لە حەوتەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی بۆپێشەوەدا، ژمارەیەک لە نووسەر و ڕۆژنامەنووس، هونەرمەند و سیاسی …. بۆچوون و سەرنج و پێشنیاراتی خۆیان دەخەنە ڕوو… هەست دەکەین و بینومانە تا رادەیەکی زۆر (بۆپێشەوە) لەم سەنگەرە وەستاوە و دەیەوێت ئەو مینبەرە ئازادیخوازە بێت و لەبەرامبەر کێشەکانی خەڵک یەخەی دەسەڵاتداران و حکومڕانان بگرێت کە ژیانی مناڵان و گەنجان و قوتابیان و بەساڵاچووان لەژێر سایەی ئەو هەموو دەرامەت و داهاتە نابیت بەم شیوەیە بێت .

0
نەهرۆ ئالاهی: راستیەکی تاڵ و واقعیەتێکی نەخوازراو هەیە لەکوردستان ،هەموو ئینسانێکی ئازادیخواز و چەپ و دڵپڕ لەهیوا و سەرجەم خەڵکی کوردستان باجی ئەو (بۆشاییە) دەدات، ئەویش نەبوونی مێدیایەکی ئازا و ئازادی چەپە کە پەنجە بخاتە سەر برینەکانی چین و توێژە جیاوازەکان و رێگاچارەی گونجاویش بخاتە بەر دەستی کۆمەڵگا، مێدیایەک لە سنوورەکانی تەسکی حزبایەتی و گروپ و رێکخراوەیی دەربچێت و خەمی گەورەتر بخاتە سەر شانی رۆشن و بێ شەرم و ترس بەدیلی کۆمۆنیستی بخاتە بەردەستی ژنان و لاوان و کرێکاران و …هتد . هەستدەکەین و بینومانە تا رادەیەکی زۆر (بۆپێشەوە) لەم سەنگەرە وەستاوە و دەیەوێت ئەو مینبەرە ئازادیخوازە بێت و لەبەرامبەر کێشەکانی خەڵک یەخەی دەسەڵاتداران و حکومڕانان بگرێت کە ژیانی مناڵان و گەنجان و قوتابیان و بەساڵاچووان لەژێر سایەی ئەو هەموو دەرامەت و داهاتە نابیت بەم شیوەیە بێت .
بەهیوام (بۆپێشەوە) لە ساڵی نوێی کارکردنی، ئەو سنوورە تەسکانە تەواو ببەزێنێت و ئەو (بۆشاییە) پڕبکاتەوە کە هەموو ئینسانێکی ئازادیخواز و میدیاکارێکی خاوەن ویژدان ئازاری پێدەکێشێت، وەکو چۆن سیستەمە ستەمکار و بۆرژوازییەکان شرمنایانگرێت لەو هەموو ستەم و ناعەدالەتیە، لەو هەموو پیشێلکارییە و لەو هەموو دیمەنە ناشیرینانە لەبێ بەهاکردنی ژیانی ئینسان و پیرۆزییەکانی، ئێمەش ماندوو نەبین لە نیشاندانی هەموو ئەو ناشیرینیانە، ساردنەبینیەوە لە ژماردنی دەستدرێژییەکان بۆسەر ماف و ئازادییەکانی خەڵک .
لەگەڵ هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ ستافە ماندوونەناسەکەی بۆپیشەوە
Leave A Reply

Your email address will not be published.