لەهەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار… نووسینی: شوانە حەسەن ئەبوبەکر
لەهەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار:
پارتی تۆڵەی 2018ی کردەوە، بنەماڵەی تاڵەبانی هەنگاوێکی تریان بڕی لەخەونی بەبنەماڵەییکردنی یەکێتی، ئەی دەستکەوتی بەرهەم ساڵح چی بوو؟
دەیانگوت گەر هەڵبژاردن بکرێ پارتی شکست دەخوات و بەرهەم ساڵح وانەی 2018ی پێدەڵێتەوە، بەڵام هەڵبژاردن کرا:
پارتی نەدۆڕا، چونکە نیەتی پارتی لەکاندیدکردنی ڕێبەر ئەحمەد بۆ وەرەقەی دانوستانبوو نەک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، کەواتە پارتی لەبەرامبەر کێشانەوەی کاندیدەکەی دانوستانی لەگەڵ بنەماڵەی تاڵەبانیکردو تۆڵەی شکستەکەی 2018 لەبەرهەم ساڵح کردەوە.
یەکێتی نەدۆڕا، چونکە توانی لەم هەڵبژاردنە بەدەستێک دوو کێشکە بکوژێ، لەلایەکەوە بنەماڵەی تاڵەبانی توانیان لەڕێگەی هێنانە پێشەوەی لەتیف ڕەشید هەنگاوێکی تر لەخەونی بەبنەماڵەییکردنی یەکێتی نزیکتر بکەونەوە، هەمدیسان یەکێتی توانی پارێزگاری لەیەکێتی بونی کورسی سەرۆک کۆمار بکات.
ئەی بەرهەم ساڵح چی دەست بوو؟ کاتێک درەنگ وەخت زانی ڕێکەوتنی ژیربەژێری بنەماڵەی تاڵەبانی و پارتی کراوە، ئەوکات بەدڵی شکاوەوە لەهۆڵی پەرلەمانی عێڕاقی هاتە دەرەوە…