چەند شیعریکی: خالید بایەزیدی (دلێر) مەهاباد

0

 

1

دایکانی سەرزەمینی من

لایە لایەی مەرگ ئەخوێنن

لەلانکە

تا گۆڕ

پاشان ژیان

لە چاڵ ئەنێن

2-

کێو

بوغزی کرد

کاتێ بینی تەختە بەردێک

پشتی چوڵ کرد

تا ببێت بە بە ردی سە ر گۆڕی

دیکتاتۆرێک

3-

کات کۆتایی گە یشتوە

لە پۆلدا وانە ی ژیان

هەڵەکانی ئیملا

خویان چاک ئەکەنەوە

4-

بەیەک گوللە

دوو کەسمان کوشت

بۆیە…

مناڵانی جە نگ دەڵێن:

1+1 =مساوی یە  بە 2

5-

دڵم شکا

دکتۆرەکە!

ماچەکە ی تۆی بۆ نووسیم

وە تۆش

لێو لەسەر لێوی پە پوولە یەکیت و

منیش  سەرخۆش بە ماچی

بێ وەختیت

6-

گوڵەکانی سەر پەنجەرەکە

کاڵ بوونەتەوە

وە پەپوولەکان هێشتا

بە دەوریدا دەسورێنەوە

کۆترەکان بێ پەڕ و باڵن

وە زوور حە ز بە فڕین دەکەن

هە‌ر وەک پەپوولەی

خۆشەویستی بەرەو ئاسمانی

خەیاڵ

وە دڵی گە نجیم هێشتا

تینووی خۆشەویستییە

ئێمە لە گوڵدانی دڵدا تەنیاین

ئاگری خۆشەویستی دەسوتێت

قژم وردە  وردە سپی دەبێت

وە قۆناغی سۆزداری

دەستی پێکردووە

با ئیعتراف بکەم

سبەی کە هاتی بۆ لام

جاریکی تر بەفرمێسکە

گەرمەکانت بمشۆ

بۆ ئەوەی وەک تۆ پاڵاوتە

بکرێت وەک خوشەویستی

بۆ ئەوەی بۆنت بکات

بێگومان شەوانە

لە گۆڕ هەڵدەستم

وە بە دەسماڵەکە‌ت

کە بۆنی تۆی لێ دێت

فرمێسکەکانم دەسڕمەوە

Leave A Reply

Your email address will not be published.