بۆچی ژنانی کرێکار لەڕیزی پێشەوەی ناڕەزایەتیەکاندان لە فەرەنسە؟

0

ژنان دەڵێن: ”کاردەکەین تا بەلادادێین. ژنان تووڕەن، هەموو تووڕەن”. ئەمە پرسیارێکە رۆژنامەی گاردیان لەسەردێری وتارێکیدا نووسیویەتی و دەڵێ بۆچی ژنان لە پێشەنگی ناڕەزایەتیەکاندان. نارەزایەتیەکانی ئەم دواییەی کریکاران و کەمدەرامەتانی فەرەنسە ژنان تیایاندا پێشەنگ و ئاڵاهەڵگری ئەو نارەزایەتیانە بوون. ئەوان بوون کە ڕیزی پێشەوەیان گرتبوو و گۆرانی و سروودیان دەخوێند و بەدەنگێکی بەرز بوونی خۆیان سەلماندبوو. سەماو گۆرانی وهوتافی ژنای کرێکاری بێدەرەتان زاڵ بووبوو بەسەر دەنگ و هوڕی ئۆتۆمبیلی پۆلیس و تەقەتەقی گازی فرمێسک ڕێژ و دەنگ وهەرای پۆلیس و هێزەئەمنیەتەکانی دەوڵەتی ئیمانوئێل ماکرۆن . نەپێی یاسای نوێی فەرەنسا تەمەنی خانەنشینی لە ٦٢ سالەوە بەرزکرایەوە بۆ ٦٤ ساڵ ئەمەش تووڕەیی لەنێو خەڵکی کریکار وکەمدەرامەتی فەرەنسی دا دروستکردوە هەربۆیە دەستیانداوەتە ناڕەزایەتی و مانگرتن وتەنانەت کاری توندوتیژی لەسەرتاسەری فەرەنسادا. ئەوەژنانی کرێکار و کەمدەرامەتی فەرەنسان کە مووچە و هەقدەستێکی کەمیان هەیە و باری سەنگینی ئەم بریارە تازەیە دەکەوێتە سەرشانیان. وە ئێستا دەبێت زیاتر کارکەن و تەنانەت لە پیاوانی کرێکاریش زیاتر کارکەن بۆ بڕێکی کەمتری خانەنشینی. ژنێکی ٥٦ ساڵە دەڵێ: ”ئەگەر ژن بیت لە فەرەنسا دەبێت بێیتە سەرشەقام و ناڕەزایەتی دەربڕیت”. ژنانی کرێکار هەقدەست ومووچەیەکی کەمتر وەردەگرن لە بەراورد بە پیاوانی کریکار هەر بەو پێ یەش بڕی خانەنشینیەکی کەمتر. یەکێکی تر لە ژنانی کریکار دەڵێ: ئەم یاسایە هیچ ڕێز وحەرمەت دانانێ بۆ ژنانێکی کرێکار کە دەرامەتیان لە خوارەوەیە و نیو کات کاردەکەن. بەپێی ئاژانسی ئاماری ”ئین سی” مووچەی ژنان لە بەراورد بە پیاوان بە رێژەی لەسەدا ٢٢ کەمترە و لەسەدا ٤٠ یش لە بڕی خانەنشینی پیاوانی کرێکار کەمترە. لەبەر ئەوەیە کە ژنان لەپێشەوەن لەم ناڕەزایەتیانەدان، چونکە ژنانی کرێکار ئەم یاساو بڕیارە بە سزا لەقەڵەم دەدەن. ژنە نووسەرێک دەنووسێت کەئەم خانەنشینیە نابەرابەریەکانی لە مووچەدا زیاتر خستەڕوو وە پیشاندا. ناڕەزایەتیەکان هەر بەردەوام دەبن و ژنان و پیاوانی کریکار واز لە داواکاریەکانیان ناهێنن. کرێکاریکی تر دەڵیت: ژنان دەبێت زیاتر و سەختتر کارکەن و بۆپارەیەکی کەم”. لەبەرئەوە زۆر گرنگە ئەم یاسایە شکستی پێ بهێنرێ، چونکە لەقازانجی هەموو لایەکە بەتایبەت کرێکاران و سەرخستنی ئەم نارەزایەتیانە سەرکەوتنە بۆ گشت کرێکاران لە هەموو کونجێکی ئەم دونیایەدا.

 ئامادەکردنی:  سالار حەمەسەعید

Leave A Reply

Your email address will not be published.