باسێکــــی کورت لەسەر شــــــــــــــوراکــــــــــــــان لە ئــــــێــــــران…  وەرگێراانی لە فارسیەوە: توانا حەمە نوری

0

شـــــوراكـــــانی ســــەردەمــــی شــــۆرشــــی ١٩٧٩ی ئێران، زۆربەیان لە ڕێـکخـراو و تـاکــی ئازادیخواز، چەپ و کـۆمـۆنـیستی پێكھاتبوون. وردە وردە لە ڕێـــــگـــــەی بەكــرێگیراوە ئیسلامییەکانــی کــارگــەکــانـەوە دەرکــران، زیندانــی کــــــران یان هەڵــهاتــــن. زۆرێک لەو ســــەرکــــردە کرێکاریانە بۆ پاراستنی ژیــــانــــی خــــۆیــــان و خێزانیان لە وڵات هەڵــهاتــــــن.
لە شەش مانــگــــی یەکەمی دوای ڕووخاندنی دەسەڵاتی پاشایەتی و بەهۆی هەوڵی شوراكان، ٤١٢ مانگرتن و ناڕەزایەتی کرێکاری لە زیاتر لە ٢٨٥ ناوەندی بەرهەمهێناندا ڕێکخرا. بە گشتی کەمبوونەوەی ڕێژەی سوود و پەککەوتنی کەڵەکەبوونی سەرمایە لە لایەک و دەستپێکردنی شەڕی ئێران و عێراق و بە میلیتاریزەکردنی کــــۆمــــەڵــــگــــە لە لایەکی دیکەوە شــــوراكــــانــــی کــــرێــــکــــاری خستە ژێر زەبر و لێدانی حكومەتی نوێی بورژوازییەوە.
جگە لە فاکتەری سەرکــــوتکــــردن، شورای کرێکاری هەر کارگەیەک پەیوەندییەکی ئۆرگانیکیان لەگەڵ کارگەکانی تردا نەبوو وە تەنانەت لەگەڵ کارگەکانی دراوسێشدا. هەرچەندە مانگرتنی کرێکاران و بەتایبەتی کرێکارانی نەوت، پشتی ڕژێمی شای شکاندبوو، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە لەو کاتەی کە باسی لێوە دەکرێت، زانکۆکان و شەقام و کتێب فرۆشییەکانی دیوی شەقامەکە لە کارگەکان زیندووتر بوون.
شایانی باسیشە، هیچ کــــام لە دوو فراکسیۆنی حکومەت، بۆرژوازی لیبراڵ (حکومەتی بازرگان و پاشان بەنی سەدر) و کۆنەپەرستانی پارتی کۆماری ئیسلامی، بچوکترین ئارەزووی تەحەمولکردنی شوراکانی کرێکارییان نیشان نەدا – تەنانەت لە فۆرمیشدا لە چالاكی سەربەخۆی سەندیکالیستی.
لە هەمووی خراپتر، چینی کرێکاری ئێران کە ڕۆڵی یــەکەمی لە ڕووخاندنی ڕژێمی شادا بینیبوو، وردە وردە ئیمتیازاتی پێشووی خۆی لەدەستدا – لەوانەش بەشداریکردن لە قازانجی کارگە و سوودوەرگرتن لە کاڵا دروستکراوەکان.
قوڵبوونەوەی ناکۆکییەکان و دژایەتییەکانی ناو حــــکــــومــــەت و جووتبوونی ڕێکخراوی موجاهدین لەگەڵ بەنی سەدر و شکستهێنانیان لە چارەسەرکردن و دەربازبوون لە قەیرانی ئابووری و حکومی و دواییتر پێکدادانەکانی سەر شەقامەکانی ٢٠ی نیسانی ١٩٨١ کۆمەڵگەی گەیاندە قۆناغێکی جیاواز. لە لوتکەدا حکومەت هەوڵی ئەوەی دەدا بە نەهێشتنی لیبڕاڵەکان و هاوپەیمانەکانیان (موجاهدین و هتد) نوێبوونەوەی ڕێکخستنی چینایەتی بەدەستبهێنێت لە دیوی خوارەوەشەوە لە تەمووز و ئابی ١٩٨١ شوراكانی کرێکاری هەڵوەشانەوە و سەرجەم دامودەزگاکان و ڕۆژنامەگەری و لایەنە ناحکومییەکان دەستیان بەسەردا گیرا.
هەرچەندە ئەزموونی بەكرێگیراوە نــــوێكــــان لە چاو کەسانی وەک ھــــوەیــــدا و ئــــامــــووزگــــار کــــەمــــتر بوو بەڵام دوای ئــــەمــــە ئــــیــــتر بـــــــۆرژوازی نــــوێــــی ئــــێــــران توانی حــــکومــــەتی نوێ بنیات بنێتەوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.