ئەنفال
ده‌ڵێن .. ئه‌نفال
ئه‌ڵێم، ئۆقیانووسێکی سوێر
له‌ئه‌سرینی ماسیه سووره یاخیه‌کانی
حه‌وزی والی و
شۆڕه‌بیه‌کی پیری که‌نه‌فت
چاوه‌ڕوانیی تارماییه‌کان ..
پیره‌مه‌گروونێک له‌حه‌سره‌ت
شێره به‌فرینه‌یه‌ک بـڕواش به کتێبه پیرۆزه‌کان ..
بیابانێک له‌نه‌فره‌تی هه‌میشه داخ له‌ئاسمان و
پڕ به‌مشتێک خۆڵه‌مێشی ڕه‌حمه‌تی خواش ..
پوشه‌خورمایه‌ک گله‌ییش له‌مانگه‌شه‌و ،
که نه‌یوێرا لەبەردەم عەرشی گەردونا
شایه‌تی بات ..
کۆڵه‌پشتی حوشترێکیش سه‌برو ئومێد
به‌هاتنه‌وه‌ی هه‌ڵاڵه دزراوه‌کان و
بن ده‌وه‌نێکی دڕکاوی له‌متمانه
به هاوسێکانی نیشتمان ..
هه‌ساره‌یه‌ک سه‌رزه‌نشتیش
له‌سه‌رکرده‌کانی گه‌ل و
ڕه‌هێڵه‌یه‌ک له‌تف باران له سیاسه‌ت ..
دۆزه‌خێکیش له‌یادگاری هه‌میشه سه‌وز.
ئه‌ڵێن .. ئه‌نفال
ئه‌ڵێم، هه‌زاره‌ها سندوق
پڕ له‌شمشاڵی لولاق و
کوخی چۆڵی که‌لله‌سه‌رو
له‌قه‌فه‌سی بێ په‌ڕه‌نده‌ش له‌په‌راسوو ..
هه‌زاره‌ها سندوقی پڕ
له‌بۆنی روح .. بۆنی مێخه‌ک
بۆنی ڕیحانه‌ی باخه‌ڵان ..
بۆنی خاک و خۆڵی ته‌ڕی
دوای نه‌رمه وه‌شت و دومه‌ڵان ..
بۆنی شیری خاوی مه‌مکێ
بیست ساڵ له‌مه‌و‌به‌ر له‌ده‌می
کۆرپه‌یه‌کیان ڕائه‌پسکان ..
هه‌زاره‌ها سندوقی پڕ
له‌مێوژی وشکه‌ڵاتووی چاوه‌کان و
له‌جیڕه جیڕی ددان و
تۆپه خوریی ڕه‌ش و زه‌ردو خورمایی قژ ..
هه‌زاره‌ها سندوقی پڕ
له‌هاوارو له‌قریشکه‌و له‌هه‌ناسه په‌نگه‌کان و
نیگاره‌بێ ڕه‌نگه‌کانی به‌ر له‌مردن.
ئه‌ڵێن .. ئه‌نفال
ئه‌ڵێم، پیشانگایه‌ک له لم
جامانه‌و لم .. کڵاو و لم
که‌وش و کاله‌و پێڵاو و لم
پشتوێن و لم .. شه‌رواڵ و لم
مه‌مکه‌شوشه‌ی مناڵ و لم
سوخمه‌و که‌واو ژێرکراس و ده‌سماڵ و لم ..
سه‌ر‌پۆش ، ته‌زبیح ، به‌رماڵ و لم
سمێڵ ، ڕدێن ، برۆ و پرچ و
برژانگی چاو که‌ژاڵ و لم
سه‌گی ڕه‌ش و
جرج و قه‌ل و داڵی ره‌ش و پۆستاڵ و لم ..
زینده کابوسێکی خه‌ون و
ڕه‌وێکی بێ هه‌واڵ و لم
نیشتمانێک گۆڕی وون و
هه‌موو شتێکی تاڵ و لم !
دەڵێن ، ئەنفال ..
دەڵێم ، چاوێکی هەمیشە بە خەم بێ‌دار ..
دەڵێن ، ئەنفال ..
دەڵێم ، تا ئەبەد ئینتیزار !!
هۆنراوەی بەندی عەلی