لە حەوتەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی بۆپێشەوەدا، ژمارەیەک لە نووسەر و ڕۆژنامەنووس، هونەرمەند و سیاسی …. بۆچوون و سەرنج و پێشنیاراتی خۆیان دەخەنە ڕوو… بۆپێشەوە خاوەنی چەندین گۆشەو تەوەرەی جیگیرو تایبەتە، وەکو” پرسی رۆژ، گۆشەی ژن، تەوەرەی ئەدەب و هونەر، دۆسیەی ژمارە”…تاد، سەرنجتان لەسەر ئەو گۆشەو تەوەرانە چییە؟ شوان سدیق: پیرۆزبایی لە ساڵیادی ناوەندی مێدیای بۆ پێشەوە دەکەم . بۆپێشەوە، شوێنی خۆی گرتووە لەڕیزی ئەو مێدییانەی تائێستەیش خوێنەری تایبەت بەخۆیان هەیە و چالاکن

0
. دیارە بەشداریکردنی نووسەرو ڕۆنامەنووسان لەبەشە جیاوازەکانی پێگەی بۆپێشەوە، کاریگەری باشی هەبووە کەوایکردوە، خوێنەری باشی هەبێ و سوودو گرینگی تایبەتی لەئاست ڕۆشنبیری و زانیاری گشتی هەبێ. مێدیا ئەمڕۆ بەگشتی بەئاراستەیەک دەڕوات پێویستی بەخۆ نوێکردنەوەیە، بەردەوام بۆپێشەوەیش دەبێ ئەم هەنگاوانە بنێ لە ساڵی نوێی دەستبەکاربوونی. بەتایبەتی گرنگی زیاتر بەپرسی هەنوکەیی کۆمەڵگەی کوردی لەبواری سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و ژینگەو کۆمەڵگەی کوردی لە هەندەران . هەروەها لە شێوازی چۆنێتی داڕشتنی هەواڵ و دیدار و شرۆڤەکانیش پێویستە ڕەچاوی زمانی کوردی و کورت و پوختی لە شێوەی زووگەیاندنی بابەتەکان بەخوێنەر بکرێ، خاڵێکی تر وێنەو کاریکاتێر نابێ پشتگوێ بخرێ.
Leave A Reply

Your email address will not be published.