سلێمانی:
سلێمانی:
سلێمانی/ شارێکە مێژووی درووست بوونەکەی زیاتر دووسەد ساڵە کۆنترین گەڕەکەکانی (سابونکەران – تویمەلیک – مەڵکەندی – خەبات – کاڕێزەووشک – کانێسکان ))
زۆریک لەڕۆشبیران و ئەدەب دۆستان (بە پایتەخی ڕۆشنیری ) ناوی دەبەن, چونکە لەکۆندا خاوەنی چەند پێگەی زانستی و فیرکردنی گەورەبووە بەتایبەت لە بوواری (( ئەدەب و نووسیندا )).
سلیمانی کە دەکەوێتە قوڵایی هه رێمی کوردستان لە ئێستادا جێگەی تیرۆرو کوژرانی چالاکوانی سیاسی مەدەنی، نوسەران و ڕۆژنامەنوسانە، بەجۆرێک تەنها لە شەش مانگی ڕابووردودا زیاتر لەشەش حاڵەتی تیرۆرکردن ڕوودا، بەتەنها لە سنوری ئەم شارەدا. ئەوەی جێگەی پرسیارە هیچ کەسێک لەبکوژەکان دەستگیر نەکراون، وە حوکمەت بێدەنگی هەڵبژاردووە له سەر ڕووداوەکان.
لە تازەترین روداودا ئیمڕۆ ( ناگەهان ئاکارسەل) ئەندامی ئەکادیمیایی ژنۆلۆژی – چالاکوانی بواری ژنان و ئەندامی دەستەی نووسەرانی ژنۆلۆژی کە لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات بۆ پرسی ژن تێدەکۆشا له شاری سلێمانی تیرۆرکرا …
ئەمە یەکەم جار نییە هێرشی لەم جۆرە ترسنۆکانە پێشەنگ و نوسەران و شۆڕشگێران دەگرێتەوە، بەڵکو لە ڕابووردا چەندین کەسایەتی سیاسیی لە باشوری کوردستان بە تایبەتی لە سلێمانی شەهیدکران.
نوسینی : چیا اسعد
چالاکوانی سیاسی…