سەلەفی و ئیسلامیەکان و دەسەڵاتی سیاسی سێ کوچکەی بەرگری لە کۆنەپەرستی …
سەلەفی و ئیسلامیەکان و دەسەڵاتی سیاسی سێ کوچکەی بەرگری لە کۆنەپەرستی …
ئەوەی لە خوارەوە دەیبینن تەنها دڵۆپێک لە دەریای لێلی سەلەفیەکان کە تەنها لەم ماوە کورتەدا لەزمانی بەشیک لەسەرانییەوە، رێژراوە… وە ئیسلامیەکانیش پرۆژەی بە حجاجکردنی ژنان و کۆمەڵگە و پیشبرکێی لەبەرکردنی بەهای فەرموودەو دەسەڵاتی سیاسیش لە رێگای وەزارەتی ئەوقافەوە، بەردەوامن لە بە ئیسلامیزەکردنی کۆمەڵگە. ئەوەتا وەزارەتی ئەوقاف دەنووسێت“ وەزارەتەکەمان بەپێی یاسای ژمارە یازدەی ساڵی 2007 بەرپرسە لە چالاکییە ئاینییەکان بەشێوەیەکی گشتی لە ھەرێمی کوردستان، لەھەمانکاتدا لەدیوانی وەزارەت بەشێکی تایبەت بە فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز ھەیە، کە تیایدا زیاتر لە 100 بنکە لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە و هەروەها 136 حوجرە و 21 قوتابخانەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە بەڕێوەبەرایەتی خوێندن مۆڵەت پێدراون، ئەمە وێڕای کردنەوەی (525) خولی فێربوونی قورئانی پیرۆز و ھەروەھا کردنەوەی خولی پەرەپێدان بۆ (3000) مامۆستای ئایینی لە پارێزگاکانی ھەرێم و ئیدارە سەربەخۆکان لە ساڵی 2022، ئەمانە بەھەموو پشتیوانیەکی وەزارەت کارەکانیان بەڕێوە دەبەن و خاوەنی ھەزاران دەرچوون ”ئەمانە بەجیا لە ڕیگادان بە کردنەوەی چەندین کەناڵی ئیسلامی و میدیایی و دروستکردنی هەزاران مزگەوت تا رادەی ئەوە کۆمەڵگە بووە بە مزگەوتستان. دەسەڵاتی سیاسی بەجیا لە کۆنەپەرست بوونی خۆی تەواوکاری بۆ ئەم بەرەی ئیسلامی و سەلەفیانە دەکات و دەرگای بۆ فتوا و هیرش کردنە سەر ژنان و کۆمەڵگەی بۆ واڵاکردوون… ئەم سێ کوچکە دژی زانست و زانیاری و مافەکانی ئینسان و ژنان دەبێ لەلایەن بزوتنەوەی پیشکەوتنخوازی کۆمەڵگەوە بخرێنەوە قەفەزەوە و باهۆزی راپەرین لە ئیرانیش، هاوکارێکی گەورەی کورتکردنەوەی دەستی دین و کۆنەپەرستی دەبێت لەسەر کۆمەڵگە…دین دەبێ ببیتە کاری تایبەتی و هەر کەس ئازاد بیت دینی هەبێت یان نەبێت… وە پیویستە دین لە دەوڵەت و خویندن و پەروەردەو یاساکان جیابکرێتەوە و داهاتی کۆمەڵگە سەرفی کردنەوەی قوتابخانە، خەستەخانە، بنکەی تەندروستی و وەرزشی و هونەری و زانستی بکرێت… و هەموو ئەوانە فتوا دەبەخشنەوە، سوکایەتی بەژنان و مافەکانیان دەکەن و هەرەشە دەکەن، پیویستە و دەبێ لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵ بکرێت. کە ئەمەی خوارەوە چەند نمونەیەکن:
بۆپێشەوە