هەواڵی نارەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان! ئامادەکردنی: شوان عەزیز و ئاراس ڕەشید
هەواڵی نارەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان!
ئامادەکردنی: شوان عەزیز و ئاراس ڕەشید
کرێکارانی هێڵەکانی شەمەندەفەر شەپۆلێکی نوێ لە مانگرتنەکانیان نمایش دەکەن
مانگی داهاتوو کرێکارانی پێنج کۆمپانیای هێڵەکانی شەمەندەفەر کارەکانیان بەجێ دەهێڵن و دەست دەدەنە مانگرتن لە سەر مشتوومڕی بەردەوام دەربارەی ئەرکەکانی گاردو پاسەوانەکان و شەمەندەفەری تەنها شۆفێر.
ئەندامانی یەکیەتیە کرێکاریەکانی (ئار ئێم تی) ی هێڵەکانی شەمەندەفەری سەذرن، ساوث وێسترن، گرەیتر ئەنگلیا دەست دەکەنە مانگرتن بۆ ماوەی ٤٨ سەعات لە ٨ ی نۆڤەمبەرەوە و هێڵە شەمەندەفەرەکانی (مێرسی ڕەیڵ) و (ئەریڤا ڕەیڵ نۆرث) بۆ ماوەی ٢٤ سەعات مانگرتن دەکەن.
یەکیەتیە کرێکاریەکان دەڵێن کە هەموو هەوڵ وکۆششەکانی خۆیان کردوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە وحکومەت تاوانباردەکات بە ڕێگریکردن وبەربەست دانان لەبەردەم حەل وفەسلی گفتووگۆکاندا.
سەذرن ڕەیڵ ١٨ مانگە لە مشتوومڕدایە لەگەل حکومەت دا بە ئەنجامدانی ٣٠ مانگرتن.
مانگرتنی کرێکارانی یەکێک لە کانەکان لە ڕۆژئاوای ئۆکرانیا لە پێناو زیادکردنی کرێ
کرێکارانی کانەکانی Kapustin کە دەکەوێتە خۆرئاوای ئۆکرانیا، ڕۆژی ٢ شەممە ٢٣ی ئۆکتۆبەرمانگرتنیان دەستپێکرد بۆ زیادکردنی کرێکانیان. کرێکاران ڕەتیانکردۆتەوە کە بێنە دەرەوە لە کانەکان، ئەوەش وەک ناڕەزایەتیەک لە بەرامبەر سیاسەتی ئیدارەکەیان، هەروەها داوای کرێی زیادیان کردوە. بەپێێ هەواڵەکان کرێکاران پتر لە مانگرتنێکیان ئەنجام داوە لە پێناو زیادکردنی کرێکانیان.
ناڕەزایەتی کرێکاری لە بولغاریا، داوای کرێی زیاد دەکەن.
خۆپیشاندانی هەزاران کرێکار لە سەرتاسەری بولغاریا، ٢٧ی ئۆکتۆبەر ٢٠١٧ لە سۆفیای پایتەخت داوای زیادبوونی کرێیان کرد. هەزاران کرێکار لەبەردەم پەرلەمانی بولغاری کۆبوونەوە بۆ لێخۆشبوون لە بەشێکی کەمی کرێکەیان بۆ باج. هەروەها ناڕەزایەتیان لە بەرامبەر بڕینی دەرماڵەی ساڵانەیان. هەروەها کرێکارانی بولغاریا کە بە هەژارترین وڵاتی یەکێتی ئەوروپا ئەژمار دەکرێت، داوای زیادکردنی کرێیان کردوە بە بڕی ١٠٠ لیڤا(٦٠$) لە مانگێکدا لە ساڵی داهاتوو. نەقابەی کرێکارانی( کەی ئێن سی بی) ناوەند گوتی” بەشە قازانجی خۆمان دەوێت لە خاوەن کارەکان”.هەروەها دەمانەوێت بۆشایی جیاوازی کرێ لە نێوان یەکێتی ئەوروپا و بولغاریا کەم بێتەوە.
شایانی باسە کە بولغاریا ماوەی ١٠ ساڵە چۆتە ناو یەکێتی ئەوروپا، بەڵام بۆشایی لە کرێ کەم نەبۆتەوە، لە کاتێکدا بۆشاییەکە زۆر گەورەیە لە نێوان لانی کەمی ناوەنجی کرێ لە بولغاریا لەگەڵ وڵاتانی کە ئەندام نین لە یەکێتی ئەوروپا ئەویش سربیا ومەکەدۆنیان. شایانی وتنە کە لانی کەمی کرێی ناوەنجی مانگانە لەبولغاریا کەمێک لە سەروی ١٠٠٠لیڤا دەبێت. لە کاتێکدا لانی کەمی کرێی یاسایی دەگاتە ٤٦٠لیڤا لە مانگێکدا. هەرچەندە وا چاوەڕوان دەکرێت کە بەرزبێتەوە بۆ ٥١٠لیڤا لە ٢٠١٨.
دەرکردنی سەدان کرێکارلە دوو کۆمپانیا لە تورکیا کە خاوەنداریەتیەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ بزووتنەوەی( خزمەت)
(ئەنجومەنی الوصاة) کە سەرپەرشتی ئەو کۆمپانیایانە دەکات کە خاوەنەکەیان یا شەریکەکانیان لە شاری( ئایزن)ی تورکیایە، هەستان بە دەرکردنی کرێکارانی هەردوو کۆمپانیای(ئۆغور) بۆ دروستکردنی ئۆتۆمۆبیل و( ئۆغور) بۆ دروستکردنی دەزگای ساردکەرەوە. ئەنجومەنی الوصاة کە پێکهاتووە لە ٦ کەس دەستبەجێ دەستیان بەکارکرد کە لە لایەن حکومەتی تورکیەوە لە ٢٤ی ئۆکتۆبەر . فەرمانگەیەکی دیکەی دادگای تاوان لە شاری ئایزن لە ٢ی ئۆکتۆبەر ٤٨ کۆمپانیای تری خستە ژێر فەرمانەکانی خۆی کە لە ناویاندا ئەو دوو کۆمپانیا ناوبراوەی تێدابوو، دادگا هۆکاری بڕیارەکەی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی ئەم کۆمپانیانە سەر بە بزووتنەوەی( خزمەت)ن.
بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە ( ئەنجومەنی الوصاة) هاتنە ئەو دوو کۆمپانیایانەی کە خاوەنەکانیان ئەم برایانەن( علی و ئۆنال و محمد تاکماکلی) بوون، ئەنجومەنەکە هەموو گرێبەستەکانی کە بە ناوی نازناوی تاکماکلی یە هەڵوەشاندەوە ولە سەرکار دەریان کردن.
(ئەنجومەنی الوصاة) دەستیکرد بە دەرکردنی کرێکارانێک کە قەبارەی دەزگاکەیان لەسەر ڕووبەری ٢٢٠ فەدان دروستکراوە، لە بواری دەزگای ساردکەرەوە کاردەکات و ژمارەی کرێکارەکانی دەگاتە ٢٠٠٠کرێکار. ئەم کۆمپانیایە بە یەکێک بەناوبانگترین کۆمپانیاکانی بواری ساردکەرەوە ئەژماردەکرێت، کە پتر لە ٨٥٠ بنکەی فرۆشتنی هەیە لە هەموو تورکیا. ئەم دوو کۆمپانیایە لە ساڵی ١٩٥٤ەوە لە ناوچەی نازلی دامەزراوە. شایانی باسە کە دەسەڵاتدارانی تورکیا(وصاة، سەرپەرشتی) لەسەر سەدان کۆمپانیا داناوە، ئەوەش لە چوارچیوەی لێکۆڵینەوە لە هەوڵی کودەتاکە و فرۆشتنی ژمارەیەک لەو کۆمپانیایانە بەو کۆمپانیایانەی کە نزیکن لە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، بە نرخی کەم لە مەزاتی گشتیدا.
شایانی باسە لەم ماوەیەدا شتومەکی کۆمپانیای میدیای هەوڵی( جیهان)یان دەست بەسەراگرت لە چوارچیوەی لێکۆڵینەوە لە( بزووتنەوەی خزمەت)، و درایە ڕۆژنامەی(صباح) کە نزیکە لە ئەردۆغان بەبێ خستنە موزایەدە. دەسەڵاتدارانی تورکیا (بزووتنەوەی خزمەت) کە بانگخواز ( فتح اللە گولن) لە ئەمەریکا جێنشینە تاوانبار دەکەن کە لە پشتی کودەتاکەی ساڵی پاری تورکیا بووە، بەبێ دەرکەوتنی بەڵگەی ڕۆشن. لەبەرامبەردا بزووتنەوەکە ئەم تاوانانە ڕەتدەکەنەوە، و داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەن بەکردنەوەی لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی لەسەر کودەتایەکە، ئاماژە بەوە دەکەن کە دەزگای دادوەری تورکی لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی دەسەڵاتدار دایە.
٩کرێکار لەئەنجامی داڕووخانی کانی خەڵووز لە باشووری خۆرئاوی پاکستان
ئیسلام ئاباد/پاکستان
پۆلیسی پاکستان ڕایگەیاند کە لانی کەم ٩ کرێکاری کانەکانی خەڵوزکە دەکەوێتە باشووری خۆرئاوای پاکستان گیانیان لە دەستداوە. ئەفسەری پاکستانی محمد ئەکبەر بۆ میدیای ئەڵمانی ڕوونکردەوە کە ڕووداوەکە لە دواساتەکانی ڕۆژی هەینی ٢١ی ئۆکتۆبەر ٢٠١٧ لە کانی خەڵووزی شاریج لە هەرێمی هارنای بلوجستان ڕوویداوە.
یاریدەدەری پۆلیس حبیب نەسر گووتی” ٩ کرێکار گیرببوون دوای داڕمانەکە و لاشەی ٧ کرێکاریان دەرکراوە”. کاریش بەردەوامە بۆ گەڕان بەدوای لاشەکانیتر. کرێکارێکیش بریندار بووە لە نەخۆشخانە هاتۆتە دەر دوای تیمارکردنی. هۆکاری خراپی هەلومەرجی کار لە کانەکانی خەڵووز لە هەرێمی بلوجستان کە دەوڵەمەندە بە کانە مەعدەنیەکان بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی کرێکاران بە شێوەیەکی بەردەوام، بەڵام ڕاناگەیەندرێت.
گیان لەدەستدانی ١١ کرێکار لە داڕووخانی بینا لە مالیزیا
دەسەڵاتدارانی مالیزیا گیان لەدەستدانی ١١ کرێکاری بیانیان ڕاگەیاند لە ئەنجامی ڕۆچوونی زەوی لە شوێنی بینای تەلارلە باکووری خۆرئاوای وڵات. جێگری بەرێوەبەری ئیدارەی ئاگرکوژانەوە و ڕزگارکردن لە هەرێمی بینانج ئارڤین بە ناوی جالین تیرۆکی گوتی، پێشتر وا مەزەندە کرابوو کە ژمارەی مردوەکان لە شوێنی بیناکەی جۆرج تاون ١٤ کرێکار بووبێت، بەڵام ٣ یان توانیویانە خۆیان ڕزگار بکەن. لاشەی ٧ ەمیان ئەمڕۆ ٢٢ی ئۆکتۆبەر دۆزراوەتەوە. بەرپرسان ڕوونیان کردەوە کە قوربانیان کرێکارانی بیانی بوون لەئەندەنووسیا وبەنگلادیش و میانمار و پاکستان بوون. تاوەکو ئێستاش سەرپەرشتیاری پرۆژەکە نادیارە کە خەڵکی مالیزیایە.
ڕۆچوونی زەویەکە سەرلەبەیانی ٢٠ی ئۆکتۆبەر بووە لە شوێنی بیناکردنی دوو تاوەری بەرز بە بڵندی ٤٩ نهۆم. تاوەکو ئێستا هۆکاری ڕۆچوونەکە نەزانراوە. دەسەڵاتداران فەرمانی ڕاگرتنی کارکردنیان داوە لە پرۆژەکە، تا تەواوکردنی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.
مانگرتنی پتر لە ١٢ هەزار مامۆستا و فەرمانبەرلە ٢٤ کۆلێج لە هەرێمی ئۆنتاریۆ/کەنەدا
٢٤ کۆلێج لە هەرێمی ئۆنتاریۆ/کەنەدا لە ١٦ی ئۆکتۆبەر ٢٠١٧ بڕیاری مانگرتنیاندا. ئەوەش دەبێتە هۆی بێبەشکردنی ٥٠٠ هەزار خوێندکار لە خوێندن لە ژمارەیەک لە شارەکانی ئۆنتاریۆ.
نەقابەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی لە ئۆنتاریۆ کە نوێنەرایەتی ١٣ هەزار مامۆستا و ڕاوێژکاری پەروەردەیی دەکات لە هەرێمەکە، گوتی” کۆلێجەکانی هەرێم وەڵامی داواکاریەکانیی ئێمەی نەداوەتەوە کە ئەمانەن( ئاسایشی وەزیفەی مامۆستایانی گرێبەست و دامەزراندنی زیاتری مامۆستایان بە دەوامی تەواو و سەربەستی ئەکادیمی).