ئینگلس..مارکسیزمی بزوتنەوەی ئافرەتان … نووسینی/ یوهانس کریس وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە / هاورێ نەهرۆ

0

ئینگلس..مارکسیزمی بزوتنەوەی ئافرەتان

نووسینی/ یوهانس کریس

وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە / هاورێ نەهرۆ

فریدریک ئینگلس بە ژەنێرەنی دووەمی کەمان خۆی وەسف کرد، دوای کارل مارکس، وەک قارەمانێکی تراجیدی، لەو نامەیەی کە بۆ سیاسەتمەدارو نووسەری مارکسیزمی ناسراو (فرانز میرنیغ) نووسیویەتی، لەوانەیە دوست و هاورێی بێ بەدرێژایی ژیان، کارل مارکس دیارترە لەنێوان هەر دووکیان، بەڵام پێ وابوو کە ( لەکۆتایی دا مێژوو هەموو شتی لە شوێنی شیاوی خۆی دائەنێ) بەڵام بە پێچەوانەوە رووی دا، دوای مردنی ئینگلس لەساڵی ١٨٩٥، ئەوەی خراپ بوو مێژوو کردی، لەباشترین حاڵەتدا مامەڵە لەگەڵ ئینگلس کرا وەک یارمەتیدەری مارکسی مەزن، لەهەڵسەنگاندنیکی خراپتردا وەک رابەری ستالینیزم ناسرا، لەبەرئەوەی زیادەرۆیی کرد لە بەسادە نیشاندانی ئامۆژگاریەکانی مارکسی مەزن.

لەناوەڕاستی نیسانی ٢٠٢٢ لە خانەی وەشاندنی (شور کامپ) پەرتووکێک دەرچوو، چەند بەشدارییەک تیاییە بە ناونیشانی (فەلسەفەی سروشت، تیئۆری کومەڵایەتی، سوشیالیستی، خوێندنەوەیەکی هەنووکەیی بۆ فردریک ئینگلس) بەسەرپەرشتی و ئامادەکردنی ئیسماعیل رابیک کە مامۆستای فەلسەفەیە لە زانکۆی فوبرتاڵی ئەڵمانی ئەم پەرتووکە دەرچوو، ١٧ بەشداریی تیایە لەلایەن نووسەرانی جیاوازو وێنای ئینگلس کێشراوە وەک بیرمەندێکی ڕەسەن کە بەبێ ئەوە نەتوانرا مارکسیەت بەو شێوەیە لە ئارا دا بێ، بەشداربووان تەنیا بایەخ بە پاشماوەی تیئۆری و سیاسییان نەدا، بەڵکو زۆرتریان باس کردووە سەبارەت بە روڵەی بیسنیزمانێکی دەوڵەمەند کە لەساڵی ١٨٢٠ لە شاری بارمن ( فویرتاڵی ئێستا ) لە دایک بووە .

گۆڕانێکی دیالیکتیکی لە مانشستەر

لەکاتێکی زوو ئینگلسی گەنج بووە هۆی هاتنە ئارای ململانی لە نێو خانەوادەکەی کە زۆر ئیماندار بوون، بەسەرسام بوونی ئینگلس بە غوتەوە ئەوانی تر کە (ڕوانینیان خراپ بوو بۆ خودا ) لەگەڵ بایەخ دان بە بیری ڕادیکالی سوشیالیستی، ئینگلس نەوەیەکی خراپی بنەماڵە بەرێزەکەی بوو لە نێوەندی بورژوازی برمن .

دوای ساڵی لە خزمەتی سەربازی لەبەرلین، زۆربەی کاتەکانی تەرخان کرا بۆ ئامادەبوون لە سیمینارەکانی فەلسەفە کە باوکی دەینارد بۆ مانشستەر لە شێوەی سزا.

ئینگلس دەبوایە کۆتایی بەو خولە بێنێ لە بەرێوبردنی ژمێریاری لە نێوەندی پێشەسازی لە کارگەی چنین کە موڵکی بنەماڵەی (ئارمین_ ئینگلس) بوو، باوکی ئاواتەخواز بوو کە ئینگلس لە ژیانی دا کارێکی شایستە بکا، بەمەش گۆرانکاری دیالیکتیکی یەکەم لە ژیانی ئینگلسی گەنج رووی دا .

لەنێوان سەرسوڕمان و شۆک دا سەبارەت بەو ئەزموونە، ئینگلس  لە تەمەنی بیست و چوار ساڵی دا بەرهەمی یەکەمی ناسراوی بە ناونیشان (دۆخی چینی کرێکار لە ئینگلتەرە) نووسی بەپشت بەستن بەڕاوبۆچوونەکانی خۆی و سەرچاوەی ڕەسەن، پەرتووکەکە هەتا ئەمرۆ بە یەکێک لە جوانترین ریپورتاژی کۆمەڵایەتی دەژمێردرێ، ئەمە بەرهەمی ئینگلسی مەزن بوو، دارشتنی رەخنەی مۆراڵی و کۆمەڵایەتی بوو سەبارەت بە هەلومەرجی تێکدەرانەی ژیانی کرێکاران وەک رەخنە لەسەرمایەداری .

(حاڵەتی چینی کریکار لە ئینگلتەرە) وەک دەرئەنجامی ئینگلس ئەنجامی مۆراڵی درۆ و بەهای هەڵە نەبوو، بەڵکو ئەنجامی شێوازی بەرهەمهێنان بوو کە تیایدا هەندێ دەبنە خاوەنی ئامرازی بەرهەمهێنان، بۆ هەندێکی دیکە تەنیا فروشتنی هێزی کار دەمێنێتەوە.

بەم شێوەیە لە کۆتایی دا وێنای بەرنامەی سیاسی و زانستی ئینگلس کرا بۆ دەیەکانی ئایندە، دوور لە جیهانی بیروڕا، بەرەو مادە !

چی دیکە هوشیاری بوون (الوجود) دەستنیشان ناکا، بەڵکو بەپێچەوانەوە بوون (الوجود) هوشیاری دیاری ئەکا، دوای ساڵانێک لەگەڵ مارکس دا (ئایدولوژیەتی ئەڵمانی) دەنووسن.

ژیانێکی پارادۆکس

گۆڕانی دیالیکتیکی هیگل بۆ ماتریالیزمی مێژوویی لە زۆربەی دا پشت بەستووە بە بەرهەمە فیکرییە پێش وەختەکانی ئینگلس، بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەتەواوی بوونیەوە هەستی کرد بەدەستەواژەی ناوەندی هیگل لە (پارادۆکس) لە پەیوەندی گەرم و گوڕی دا لەگەڵ ئافرەتێکی کریکاری ئیرلەندی ماری بیزنر، هەستی بە شۆکی لێک چوون کرد لە نێوان ژیانی کرێکاران و کویلە .

کە لە یەکی لە کومپانیاکان، داهات وەدەست دێنێ کە یارمەتی دروست کردنی ئەم هەلومەرجەی دا، هەروا دەڵی ئەم کومپانیایە هی باوکیەتی!

وای لێهات پەیوەندی نێوان بوون و (الوجود) هوشیاری کاری سەرەکی ئینگلس و مارکس بێ بەدرێژایی مێژوو ژیانیان .

ئەوەی وا دەکا کە پەرتووکەکە شایانی خوێندنەوە بێ چونیەتی خستنە رووی هەمەجۆرو بەربڵاوی ئینگلس و چالاکییە فیکریەکانیەتی، بەشدارییەکان چەندین جار دووپاتی ئەوەیان کردۆتەوە کە فردریک ئینگلس سەربەخۆی فیکری هەبووە، کە تیئۆری دەوڵەت داڕشت، بەشێوەیەکی فراوان باسی کێشەکانی سروشت دەکا، هانی بیرکردنەوەی دا سەبارەت بە ناسیونالیزم و ئینتەرناسیولیزم .

بۆ خۆی ناوێکی دانا وەک پسپوری ستراتیژی سەربازی.

بەشداریەکانی دیکە جەختیان لەسەر ئەوە کرد، سەبارەت بە توانای هوشداری ئینگلس دەربارەی ئەمرۆ و (ئایندە) بۆ نموونە دەربارەی (زەوتکردنی ئێستای چەمکی ئازادی) یان کۆمەڵگەکانی دوای سەرمایەداری.

وەک ئاشکرایە، لەوانەیە ئەمە سروشتی شتەکان بێ، هەوڵدانی تێکرای نووسەرانی بەشدارییەکان بەشێوەیەکی ڕیژەیی نەهێشتنی حوکمدانی پێش وەخت و ئەو زوڵمەی لە ئینگلس کرا لە میانەی مامەڵەکردن لەگەڵی دا. (هەندێ جار هەتا ئەمرۆ بەردەوامە، لەکاتی دەست بردن بۆی و باس کردنی دا) گرانی ئەم ئەرکە لەوە دایە کە (کارەکانی) ئینگلس زۆرجار بەشێوەیەکی پچڕ، پچڕ لەبەر دەست بووە، تێکەڵەیەکە لە گوتاری رۆژنامەگەری و ئەو دەستنووسانەی کە دەستی پێکردووەو هەرگیز تەواو نەکراوە، تێبینی و کوپڵەو گوتارو پێشەکی کە بەشێوەیەکی سیستەماتیکی نۆی دەکرێتەوە، بۆ ئەو چاپە یەک لە دوای یەکانەی بەرهەمەکانی مارکس، لەڕاستی دا ژمارەیەکی کەم بەڕێژە لە دەستنووسەکانی ئینگلس کرایە پەرتووک سەر بەو ڕاستیەن (ئەو پیاوەی مارکسیەتی هێنایە کایەوە) ئەمە ناونیشانی پەرتووکی ژیاننامەی ئینگلس بوو کە لەلایەن لتریسترام هانت ەوە نووسراوە، زۆربەی کاتی لە خزمەتی کارل مارکس بەسەر بردووە لەرێگای پاڵپشتی خۆی و بنەماڵەکەی بەشێوەی دارایی، ئەم چەند ساڵە لە لایەک و لەلایەکی دیکە وەرگرتنی بەڕێوبەرایەتی میراتی مارکسی مەزن، لە نێوان کارەکانی دیکەی دەرکردنی بەرگی دووەم و سێ یەمی (پەرتووکی سەرمایە).

شکستێکی مێژوویی جیهانی رەگەزی مێینە

هەروا کاتێ هەبوو بۆ بەرهەمە تایبەتییەکانی، ئینگلس بایەخی دا بە مەسەلەی جەندەر کە بەتەواویەتی غایب بوو، بۆ ماوەیەکی دوور لە مارکس و مارکسیەکان (بنەچەی خانەوادەو خاوەنداریەتی تایبەتی و دەوڵەت) یەکێک لەو بەرهەمانەی ئینگلس کە هەڵگری مشت ومڕە، پشت بەستووە بە زانیاری دوا گۆڕانکاریەکانی لێکۆڵینەوەی زانستی لەکاتی خۆی دا، هەستا بە دیراسەکردنی پەیوەندی خانەوادەیی- جنسی سەردەم و کۆمەڵگە جیاوازەکان.

پەیوەست بە شێوازی بەرهەمهێنانی تایبەت، هەر یەکەیان و (قوناغی گەشەکردنی) فەرهەنگی .

ئەوەی وا دەکا کە پەرتووکی کلاسیکی جێگای (مشت و مڕ بێ) سەبارەت بە تیئۆری جەندەری مارکسیزم، پەیوەستکردنی ئاشکرای ئینگلس بوو لە نێوان سیستەمی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری یان سیستەمی خاوەنداریەتی نێرینە و چەوساندنەوەی ئافرەتان لەلایەن پیاوانەوە، دابەشکردنی کار بووە هۆی کاری کرێ پێدراو و کاری ناوماڵ کە کرێی پێ نەدراوە بەپێ بۆچوونی ئینگلس دەبێتە هۆی (شکستی مێژوویی جیهانی ڕەگەزی مێینە) جێگای سەرنجە دواتر ئینگلس دەنووسی کە (دژایەتی یەکەمی چینایەتی یە لە مێژوودا) بریتی یە لە (دوژمنایەتی نێوان پیاو و ژن لە هاوسەری تاکە کەسی دا، چەوساندنەوەی یەکەمی چینایەتی ڕەگەزی مێ یینەیە لە لایەن نێرینەوە)

تیریل کارفەر کە (مامۆستای تیئۆری سیاسی یە لە زانکۆی برستولی بریتانی- وەرگێر) لە بەشدار بووانی پەرتووکەکەیە بەسوپاسەوە رەخنە دەگرێ لەو زانیارییە کە چۆن ئینگلس پەیگیری ئەم وێنە چەشنە، چەشنەیە (نمطیة) بێ بۆ هەردوو ڕەگەز بەتایبەتی بیرۆکەی (پیاو کە پیاوە).. (ژنایەتی بە تەواوەتی ئەوەیە کە لە پیاو چاوەڕوانیەتی.. پڕیەتی لە زانیاری سەبارەت بە ژنان و یاخی بوون تا ڕادەیەکی ئەنقەست لە حاڵەتی پیاواندا)

کارفەر دەڵێ (ئینگلس مارکسیزمی ژنانە، بەڵام ئافرەتانە نەبوو نە لە بەڵگەکانی نە لە کارەکانی)

دوای خوێندنەوەی پەرتووکەکە وێنەی ئەو پیاوە دەمێنێتەوە کە زۆر جار بەڵگەکانی و مامەڵەی بوون (الوجود) و هوشیاری ناکۆکە لەگەڵ یەکتر.

لە کۆتاییدا پەرتووکەکە شایانی خوێندنەوەیە لەبەر ئەوەی تیایدا روانینیکی تیژ لە ژیان و بەرهەم و کارەکانی بیرمەندیکی سەرنج ڕاکێش و جێ بایەخی جۆراوجۆر، پەرتووکێک (دەشێ چاککەرەوە بێ) کەمێک لەوەی کە مێژوو تێکی داوە.

 

تێبینی: لە روژنامەی ( نویز دویچلاند ) ێ ئەڵمانی لە ١١ حوزیرانی ٢٠٢٢ وەرگێڕاوە.

***

Leave A Reply

Your email address will not be published.