پوختەی دیمانەیەک لەگەڵ دەشتی جەمال… سکرتێری فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی سەبارەت بە دۆخی پەنابەری دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر
پوختەی دیمانەیەک لەگەڵ دەشتی جەمال… سکرتێری فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی
سەبارەت بە دۆخی پەنابەری دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر
بۆپێشەوە: لە ئاکامی دەسەڵاتی تاڵانچی و میلیشیایی بزوتنەوەی کوردایەتیدا، لە ئاکامی سەرکوت و بیمافی و نەبوونی هیچ ئاییندەیەکی رۆشن، بەبەردەوامی خەڵکی کوردستان ناچار بە جێهشتنی شوینی ژیانیان بوون… رووداوەکانی ئەم دوایەش لە ئاکامی هێرشی سوپاو حەشدی شەعبی، و سازان و خۆشخزمەتی و هاوکات پاشەکشەی بێ پاساوی هێزە چەکدارەکانی پارتی و یەکێتی لەچەندین شارو ناوچەی کوردستان بە کەرکوکیشەوە… ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئەو شوێنانە ئاوارە بوون، ئەم رووداوە چ کاریگەریەکەکی دەبێت لەسەر خەڵکی کوردستان و لاوان بۆ جێهێشتنی زۆرتری کوردستان بەرەوە دنیای دەرەوە؟
دهشتی جهمال: ئەو دۆخە کارەساتبارەی ئێستا بەسەرخەڵکی کوردستاندا داسەپاوە کاریگەری داناوە لەسەر ژیانی خەڵکی کوردستان، بەشێکی زۆر لەخەڵکی ناوچەی کێشە لەسەرەکان بەهۆی پەلامارو لەشکرکێشی حهشدی شەعبی و سوپای عێراق و سوپای پاسدارانەوە ماڵ و حاڵیان لەدەستداوە و سوتینراوە و لەشوێن و ژیانی خۆیان هەڵکەنراون و ئاوارە بوون، وەیان بەشێک لە خەڵک لەو دۆخەدا بەناچاری ڕێگای هات و نەهاتی ژیانی پەنابەری هەڵدەبژێرێن، ئەویش رۆشنە ئهحزابی ناسیونالیستی کورد له کوردستان له ٢٦ ساڵی دهسهڵاتیاندا، نموونەیەکی جوانیان لەدەسەڵاتدارێتی نیشان نەداوە تا بە جێگای ئومێد بمێننەوە و هاوڵاتیان وبەتایبەتی گەنجان ناچارکراون بە جێهێشتنی کوردستان کە تەنانەت زۆر جار ئەو جێهێشتنە بەرێگای سەختی دەریایی تراژیدیاو بەکارەسات لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی کوردستان تەواو بووە،
بەکورتی یهکێتی و پارتی قازانج و ژیان و ئهمنیهت و چارهنوسی خهڵکی کوردستان دهکهن بهقوربانی سیاسهت و مهرام و کێشمهکێشهکانی خۆیان بۆ خاتری دابهشکردنی دهسهڵات و وداهاتی نێوان خۆیان لهو ڕێگایهشدا پهنا بۆ ههموو شێوازێک لهملهوڕی و وابهستهییهک دهبهن لهدهست ڕاکیشانی سوپای جمهوری ئیسلامی ئێرانهوه تا دهوڵهتی فاشستی تورکیا بۆ سهر ژیانی خهڵکی کوردستان وخوڵقاندی کارەسات بۆ کۆمەڵگە و بهردهوام ئهمهیان کردوه. هەربۆیە حزبەکانی کوردستان لە پێشیانەوە یەکیتی و پارتی هۆکاری پاڵنان و ناچارکردنی بەشێکی زۆرن لەخەڵکی کوردستان بەتایبەتی گهنجان بۆ ئەوەی رێگای ناچاری بهرهو دەرەوەی وڵات هەڵبژێرن.
بۆپێشەوە: ئایا رووداوەکانی ئەم دوایەی کارگەری دەبێت لەسەر ئەوەی مافی پەنابەرێتی بدرێت بەوانەی دێنە ئەوروپا و ئەمریکاو ئوسترالیا؟ مامەڵەی یوئێن لەگەڵ ئەوانەی داوای مافی پەنابەری دەکەن بەرەو باشتر دەچیت؟
دهشتی جهمال: تا ئێستا واپێ ناچێت بهرەوباشتر چووبێت، زۆربهی دهوڵهتهکانی دنیا دهستیان له مافەکانی پەنابەران و بڕیارنامە نێودەوڵەتیەکان لەباری مافی پەنابەریەوە شتووه، من ناڵیم وەڵامی وەرگرتنی مافی پەنابەری نەماوە، بەڵکو ئاڵوگوڕی گەورەی بەسەردا هاتووە سەرباری کێشەو قەیرانە ناوخۆیەکانی ئەم وڵاتانەی کە ناوتان هێنا، سەختگیری زۆر دەکەن لەدانی مافی پەنابەرییدا هەموو ئەو ڕێکارانەی گرتویانەتەبەر لە توندکردنەوەی سنورەکان و تا راگرتنی پەنابەر لە کەمپ وهایم شوێنە سەربازیەکان و زیندانیکردن وراگرتن لە گرتوخانە دەستبەسەرەکاندا وەرەتکردنەوەی داوای مافی پەنابەری و سیاسەتی دیپۆرتکردنەوە درێژەی هەیە، لە کاتێکدا ئەم ئینسانانە ناچارکراون کەشتی مەرگ و ژیانی قورسی پەنابەری تەحەمول بکەن، فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی وەک هەمیشە لەریزی پێشەوەی هەوڵەکانیدا بۆ بەهاناوە چوونی ئەوکەسانەی لەم دۆخەدا ژیانی پەنابەریان هەڵبژاردوە دریغی نەکردوە لە هەوڵەکانی لەگەڵ ڕێکخراوە پەنابەری وئینسان دۆست و ئەندام پەرلەمان وگروپە چەپ وکۆمۆنیست و لایەنە سیاسی و کەمپنەرەکان بەرێگای جۆراجۆری چالاکی لەچەشنی خۆپیشاندان، سازدانی کۆبوونەوە، کۆنفرانس لە ههوڵ و خەباتی بەردەوامداین بۆ فشارخستنە سەر حکومەتەکانی ئەوروپا بەئاراستەی گۆڕینی سیاسەتەکانیان لە خزمەتی پەنابەراندا.
بۆپێشەوە: لاتان وایە جێ هێشتنی کوردستان و رووکردنە هەندەران رێگاچارەیە لەبەرامبەر دۆخی ئێستادا؟
دهشتی جهمال: لەگەڵ بەرگری تەواوم لە ئازادی بێقەیدو شەرتی هەڵبژاردنی شوێنی نیشتەجێبوون وسەفەرکردن وشوێن گۆڕکێ و وەرگرتنی ئیقامە لەهەر وڵاتێک وەک مافێک بۆ خەڵکی کوردستان ئەوەش ئیزافە بکەم هەڵهاتنیش لەدەست جەنگ و نائارامی و گەڕان بەشوین ژیانێکی ئارام وشایستەدا پشتیوانی دەکەم، بەجێهێشتنی کوردستان، رێگاچارە نییە دەتوانیین خهڵکی کوردستان بهئیرادەی خۆمان ژیان و ئایندەی خۆمان دابڕیژین، خەڵکی کوردستان لە ٢٥سپتەمبەردا بەبڕیاری ئازادانەی خۆی لەدەنگدانی ریفراندۆمدا ڕێگای سەربەخۆیان هەڵبژارد ورێگای هاوژیانیان لەگەڵ دەسەڵاتێکی شۆفێنزمی قهومی و ئیسلامیدا کۆتای پێهێنا، رێگای گەڕانەوەی جارێکی تر بۆ ژێر سایەی دەسەڵاتێک کە بەئاگرو ئاسن وەڵامی داواکاریەکانی خەڵکی کوردستان ئەداتەوە چارەسەر نیە،
ئەم هێزه گهورهیهی کهڕێگای هەندەرانیان هەڵبژاردوە دەتوانن بەهاتنە مەیدانیان هاوشانی هاوچینەکانیان لهکۆمهڵگەی کوردستاندا، ئەو دەورە لەو حزبانە وەربگرنەوە کە نامۆن بە مافەکانی خەڵکی کوردستان، ئەگەر بەکورتی بڵێم:
رۆشتن رێگا چارە نییە، هەموو خەڵکی کوردستان ناتوانێ ڕابکات و بگاتە ئەوروپا… ئەم شەپۆلی رۆشتنە نە دەبێتە مایەی باشکردنی ژیانی خەڵکی کوردستان و پێداگری لە ئەنجامەکانی ریفراندۆم نە دابینکردنی موچەو نە دەبێتە ئاو و کارەباو نە رێگایەکە بۆ چاکسازی و نەدەتوانێت بەربگرێت بە بەندو بەستی ئەو حزبانە لەگەڵ دوژمنانی خەڵکی کوردستان و یاریکردن بە ماف و چارەنوسیان، بە پێچەوانەوە سەرمایەکی گەورەی کۆمەڵگەی کوردستان لەدەست دەدەین. دەکرێت رەوتی رووداوەکان بەڕێگایەکی پێچەوانەوە بڕوات، ئەگەر جێهێشتنی کوردستان کاردانەوەو ناڕەزایەتیە بە دژی دەسەڵات و بە دۆخی ناهەمواری ژیان و گوزەران و نادیاری ئایندەیان، بەڵام ئەمە بەرگریەکی سلبییە نەک ئیجابی، بەرگری ئیجابی هەوڵدانە بۆ گوڕینی دۆخەکە، هەوڵدانە بۆ خۆرێکخستن لەپێناو داسەپاندنی خواستەکانیان… پاشەکشەکردنە بە دەسەڵات و سیاسەتە چاوچنۆکەکانیان، ئەمە بە بێ هاتنە مەیدان و رێکخراوبوون ناکرێت.
دەسەڵاتی سیاسی باکی بە رۆشتنی خەڵک نییە… بۆیە لە جێگای ڕۆشتن دەبێ:
لە جێگای ئەوەی خەڵک ناچار بەڕاکردن بکرێت، دەشێ ئەم سیستەم و دەسەڵاتە بە هێزی ئەم ئۆردووەی دەڕوات، ئاڵوگۆڕی بەسەردا بێت بۆ بەرگریکردن لە خۆ بۆئەوەی خۆمان چارەنوسی خۆمان بەدەستەوە بگرین، رۆشتنی ئارەزوومەندانە بۆ ژیانی باشتر و بۆ بینینی دنیا ببێتە کارێکی ئاسایی بێ مەترسی… هەموو کەس و تاکێک مافی سەفەرو بینینی دنیای هەیە. پێویستە ئەم مافە بچەسپێنریت، بەڵام نابێ ئایندەی کوردستان بۆ ئەم دەسەڵاتە حزبۆکراتیانه بەجێ بهێڵرێت، نابێ ئەو وزەو سەرمایە گەورە ئینسانییە لەدەست بدرێت دەشێ بە هێزی رێکخراوی جەماوەری ئاڵوگۆڕی جدی بکرێت.
بۆپێشەوە: هەواڵی گیان لەدەستدانی پەنابەران بۆتە هەواڵی رۆژانە، رۆڵی ئێوە وەکو فیدراسیۆنی پەنابەران چییە، لەبەرامبەر بەو تراژیدیا ئینسانیەدا؟
دهشتی جهمال: مەرگی ناوەختی ئازیزانمان لەڕێگای ژیانی پەنابەریدا یەکێکە لەوبرینە سەختانەی پێویستە لەملی خەڵکی کوردستان بیتەوە. مانگ و ساڵ نیە هەواڵی رووداوی مەرگی پەنابەران دڵمام نەگوشێت، فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی و وەک هەمیشە بۆ بەدیهێنانی خواست و داواکاریانەی پهنابەران و بەرگریکردن وهاوکاریان سنورێکی بۆ نەماوەتەوە، هەوڵی رۆژانهی هەڵسوڕاوانی ئەم رێکخراوەیە بۆ دەمودەست رۆشتن بەپیر قوربانیەکانەوە درێژەی هەیە. لەم دوساڵەی ئەخیردا زیاترلە 130 تەرمی پەنابەرانمان گێڕاوەتەوە، کارە یاسایەکانمان ئەنجامداوە تا پرۆسەی گێڕانهوەیان بۆ نێو کەسوکاریان، بەدوادا چونمان کردوە بۆ تەرمی بێ سەروشوێنەکان لەرێگای وەرگرتنی پشکنینی( دی ئین ئەی) لەکەسوکاریان، لهوانه 64 کهس بی سهروشوێنه تهنها تهرمی شهس لهوانه دۆزراوهتهوه که نێژراون لهیۆنان، موخاتەبهی ئەو وڵاتانەو لایەنە پەیوەندیدارانهمان کردوە لەئاستی عێراق وکوردستان وتورکیا وڵاتانی ئەوروپای رۆژهەلات، زۆرجار نەک تەنها بە نامەو ئامادەکردنی لیستی قوربانیەکان، لەوشۆێنانەی پێویست بوو سەردانمانکردوە لەوانە بۆ یونان وتورکیا کە یەکەمین ویستگایی تیپەربونی پەنابەران بوون لەوریگەیەدا بەتایبەت دەریایی ئیجەو دەریایی رەش. لەوشوێنانەی پێوست بووبێ کەسانی دڵسۆز لە تورکیاو یۆنان هاوکاری جدی ئێمەیان کردوە، دوای ئەوەی لەلایەن لقی کوردستانی فیدراسیۆنەوە ئاگادارکراونەتەوە، هەروەها ئەو کەسانەی نادیارن، دوای ئەوەی کەسوکاریان ئێمەیان ئاگادارکردۆتەوە، زانیاریمان وەرگرتوە لەسەر ئەوکەسە و وێنەو دوایین پەیوەندی لەگەڵ کەسوکاریان لەو شوێنەی پەیوەندی بەکەسوکاریان پچڕاوە نامەو بەدوادا چونمان کردووە. لەگەڵ حکومەت و دەزگای پەیوەندیداری ئەو شوینەدا، لەوبارەوە بەدواداچونەکانمان بەردەوامە. کاری جدیمانکردوە لەسەر کەیسی گیراوەکان لە یونان وتورکیا، بەدوای هەوڵەکانی ئەم دواییانە بەتایبەتی لە رێگای لقی کوردستانەوە و گرتنی پاریزەر بۆ ئەوکەسانە، ژمارەیەکیان ئازادکراون ژمارەیەکی دیکەیان لەهەوڵی ئازاد کردنیانداین. هاوکات فیدراسیۆن تەسکیەی بۆ ژمارەیەکی زۆر لەو پەنابەرانەکردوە کە لە نوسینگەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران له ئهنقهره خۆیان ناو نوسکردووە، جگە لەوەی لەماوەی یەک مانگی رابردودا فیدراسیۆن توانی زیاتر لە ٢٠٠ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی تورکیاوە دیپۆرتی سوریا کرابوونهوه، دوای هەوڵێکی بێ پەروا توانرا بگەڕێنرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان …
مەسەلەیەکی تر گەیاندنی کۆمەک بە ئاوارەکانی ناوخۆ بوو کە فیدراسیۆنی ئێمە لە رابردوودا بەتایبەتی لقی کوردستان دەوری بەرچاوی گێڕاوە لە هاوکاری ئاوارەکانی سوریاو ئاوارەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش تا هاوکاریکردن بە بەشێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی وتەنانەت ئەنجامدانی چەندین نەشتەگەری بۆ ئەو ئاوارانەی پێویستیان بووە بهوهی نەشتەرگەی بکرێن، تا راگەیاندنی کەمپەینی ئەم دواییانە بۆ میوانەکانی کهرکوک و دوزخورماتوو ..
شایەنی باسە فیدراسیۆن لهزۆربهی وڵاتهکانی ئهوروپا وتورکیا نۆێنهرایهتیمان ههیه بەبەردەوامی رینوینی و کۆمەک وزانیاری وهەواڵەکانی پەنابەران بڵاودەکەنەوە وهاوکاری یاسایی و پارێزەرو کێشەی خانوبەرهو زمان و پشتیوانی لەداوای پەنابەریان و تێکەڵابونیان لەو وڵاتانەی رووی تێدەکەن وتا بهرگوزاری ئاهەنگ و کۆڕوچالاکی تری فەرهەنگی کاری بەردەوامی رێکخراوەکەی ئێمەیە.
بۆپێشەوە: ئەگەر پەیامێکتان هەیە… بفەرموون
دهشتی جهمال: داوامان بۆ ئهو کهسانه بەهەر دەلیلێک ژیانی پەنابەریان هەڵبژاردوە ریسک به ژیانی خۆیان ومناڵەکانیانەوە نەکەن، ڕێگای دەریاو کهشتی مهرگ ههڵنەبژێرن، نهکهونه دهست ئهو باندانهی بازرگانی بهجهستهی ئینسانهکانهوه دهکهن و بڕوایان پێنەکەن و دهستیان نهبڕن و فێڵیان لێنهکهن. فیدراسیۆن رێکخراوهیهکه ناسنامهی ژیان و ئینسانیهته و ئهرکی خۆی بهوه داناوه وهڵام بهکێشهکانی پهنابهران بداتهوه، بهڵام هاوکات ههوڵدهدات پهنابهران خۆیان ئیراده بنۆێنن و ڕێکخراو و یهکگرتویان بکات به ئاسۆیهکی ئینسانی وسیاسی تا بتوانن بۆ بهرگری له خۆیان بێنهمهیدان و بهشدار بن و خۆشیان هێزێکی کاریگهربن بۆ داکۆکی لهمافهکانیان و ڕاوهستانهوه بهرامبهر بهههر جوڵانهوهیهکی راسیستی و فاشیستی،