بارگرژی چەکداری نێوان پارتی و پەکەکە، کارادنەوەی جیاجیا بەدوای خۆیدا دەهێنێت

0

لەگەڵ هاتنە ئارای بارگرژی چەکداری نێوان پارتی و پەکەکە لە سنوری شەنگال و خانەسور، ژمارەیەکی بەرچاو لەنوسەر و هەڵسوراوی سیاسی لەناوخۆی کوردستان کەمپەینێکیان لەژێر ناوی “ئیتر بەسە خوێن رشتن، بەڵی بۆ رێگەگرتن لەشەرو خوێن رشتن، وەرێخستووە” لەبەشێکی بەیاننامەکەیاندا هاتووە: ئێمە وەکو کۆمەڵێک لە( ڕۆشنبیران، هونەرمەندان، چالاکوانی مەدەنی، رۆژنامەنووس، خەڵکی بێچەک) بۆ نیشاندانی پەرۆشی خۆمان بەرامبەر بەژیانی خەڵکی چەوساوەی کوردستان، بە پێویستمان زانی بانگەوازی خۆمان لەرێگەی ئەم یاداشتننامەیە بەگوێی ئێوەو سەرجەم ئاشتیخوازان و مرۆڤدۆستانی بەناو ئەم وڵاتە رابگەیەنیین وهاواری راگرتن و رێگرتن لەنانەوەی پشیوی و دوبەرەکی و شەری ئینسان کوژی بەرزدەکەینەوە بۆ ئاستێک، رایدەگەیەنین کە ئێوە ئەگەر کەمێک هەستی مرۆڤ دۆستیتان هەبێت غیرەت ناکەن شەرێکی تر بخەنە سەر خەرمانەی شەرو ماڵوێرانیەکنای ترتان کە لەمێژوودا بۆ ئەم گەلەتان خوڵقاندووە. هەر لەم روانگەیەوە داوادەکەین سنورێک بۆ پاراستنی کەسێتی تاکی کورد دابنێن و چیتر لەژێر ناوی قەومیەت و بەبیانووی خاک و نیشتیمان پارێزییەوە، ماڵی خەڵک وێران مەکەن”

هاوکات لەدەرەوەی وڵاتیش هەڵمەتێک لە ژێر ناوی” بانگەوازێک بۆ کوردانی بەریتانیا سەبارەت بە بەرگرتن بەو شەرەی بەڕێوەیە، دەستی پێکردووە. لەبەشێکی بەیاننامەکەدا هاتووە” شەرێکی سەختی ناڕەوا دژ بەشەنگال و هەموو کورد بەڕێوەیە. شەڕێکە وەکو سەراپای شەرە نارەواکانی دیکەی مێژوو تۆماری کردون، لەبەرژەوەندی کەسمان نییە، جگە لەبازرگانانی جەنگ و حکومەتەکانی ناوچەکە و وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریکاو زلهێزەکانی دیکەو کارگەکانی دروستکردنی تەقەمەنی، شەڕێکە برسێتی و نەهامەتی و کۆچکردن و وێرانی… بەدوای خۆیدا دەهێنێ” دژ بە جەنگ وەرێدەخەن. هۆکاری دەستبردن و کەمپەین وەرێخستن بۆ ئەو راستیە سەلماوە دەگەرێتەوە، کە حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی لەکاتی قوڵبونەوەی ناکۆکیەکانیان و رادەستکردنی ئیرادەی سیاسی و ڕیكخراوەییان بەوڵاتانی کۆنەپەرستی ناوچەکە، ناتوانن دەست بۆ چەک نەبەن و چەک نەکەنە رێگایەک بۆ یەکلاییکرنەوەی جەنگی دەسەڵات و جەنگی بەوەکالەتیان بۆ رژێمە چنگ بەخوێن و بەرژەوەندخوازەکان لە ناوچەکەدا. پێویستە ئەم کەمپەینانە فراوان بکرێنەوەو گوشاریان ‌هێندە زۆر بێت، کە بتوانێت ئەو هێزانە ناچار بکات، لەکاتی قوڵبونەوەی ململانێکانیان، بژاردەی چەک وەلابنێن و پابەندی ئازادی هەڵسورانی سیاسی و گرتنەبەری رێگا چارەی سارد بن.

Leave A Reply

Your email address will not be published.