ناسیۆنالیزمی كورد لە كوێی ئەم جوڵانەوە شۆڕشگێڕانە ڕادیكاڵە وەستاوە!؟ نووسینی: عوسمان ئەحمەد
ناسیۆنالیزمی كورد لە كوێی ئەم جوڵانەوە شۆڕشگێڕانە ڕادیكاڵە وەستاوە!؟
نووسینی: عوسمان ئەحمەد
پرشنگداری ئەم جوڵانەوەیە زۆر بە جوانی سیمای خۆی نمایش كردووە، كە بنەمایی ترینیان رەتكردنەوەی حیجابی زۆرە ملێیە، كە سیمبولی فاشیزمی ئیسلامی سیاسیە و یەكێكە لە سیما هەرە بەرجەستەكانی ئەم جوڵانەوەیە. و مۆركی قەومی و نەتەوەیی سیما هەرە لاوا زەكانی ئەم بزووتنەوەیە.
یەكێكی تر لە سیما پرشنگدارەكانی ئەم بزووتنەوەیە، كە ئەڵێین رادیكاڵ و شۆڕشگێڕانەیە مەیدانی شارەكانی كردۆتە كێشمەکێشی بۆ مەرگ كێشانی ئەم رژێمە هارەی سەرمایەداری و جەنگ و سێدارە و كوشتارو برسیەتی.
هەموو جوڵانەوەیەك بەوە رادیكاڵە كە لە دڵی كۆمەڵگەدا دێتە وزە و بزووتن دەست بۆ كۆڵەكە ئەسڵیەكانی ئەو دەسەڵاتە سیاسیە دەبات.
هەم سیماو داخوازییەكانی سەرچاوەكەی كێشە ئەسلی واقیعیەكانی كرێكار و زەحمەتكێش و ژنان و لاوان كە برسیەتی و ئاپارتایدی جنسی و نەبوونی ژیان و كارەساتەكانی ئەمڕۆ كە بەرۆكی بە هەموو ئینسانیەتی بەتەنگ هاتوو گرتووە..
ئەم سیمایانە نیشانەی رادیكاڵیزە بوونیەتی.
ئەم بنەمایانە بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ ئامانج و ستراتیجییەتی ناسیۆنالیزم نایەتەوە و لە بنەماوە ناكۆكە پێی، و بە هیچ شێوەیەك ناگونجێت لەگەڵ بنەمای ئەم بزووتنەوە رادیكاڵە. دواتر ناسیۆنالیزم قەت و هیچ كاتێك لە ڕێگای بزووتنەوەیەكی شۆڕشگێڕانەوە ناتوانێ بە دەسەڵاتی سیاسی ئامانجداری خۆی بگات، چۆن وە بۆچی!؟ چونكە ئەگەر تەماشا بكەین لە و كۆمەڵگەیەدا دەسەڵاتی سیاسی نوێنەرایەتی چینێكی دیاریكراو دەكات كە چینی باڵا دەستە، واتە چینی سەرمایەدارە، و لە ئێستادا ئێرانیش بەدەر نییە لە و سیستمە جیهانییە سیستەمی ئابوری، کەئابووری سەرمایەدارییە لەسەر برسیكردن و ستەم لێكردنی چینەكانی خوارەوە وەستاوە. دەست ڕەنجی كرێكار و زەحمەتكێش و چینەكانی خوارەوە بە تاڵان دەبات، و ئێران لەسەر بوركانێك لە توڕەیی كرێكار و زەحمەتكێش و ژنان و لاوان وەستاوە، كە برسیەتی و دەست رانەگەیشتنی بە ئیمكاناتی مادی و بەرهەمی كۆمەڵایەتی ڕق و تووڕەیی و بێزاری تەواوی چینی ستەم لێكراو یەكێك لە بنەما مادییەكانی ئەم بزووتنەوە شۆڕشگێڕانەیە. ستەم لێكردنی ژنان و پلە دوویی ژنان و حیجابی زۆرەملێ كە سیمبولی فاشیزمی ئیسلامییە!؟ كە ناسیۆنالیزمیش بنەمای ماددی ئەو بزووتنەوە بۆرژوازییە چەوسێنەرە پێكهاتووە، و كێشەی ئەسڵی ناسیۆنالیزم بە ناوی ستەمی میللی نەتەوەیەكی دیاریكراو راگەیشتنێتی بە دەسەڵات و بەهرەداری لە تاڵان بردنی ئابووری و داهاتی كۆمەلگە و دەسەڵات گەیشتنی چینی سەرمایەداری ئەو نەتەوە دیاریكراوە. و هیچ كاتێك ناسیۆنالیزم پەیوەندی بە لابردنی ستەمی میللی نییە لەسەر نەتەوەیەكی دیاریكراو، وە ئاینیش كە هەمیشە لەخزمەتی چینی باڵا دەست بووە لە هێشتنەوەی ستەم لەسەر ئینسان.
بۆیە بەو ئاستە ئەم بزوتنەوەیە شۆڕشگێڕانەیە رادیكاڵە كە دەستی بۆ دوو بنەمای سەرەكی بردووە كە كۆماری ئیسلامی ئێرانی لەسەر وەستاوە. بەو هۆیەی بنەمای ماددی ناسیۆنالیزمیش كە لەسەری وەستاوە ئەو دوو بنەما ماددیەیە، و بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەو بزووتنەوە هاو ئاهەنگ نییە، زۆر دوورە لە ئامانج و ستراتیجی بزووتنەوەكەی. بۆیە بەهەرچی شێوەیەك بۆی بكرێت ئەیەوێت مۆركی نەتەوەیی بكاتە بەری، و ئاین جیا بكاتەوە و لەژێر ڕق و بێزاری ژنان و لاوان و پیاوانی ئازادیخواز بەرامبەر حیجابی ئیسلامی كە هەیانە لە كۆماری ئیسلامی داببڕێت و دەریبهێنێت و ئەو سیمبول و ئاینە بە پیرۆزی بهێلێتەوە. كۆماری ئیسلامی ئێران وەك دەسەڵاتی نەتەوەی فارس بناسێنێت، بۆیە بە تەواوی، دوو بزووتنەوەی تەواو جیاواز بە مۆرك و خاسیەتی خۆیەوە لە مەیداندایە، وە ناسیۆنالیزم وەك بزووتنەوەیەكی بۆرژوازی قەت ناتوانێ تەنانەت پێشكەوتوو خوازیش بێت لەگەڵ سیمبولە سەرەكیەكانی ئاین ناكۆك نییە. ناسیۆنالیزم لە باشترین حاڵەتدا ئەگەر ئێستا كۆماری ئیسلامی مفەوەزاتی لەگەڵ بكات، و لە بەشێك ئیمتیازات بەهرەمەندی بكات! هیچ كێشەیەكی نییەو لەسەر خوێنی ژنان و لاوان بپەڕێتەوە ببێتە شەریكی ئەو دەسەڵاتە دژی ئینسانیە.
باشترین نموونەش ناسیۆنالیزمی كورد لە باشووری كوردستان نموونەیەكی زیندوی تاقیكراوەی ناسیۆنالیزمە كە ٣٠ ساڵە ژیانێكی جەهەنەمی بۆ ژنان و پیاوان و لاوان بەدیاری بۆ كۆمەڵگەی كوردستانی عێراق هێناوە. هاوكارێكی سەرەكی كۆماری ڕەشی ئیسلامی بووە، وە داهاتێكی بێشوماری كۆمەڵگەی كوردستانی خستۆتە بەردەمی بزووتنەوە ئیسلامیە ڕەشە هەوسار پچڕاوە، خەڵكیش لە سەرەتایترین ژیانی سەردەم بێبەشە ئەوانیش رۆژانە سوكایەتی بە بەشێك لەو كۆمەلگەیە دەكەن كە ژنانن، كە شاهیدی چەندین نموونەی زیندووین لە لای خەڵكی ئازادیخوازی كوردستان ڕوون و ئاشكرایە پێویست بەبەڵگە هێنانەوەی ناكات..!
هیچ كاتێك ناسیۆنالیزم لە ڕێگەی شۆڕشی رادیكاڵە وە ناگاتە دەسەڵات.
شۆڕش چونكە لە گۆرنانی دەسەڵات و كۆتایی هەموو بنەماكانیەتی كە برسیەتی و نەبوونی و ئاین كە یەكێكە لە بنەمای سەرەكیەکان،كە هیچ ناتوانێت ئاین وەك كاری تایبەتی ئینسان لە یاساكانی پێناسە بكات، و دووری بخاتەوە لە سیستەمی پەروەردە و خوێندن و فێركردن، بڕینی هەموو كۆمەكێكیان كە لە داهاتی كۆمەلگە دەكرێتە قوڕگیان كە بنەمای سەرەكی گەشەسەندنی دەزگا ئاینیەكانە. دیقەت بدەن ناسیۆنالیزمی كورد هیچ كێشەیەكی لەگەڵ ئاین و حیجابی زۆرە ملێدا نییە! قەت كێشەی ئەوەشی نییە كچانی لاو لەسەر نەپۆشینی حیجاب لێپرسینەوەی لەگەڵ بكرێت!؟
ناتوانین نموونەیەك لە بەرنامەی حیزبێكی ناسیۆنالیست بهێنین کە بەرنامەكەی ئاین وەك كاری تایبەتی ئینسان چاو لێبكات و جێگیری بكات، هەموو كەس ئازاد بێت دینی هەبێت یا نا.؟
سادەترین نموونە لە دەسەڵاتداریەتی ناسیۆنالیزمی كورد لە هەرێمی كوردستان لە ماوەی ئەم ٣٠ ساڵە دا ٣٠ هەزار ژن بە بیانووی نامووس و شەرەف كوژراون، مینبەر خراوەتە بەردەمی ئەو بزووتنەوە دواكەوتووە كە ئیلهام لە دەسەڵاتی ڕەشی ئیسلامی ئێران وەردەگرن، لە حەوت هەزار مینبەرەوە پەیامەكانی كۆماری ڕەشی ئیسلامی بەگوێی هەموو خەڵكی كوردستان ڕۆژی پێنج جار ئەڵێنەوە، یەكێ لەو حیزبە ناسییونالیستانەی ڕۆژهەڵات پێناسەی كۆماری ڕەشی ئیسلامی بەوە كردووە كە ئەوان نا ئیسلامیین كە بەمەش ئەیانەوێت ئیسلام و ئیسلامی سیاسی لە ژێر ئەو نەفرەتە قوڵەی جەماوەری ستەم لێكراو و ئازادیخواز و شۆڕشگێڕ دەر بكێشن، كە ئێستا مەیداندارە..
ئەوە ماوە بڵێین سەركەوتن هەر بۆ ئەو بزووتنەوە شۆڕشگێرانەیە، هەڵهاتنی خۆر ی ئازادی زۆر نزیكە.
بژی ئازادی و یەكسانی….
مەرگ و نەمان بۆ دەسەڵاتی كۆماری فاشیزمی ئیسلامی ئێران.