لە حەوتەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی بۆپێشەوەدا، ژمارەیەک لە نووسەر و ڕۆژنامەنووس، هونەرمەند و سیاسی …. بۆچوون و سەرنج و پێشنیاراتی خۆیان دەخەنە ڕوو… له یادی ساڵڕۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆ پێشه‌وە، د.سەلاحی گەرمیان.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌یه‌وه له یه‌كی نیسانی ٢٠١٧ ە‌وه، بۆپێشه‌وه وه‌ك سه‌كۆیه‌كی ئازاد و پێگه‌یه‌كی داكۆكیكار، جه‌ختی كردووه‌ته‌وه له پێداگریكردن له‌سه‌ر مافی چین و توێژه سته‌مدیده و به‌شخوراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و له هه‌وڵی هوشیاركردنه‌وه‌ی خوێنه‌رانی بووه به‌ڕێی په‌رده‌لادان له‌سه‌ر دیارده دزێوه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه و سیاسه‌تی ناڕه‌وای ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێن و قۆرخكاری حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی.
بۆپێشه‌وه، به‌رده‌وام به‌دواداچوونی كردووه له‌سه‌ر پرسه هه‌نووكه‌یی و هه‌ستیاره‌كاندا له بواره سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی په‌یوه‌ند به خه‌ڵكی كوردستان، كه له چوارچێوه‌ی ستوون و گۆشه‌و چاوپێكه‌وتن و بڕگه و بابه‌تی جۆراوجۆردا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه وه‌ك: پرسی ژنان و كرێكاران و گوزه‌رانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك و بواره‌كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیری گشتی.
به بۆچوونی من ئه‌و پرسانه هه‌موو گرنگ و پێویسته زیاتر ڕۆشنایی بخرێته سه‌ریان و به‌دواداچوون و شرۆڤه‌ی زیاتر له باره‌یانه‌وه بكرێن و كه‌سانی پسپۆر له بواری جیاجیادا بدوێن له باره‌یانه‌وه.
به‌ڵام، لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه: بۆ پێشه‌وه تا چ ڕاده‌یه‌ك ده‌توانێت له ئاستی ئه‌و ئەر‌كه و خواسته باڵایه‌ی خه‌ڵكی ناڕازی و ئازادیخوازی كوردستان بێت؟ له سه‌رده‌مێكدا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆسه‌پێن باوه‌ش ده‌گرێته‌وه بۆ ڕه‌وته كۆنه‌خواز و تاریكیپه‌رسته‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌لاڕێدا بردن و گه‌وجاندنی تاكی ناو كۆمه‌ڵگه و لاوازكردنی به‌ره‌ی چه‌پ و پێشكه‌وتنخواز له‌پێناو خۆ پاراستن له‌توره‌یی و ناڕه‌زایی خه‌ڵك و به‌رده‌وامی به ناعه‌داله‌تی و قۆرخكاری و سیاسه‌تی دژ به خه‌ڵك.
به‌هیوای به‌ره‌وپێشچوون و سه‌ركه‌وتن بۆ بۆپێشه‌وه و ماندونه‌بوونی بۆ ستافه‌كه‌ی.