ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان بەدژی لێکەوتەکانی جەنگ لە ئۆکرانیا، فراوان دەبنەوە…
ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان بەدژی لێکەوتەکانی جەنگ لە ئۆکرانیا، فراوان دەبنەوە…
لەگەڵ دەرکەوتنی ڕۆژ بەڕۆژ زیاتری لێکەوتەکانی جەنگ لە ئۆکرانیا، و گرانبوونی نرخی شتومەکی خۆراکی و سوتەمەنی و سوک بوونی سفرەی چینی کریکار و جەماوەی بێبەش، لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا لەوانە ئیتاڵیا و ئیدەنۆزی و ئەڵمانیا و بەریتانیا… چینی کریکار و جەماوەری بێبەش لەبەرامبەر بەم دۆخە سەختەی ژیان و گوزەرانیان هاتنە سەرشەقامەکان. پێشبینی دەکرێت ئەم شەپۆلە لە خۆپیشاندان و نارەزایەتی جەماوەری زوربەی وڵاتانی تری ئەوروپا بگرێتەوە و پەل بکێشێت بۆ دەیان وڵاتی تری ئاسیایی و ئەفریقایی…
بۆرژوای و میدیای نۆکەری، هاوئاهەنگ لەگەڵ یەکتری هۆکاری ئەم گرانی و بێکاری و نەبوونی سوتەمەنی و بەرزبوونەوەی بێ وێنەی نرخی کارەبا، دەگێڕنەوە بۆ کاریگەری کۆرۆنا ڤایرۆس و جەنگ لە ئۆکرانیا و روسیا وەکو تاکەلایەنی ئەم جەنگە تۆمەتبار دەکەن، ئەوە لە کاتێکدایە کە چ جەنگی هەژموونی نێوان جەمسەرەکانی بۆرژوازی کە لەلایەکەوە روسیا و هاوپەیمانەکانی و لەلایەکی ترەوە ئەمریکا و غەرب و ناتۆ وەستاون، هەموویان هۆکاری سەرهەڵدانی ئەم جەنگەی ئۆکرانیان و بەدەستەوەگرتنی کاریگەرییەکانی کۆرۆنا ڤایرۆسیش تەنها بۆ ئەوەیە شانی خۆیان لەو هەلومەرجە نەخوازراوە خاڵی بکەنەوە کەبەسەر چینی کریکار و جەماوەری بێبەشیان هێناوە. جەنگی ئۆکرانیا بۆرژوازی و جەمسەرەکانی بڕیاریان لێداوە لە پێناو دوبارە ئارایشدانەوەی دنیا و باڵادەستی بەسەر هەسارەی زەویدا… هەموو لێکەوتەکانی ئەم جەنگەو کاریگەرییەکانی لە وێرانکاری و کوشتار و پەرەگرتنی راسیزم و جیاکاری لە نێوان ئینسانەکان و لەکاردا بوونی ئایدۆلۆژی وێرانکەرانەی فاشیستی… تا دەگاتە ئەو گرانی و بێکارییەی بەدوای خۆیدا هێناویەتی بە درێژە کێشانی جەنگەکەش بەرینتر و زۆرتر دەبێت، نیزامی سەرمایەداری و دەوڵەتەکانی و هەردوو بەرەی دژە ئینسانی وەکو دوو جەمسەری جەنگەکە لە ئاستیكی فراونتری شەر و بۆ بەرژەوەندییە سیاسی و ئابوریەکان و دوبارە قەوارە بەخشینەوە بە ئارایش و هاوپەیمانیەتە نوێکان، بەرپرسیارن و لە بنەرەتیشدا جەنگی بۆرژوازییە بەدژی چینی کریکار و جەماوەری بێبەش و نەدار لە ئاستی دنیادا. چینی کریکار و جەماوەری بێبەشی دنیا، نەک هیچ دوژمنایەتیەک لە نێوانیاندا نییە، بەڵکو هاوچارەنووسی چینایەتی یەکترین و شەپۆلی هاتنە مەیدانی جەماوەری و دروشمەکانیان دەریدەخات، کە بۆرژوازی بە ریاکاری و راگەیاندنە پوچەکەی ناتوانێت، راستی ریشەی جەنگ و هۆکارەکانی گرانی و بێکاری و وێرانکاری لە چاوی چینی کریکار و جەماوەری نەداردا، بشارێتەوەو ئەم هێز و ئۆردووە جیهانییە چینایەتییە بێدەنگ رابگرێت. خۆپیشاندان و نارەزایەتییەکانی داهاتوو، هێندەی تر راستی هۆکارەکانی کێشمەکێش و رووداوەکانی ئێستای دنیا، لەژێر تەپوتۆزی راگەیاندنی بۆرژوازی دەردەکێشێت و گوشارەکانی بۆسەر وڵاتەکانی بەشدار لەو کێشمەکیش و ململانێی کۆنەپەرستانە و هەژموون خوازیەدا، زیاتر دەکات. بزوتنەوەی دژی شەر لەدژی هەردوو جەمسەری بۆرژوازی، دەتوانێت رێگاو کەناڵێک بێت بۆ لێک نزیککردنەوەی زۆرتری چینی کریکار و پەرەدان بە هاوچارەنووسیان لە دژی سەرجەم نیزامی سەرمایەداری وموسیبەتە هەزار سەر و نەبڕاوەکەی.
بۆپێشەوە