ژنگەلی ئێران… ئارام حەسەن
ژنگەلی ئێران:
ئەتوانن گوێچکەی عەرشی عەمامە بتەقێنن، هەر بە لەچک، ئەتوانن کۆڵان و شەقام و شۆستەکان بشارنەوە، بەدەم ڕۆیشتنەوە تەنیا بقیژێنن، پڕ بە یەخبەندانی گەروو.. بە یەک دەنگ بزریکێنن، جگە لە قیژە و زریکە هیچی تر نەڵێن، داوای هیچ نەکەن..
ئەگەر بەو شێوازە، وەک لافاو ڕووبکەنە کون و قوژبنی شارەکان و پڕ بە ئێران بقیژێنن.. کونەمشک لە لوتکەی دەسەڵات وئیمام و مەلاکان… ئەبێ بە تونێل و قەیسەری.
ئارام حەسەن