ئای ئێف ئێس: کرێکاران تا ١٥ ساڵی داهاتوو موچەو حەق دەستەکانیان زیاد ناکات…

0

 

سالار حمەسەعید:

 

پەیمانگای توێژینەوەی دارایی هۆشداری دەدات کە ملیۆنەها کرێکار تووشی گرفت و مەینەتی دەبن بەزیاد نەبوونی هەقدەست ومووچەکاناین بۆ ماوەی ١٥ ساڵ. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ڕەوشی خراپی ئابوری و گەشەنەسەندنی خێرای ئابوری. شارەزایانی توێژینەوەی دارایی وێنەیەکی تەڵخ و خەمۆکی ڕەوشی ئابووری زۆرینەی خەڵکیان کێشاوە، ئەمە لەکاتێکدا ووڵات بەرەو بریگزت (واتە چوونە دەرەوە لە یەکیەتی ئەوروپا) دەچێت.

دوابەدوای ٢٣ی حوزەیرانی ساڵی پار کە دەنگ درا بەریتانیا لە یەکیەتی ئەوروپا بچێتە دەرەوە، ئابووری بەریتانیا بەرەنگاری کۆمەڵێک هۆشداری و وریاکردنەوەی تەڵخ و ناخۆش بۆتەوە. گەشەسەندنی ئابوری بە ڕێژەی لەسەدا ٠.٧ ئەژمارکراوە لە چارەکی دوایینی سالی ٢٠١٦ دا.

سەرۆکی (ئای ئێف ئێس) پۆڵ جۆنسن دەڵێ: بەپێ ی پێش بینی یەکانی تا ئێستا ئەنجام دراوە لەساڵی ٢٠٢٢ دا مووچە وهەقدەستی کرێکاران هیچ زیاتر نابێت لە هەقدەستەکانیان کە بوویانە لەسالی ٢٠٠٧ دا. واتە بەتێپەڕکردنی ١٥ ساڵ مووچە و هەقدەستی کرێکاران لە جێگەی خۆیدا دایە، نەتەنها زیادی نەکردوە و نایکات کەئەمە شتێکی بێ نەزیر وهاوتایە، بەڵکو لەبەرامبەردا نرخی پێداویستی رۆژانەی خەڵک و  خزمەتگوزاریەکان وکرێ ی خانوو و شتی تر زۆر زیادی کردوە هەروەک (نیشاندەری بەهای کڕیار) ڕایگەیاند لەم ماوەیەی رابردوودا کە هەڵاوسان بەڕێژەی لەسەدا ٢.٣ کە بۆتەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی خۆراک وسووتەمەنی و کرێ خانوو.

ستانداری بژیوی ژیان وا خەمڵێنراوە کە زۆر کەم گەشە بکات لەماوەی سێ یان چوار ساڵی داهاتوودا. زیادنەکردنی موچەو حەقدەستی کڕیکاران و کارمەندان بۆ ماوەی ١٥ ساڵ، لەپاڵ بەرزبوونەوەی رۆژبەرۆژی نرخی کاڵاکان و پێداویستی ژیان و گوزەران و بەرزبوونەوەی ئاستی چاوەروانی بۆ ژیان کردن… نیشانەی هەوسارپچراوی نیزامی دیلیهێنەتی سەرمایەدارییە بۆ چینی کریکارو ئەمەش سەد بەرابەر پێداویستی رێکخراوبوونی چینی کرێکار و پێکهێنانی حزبە کۆمۆنیستەکان دەکاتە، زەرورەت بۆ وەرێخستنی شۆرش و ژیرەو ژوورکردنی نیزامی زاڵمانەی سەرمایەداری.

 

رۆژنامەی ئیڤینینگ ستاندارد

مارسی ٢٠١٧

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.