و لە بەرامبەیشدا ئەدەبی ڕاستەقینە و وابەستە بە کۆمەڵگە وەک ئەڵتەرناتیڤ و ئەدەب وهونەری ڕاستەقینە نیشان بدرێت. بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا بە ئاستێکی باش ئەم هەفتەنامەیە کاری کردووە بۆ ئەدەبیات و هونەر، جیاوازی پرسی ژن و پیاو لەگەڵ کۆمەڵگە، لە پاڵ جیاوازی چینایەتی و وەستانەوە دژی هزری کۆنەخوازی .
لە کۆتاییدا پیرۆزبایی حەوتەمین ساڵڕۆژی هەفتەنامەی “بۆپێشەوە” لە خوێنەرانی و گشت زەحمەتکێشان دەکەم. هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ دەخوازم.

Leave A Reply

Your email address will not be published.