گاراخانی شایستەی پاڵپشتی یە           نووسینی / لیدەری رۆژنامەی ئافتن پۆستنی نەرویجی یە… وەرگێڕانی / هاورێ نەهرۆ

0

گاراخانی شایستەی پاڵپشتی یە

نووسینی / لیدەری رۆژنامەی ئافتن پۆستنی نەرویجی یە

وەرگێڕانی / هاورێ نەهرۆ

سەرۆکێکی پەرلەمان نابێ سەروسەودای هەبێ لەگەڵ پارتی سیاسی، بەڵام دەبێ ئەوەش بگوتری، بەشدارە لە داکۆکیکردن لە دیموکراسیەت و مافی مرۆڤ، شوێنەکەی تاڕادەیەک بەرزترین شوێنە لەنەرویج وەک وڵاتێک کە بونیاتنانەری ئەم بەهایانەیە.

بەتەواوەتی ئەوهایە شوێنی مەسعود گاراخانی (ئەندامی پارتی کاری نەرویجی) کاتێ رەخنە لە پێشیلکردنی دڕندانە مافی مرۆڤ دەگرێ لە ئیران.

مەهسا ئەمینی کوردە بەم تازانە لەژێر گرتن و سەرپەرشتی پۆلیسی ئیران گیانی لە دەست دا. ئەم تەمەن بیست دوو ساڵە گوایا سەرپۆشی (بەهەڵە) لەسەر کردووە، لەلایەن پۆلیسی مۆراڵەوە گیراوە لەویستگای پۆلیس ویستویانە فێری (دروستی) سەرپۆش لەسەرکردنی بکەن لەوێ مردووە لەئاکامی ئەو ئەشکەنجانەی کە دووچاری بووە .

کێشەکەی شەپۆلێک لە نارەزایی هینایەکایەوە.

لە زۆر شوێنی ئیران کێشەکەیان بەهی خۆیان زانی و نارەزاییان دەربڕی دژی رژیمی ئاینی سەرکوتکەر .

چەندین کەس لەوە پاڵپشتی یە هەماهەنگە لەلایەن پۆلیسەوە کوژراون.

ڕادەی نارەزاییەکان ئەوەندە بوو کەرژیم بەروونی هەست بکا کە هەڕەشەی لەسەرە، مرۆ دەتوانی ئەو نارەزایە تیژانەش ببینی بە ئاراستەی رەخنە لەوڵاتانی دەرەوە بەرێوە دەچێ.

بەتایبەتی رژیم خراپ لەوانە دەگا کاتێ خەڵکانێک بە باکگراوندی ئیرانی بەشداری ئەکەن لەو نارەزاییانە.

گاراخانی پەناهەندەیە و خەڵکی ئیرانە، ساڵی ١٩٨٧ بەمناڵی هەڵهاتووە. لەسوسیال میدیا یەکێکە لەوانەی لەسەر (پاڵپشتی ئافرەتی ئیرانی دژی پاتریاکی) نووسیوە.

هەروا گاراخانی ڤدیوی بە زمانی فارسی بڵاوکردۆتەوە، ئەمە رێ تێ ئەچی و مایەی تێگەیشتنە کەرژیمی ئیران زیاتر توڕە کرد بێ.

باڵیوزی نەرویج لەتاران بانگکراوەتە سەر مێز، بەڵام جیهان ئاوایە لە چەرخی گڵوبالیزم.

مرۆڤ لەدەستی چەوساندنەوە ڕادەکا داوای ئاسایش و ئەمان و هەلی زیاتر دەکا لە وڵاتێکی تر. بەهەرحال ئەو وڵاتەی هەرچی بێ کە لێوەی هاتووە، کەچی پارچەیەکە لە شوناسی.

وەک گوتم گاراخانی زیاتر سەرقاڵی دۆخی ئەو وڵاتەیە کە لێوەی هاتووەو تیایدا لە دایک بووە .

دیکتاتۆر هەمیشە رەخنەی ئاراستە دەکرێ لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە، ئەویش رووبەرووی نارەزایەتیە ناوخۆیەکان دەبێتەوە، کاتێک خەڵک بوێری پەیدا بکا .

رەنگدانەوەی ئەمەش وەڵامدانەوەیە بە کەرەستەو ئامرازی توندوتیژی، لەهەندی هەلومەرجدا ئەمە کاریگەری هەیە، بەڵام لە لایەکی دی شەپۆلی نارەزاییەکان توند تر ئەکا.

لەکۆتاییدا دەکرێ رژیم ژێرەوژوور بێ. بەم شێوەیە شا مەحەمەد رەزا پەهلەوی لە ساڵی ١٩٧٩ دەسەڵاتی لەدەست دا. ئەوە بوو ئاخوندەکان (مجلس الکهنة) دەسەڵاتیان گرتە دەست لە ئیران. ئاخۆ مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە؟

کەس ئەمە نازانی، بەڵام رۆژانی رژیم لە تاران تەنیا ئەبێ ئەمە بزانی پەند لە چارەنووسی شاهنشاوە وەرگرێ و فێر بێ.

کەمترین دڕندایەتی و سەرکوت لەوانەیە کاریگەری باشتری هەبێ لە زیاتری.

سەرچاوە

https://www.aftenposten.no/meninger/leder/i/157Ewq/aftenposten-mener-gharahkhani-fortjener-stoette

Leave A Reply

Your email address will not be published.