چەند شیعریکی: خالید بایەزیدی (دلێر) مەهاباد
1-
چ رێژنە بارانیکە
دایە گیان
نیگاکانت
لە کام پەڵە هەوردا
شاردۆتەوە
2-
شکۆفەی درەختەکان
لە بارینی فرمێسکی دایکانە
کە بە چاوەڕوانی لەیلاکانیان
بوون بەمەجنون
3-
ئاسمانی بە هاری دەبارێت
تاکوو کراسێکی خاوێن
لەبەری زەوی بکات
بۆ دەست پێکردنی
وەرزێکی سەوز
4-
مناڵان دەگرین
لەبەر…
بێ دایکی جیهان
5-
دانی گورگەکان
دەبریسکێتەوە
لە کاسەی بەتاڵی هەژاران
6-
کە دەنووسم دایە
هەورەکان
یەکە یەکە
کۆدەبنەوە
ئاسمان
بە رێژنە دەست دەکا
بە بارین
7-
جیهان!
تابلۆیەکی جوانە
وێنە کێشەکەشی کریکارانن
بەڵام!
هەڵواسراوە
بە کۆشکی سەرمایەداران
8-
جیهان!
جێگایەکی ئەمن نییە
بۆ گوڵەکان
هەر بۆیە
تووم لە دڵدا ڕواند
تاکو و هەرگیز
دڕکەکان
پەڕەی گوڵت
هەڵنەوەرێنن