دەورێکی تر لە مانگرتنەکان دەست پێدەکەنەوە لەسەر بانگەوازی سەندیکای (ئار ئێم تی) لە پێنج ناوچە ی تەواوی بەریتانیادا.
دەورێکی تر لە مانگرتنەکان دەست پێدەکەنەوە لەسەر بانگەوازی سەندیکای (ئار ئێم تی)
لە پێنج ناوچە ی تەواوی بەریتانیادا.
ئامادەکردنی: سالار حەمە سەعید
بۆ یەکەم جار هێڵی ساوث وێسترن کە خزمەتگوزاریەکانی دەگاتە (واترلوو) بەشداری ئەم مانگرتنانە دەبێت.
بۆماوەی ٤٨ سەعات مانگرتنەکانی هێڵەکانی شەمەندەفەر بەردەوام دەبێت ٨ و ٩ نۆڤەمبەر
سەدان ئەندامی سەندیکاکانی ئار ئیم تی پەیوەست دەبن بە ریزی مانگرتنەکانەوە، ئەمەش وەک درێژەدانیک وسووربوونیان لەسەر داواکانیان لەمەڕ ڕۆڵی پاسەوانی شەمەندەفەرەکان وە شەمەندەفەری تەنها شۆفێر (واتە تەنها شۆفێر وبێ هیچ کەسی تر) ئێم تی دەڵێ: کە ئەم مانگرتنانە زۆر بەسادەیی وساکاری دەربارەی سەلامەتی هێڵەکانی شەمەندەفەرە. هەموو ئەم دەمەقاڵێ وهەرایە لەسەر دانانی پاسەوانە بۆ قیتارەکان و بڕینی ئەو ڕادە وبەشەیە بۆ پاسەوانان لەپێناوی سەلامەتی وئاسایشی خەڵکدا بەڵام ئەم کۆمپانیا خسووسیە دەرەکیانە قازانجی تایبەتی خۆیان لەسەروو سەلامەتی خەڵکەوە دادەنێن.
سەندیکای کرێکاری (ئار ئێم تی) لە هێڵەکانی شەمەندەفەری سەذرن، گرەیتر ئەنگلیا، و ساوث وێسترن ڕەیڵ لەمرۆوە واتە لە ٨ی نۆڤەمبەر لە دوای نیوەشەوە وە دەست دەکاتە مانگرتن تاکو کاتژمیر ١٢ ی نیوەشەوی ٩ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧. هێڵەکانی سەذرن بەشێوەیەکی سنووردارکراو قیتارەکانیان کاردەکەن. بەڵام ساوث وێسترن رەیڵ دوو سێ یەکی خزمەتگوزاریەکانیان دەخەنەگەڕ واتە ٢/٣ قیتارەکانیان کاردەکەن وەلەهەندێک شوێن وناوچەدا بەتەواوی خزمەتگوزاریەکانیان پەک دەخەن. وەزیری گواستنەوەی بەریتانی دەیەوێ ناڕەزایەتیەکان بەلاڕێدا بەرێ و خەڵکی بەریتانیا لەدژ بەم کرێکارانە سەندیکاکان هەڵخرێنێ کە گوایا سەندیکاکانی ئار ئێم تی ئامانجی گەیشتن بە هەندێ داواکاری و خواستی کرێکاری نیە، بەڵکو دەیەوێ ئەم ناڕەزایەتیانە بۆ داڕماندنی ئەم حکومەتەی کۆنسێرڤەتیڤ ئەنجام بدات.