لە حەوتەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی بۆپێشەوەدا، ژمارەیەک لە نووسەر و ڕۆژنامەنووس، هونەرمەند و سیاسی …. بۆچوون و سەرنج و پێشنیاراتی خۆیان دەخەنە ڕوو… بۆپێشەوە: خاڵە بە‌هێزەکانی بۆپێشەوە کامانەن و چۆن دەکرێت، بەرەو پێشتر ببرێت؟ دڵشاد عارف: سەبارەت بەڕۆژنامەی بۆپێشەوە جگە لەوەی ئۆرگانێکی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراقە و بەئەجندای ئەو مێتۆدە هەنگاوەکانی دەبردە پێش، بەڵام لەڕوی بڵاوکردنەوەی بابەتی کەسانی دەرەوەی ئەم مێتۆدە سیاسیەی کۆمۆنیزمی کرێکاری بابەتی سیاسی جیاوازی تێداڕەنگی داوەتەوە

0
. لەڕوی دروستکردنی گرێی پەیوەندی و نزیکبونەوە هەنگاوێکە دەبێت هەڵوێستەی لەسەربکرێت… هەرچەندە ئەم پەیوەندیە نابێتە هۆکاری برەودان بەخەباتی چینایەتی. وە ئۆرگانەکە و کۆمۆنیزمی کرێکاریی بۆخۆی نەیان توانیوە ئەم هەنگاوە بەکرداری بکەنەوە، و لەخولاوێکی ڕیفۆرمخوازی تێنەپەڕیون. تەنها پێشنیاریش خۆیەکلایکردنەوەیە. چۆن گروپێکی ڕێکخراوی سیاسی بەناو کۆمۆنیزمەوە بەیەکجاری خۆیان یەکلاکردۆتەوەو لەبەرنامەی سیاسیاندا هیچ پەیوەندییەکیان بەبزووتنەوەی چینی کرێکار نەماوە، و بەئاشکرا دەهۆڵی ناسیۆنالیزم دەکوتن. ئەوەتا یا بەیەکجاری خەتی ڕیفۆرمستیانە بخەنەڕوو یان ڕەخنەی ڕیشەیی لە مێتۆدی سیاسی بگرن و هەنگاوبنێنن بەرەو ئاسۆیەکی دروست. ئومێد دەکەم کەخاڵی دووەم بکەنە کردار، و لانی کەم هەنگاوێک لەبزووتنەوە کۆمەڵایەتیەکی کارگەر نزیک‌ببنەوە.
Leave A Reply

Your email address will not be published.