پێنووس شکێنەکان، لە پێنووسە ئازادەکان دەترسن…
پێنووس شکێنەکان، لە پێنووسە ئازادەکان دەترسن…
بەرواری ٨ نۆفەمبەر، دەستێکی رەش و ترسنۆک لەبەرامبەر ئازادی و ئازادی قەڵەمدا، هێرشیان کردۆتە سەر گڵکۆی رۆژنامەنووسی تیرۆرکراو و گیانبەختکردوی رێگای ئازادی و ئازادی قەڵەم و رۆژنامەگەری، کاوە گەرمیانی… و ئەو قەڵەمانەی کە رەمزی ئازادی قەڵەم و رەمزی کاوە گەرمیانی قوربانی قەڵەمە… دەشکێن و دەشێوێنن… ئەو کردەوە ترسنۆکانەیە نیشانەی ئەوەیە کە دەسەڵات و بەرەی دژی ئازادی و قەڵەمی ئازاد، لە گڵکۆی رۆژنامەنووسانی گیانبەختکردوش دەترسن و دەیانەوێ بە هێرش کردنە سەریان و شێواندنیان، دەنگ و رەنگی قەڵەمە زیندوەکانی کۆمەڵگە چاوترسێن بکەن… سەبارەت بەو روداوە شیرین ئەمین هاوسەری کاوە گەرمیانی دەنووسێت:
ئەمڕۆ ویستم هەواڵی ئامەد بگەیەنم بە باوکی
كات ١٢ نیوەڕۆ بەسەرەوە بوو بەهەنسكی تاساو دڵی ڕەش تر لەجلەكانم هەنگاوەكانم زۆر لەجارەكانی پێشتر خێراتر بوو تابەكاوەكەم ڕای گەیەنم ئامەد كوڕەكەت ئەها تائێستا لەگۆڕەكەتەوە بۆسیمای دەڕوانی بزانی ڕەنگی قژی چاوەكانی چی ڕەنگن، خۆڵی سەرگۆڕەكەت تائێستا ڕێگەی نەداوە تێر بێ لەسیمای منداڵی ئامەد !!! بەڵێ هەر ئەمڕۆكە پاش ئەوەی كاری ڕۆتینی چونە باخچەی ئامەدم تەواوكرد زۆر بەخێرا هەنگاوم بۆگۆڕستان دەناو دەمیویست پێش با بكەوم نەك پێش من ئەو هەواڵە بگەیەنێت بەباوكی ئامەد كەئامەدی كوڕت پێی نایە قۆناغێكی نوێو وا بەم نزیكانە دەچێتە باخچە; وەلێ هەرگەشتمە سەرقەبران لەدەرگاكەوە چاوم دەدا بۆسەر گڵكۆو پەنچەو دەستی كاوە دەمویست پێش گەشتنی خۆم بەهاوار ئەو هەواڵەی پێ ڕاگەیەنم ،بەڵام تەوا وقوڕگم تاساو فرمێسك لەگەروم قەتیس بوو چون دڵنیابووم كەچەند كاوە تامەزرۆی ئەمڕۆ بوە بۆیە دەنگم دەرنەدەهات هاواربكەم من لەم بیرە قوڵەدابوم كە گەشتمە سەرگۆڕەكەی كاوەی مەزن بینیم پەنجەكانی كاوە لێكراونەتەوە نووكی تیژی قەڵەمەكەی پەرتەوازەو شكێندراون…
ئای ئەزیزم من بۆ پێدانی هەواڵی كوڕەكەمان كەدەچێتە باخچە پێت ڕاگەیەنم دڵنیابووم زۆر تامەزرۆی ئەو هەواڵەی كەچی گەندەڵكاران و ترسنۆكەكان لەنوكی قەڵەمەكەی تۆ چەند ترساون لەگۆڕیشدا ئارامیت لێ بڕیون بۆیە بەوشێوە ترسنۆكانە دەستی ڕەشیان گەیاندوە بەپیرۆزیەكانت
هۆجەلادەكان پێتان دەڵێێم كاوە گەرمیانی هەموو هێزی جگە لەنوكی تیژی قەڵەمێك و زوومی كامێرایەك چی تر بوو؟ كە تفەنگەتان لەسەر سنگی خاڵیكردەوە، بەڵام بەوهەمو هێزەتانەوە بۆگیانی دوژمنان بینیمان چۆن قوچانداتان نەفرەت لەترسنۆکی و ئابادتان بەم كارەتان گەورەی كاوەتان بەگوێی هەمواندا چرپاند كە كاوە گەرمیانی لە گۆڕیشدا مەترسییە بۆسەر ئاشكرابونی فایلی ڕەشتان.
شیرین ئەمین خێزانی شەهیدی قەڵەم کاوە گەرمیانی