هاورێ گوڵزار حەمە بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لێکردین…
هاورێ گوڵزار حەمە بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لێکردین…
بەرواری ١١ نۆفەمبەر، هاوڕی گوڵزار حەمە، ژنە کۆمۆنیست و تیکۆشەری رێگای دنیایەکی باشترو کادری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، بە رووداوی سەیارە، گیانی بەختکردو بۆ هەمیشە چاوی لێک ناو ئێمەو هاوڕییان و خێزان و تەواوی هاوچینەکانی جێهێشت…
هاوڕی گوڵزار حەمە ژیانی لێوان لێو بوو لە خەبات لە دژی نیزامی زاڵمانەی سەرمایەداری… یەکێک بوو لە رابەرانی کرێکاریی کارگەی ئەلبیسەی شاری سلێمانی و لە کۆتایی ٨٠ و نەوەدەکانی سەدەی رابردوو، کادری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و یەکێک لە ئیمزاکەران بوو بۆ دامەزراندنی ئەو حزبە لەساڵی ١٩٩٣دا، پاشانیش چ وەکو رابەرێکی کرێکاریی و چ وەکو هەڵسوراوێکی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان و هاوکاتیش وەکو کادرێکی ماندونەناسی حزبی درێژەی بە خەباتی کۆمۆنیستیدا… هاوڕێ گوڵزار، بە حەق گوڵزاری خەباتی کۆمۆنیستی و ئینسانی بوو… گیان لەدەستدانیشی خەسارەتیکی قەرەبوونەکراوە… ئیمە لە قوڵایی دڵمانەوە سەرخۆشی لە تەواوی خانەوادەو کەسوکارو هاوڕییان و هاوڕێ هیوا جەمیلی ئازیز دەکەین…
بەرزو بەرێزە یادی خەباتکارانەی هاوڕێ گوڵزاری ئازیز.
بۆپێشەوە
١١ نۆفەمبەر ٢٠١٧