” دادپه‌روه‌ی له نێو خێزان و فره‌ژنی یه‌کتر ناگرن ” نوسینی / فەزیله شۆڕش
” دادپه‌روه‌ی له نێو خێزان و فره‌ژنی یه‌کتر ناگرن ”
نوسینی / فەزیله شۆڕش
بناغه و هه‌وێنی هاوسه‌رگیری و خێزانێکی ته‌ندروست خۆشه‌ویستی و دادپه‌روه‌رییه، پیاو که بیرۆکه‌ی ژنهێنان به‌سه‌ر ژنی دووەم دەکا، بیرۆکەیەکی ناڕەواو نائینسانییە. به‌داخه‌وه هه‌ندێك پیاو کێشە و بیرۆکه‌ی ژنهێنان به‌سه‌ر ژنییان بەچەندین هۆکار بەسەردا زاڵە. بێگومان سنووردارکردنی هێنانی له یه‌ک ژن زیاتر له رێگای یاساوه بریارێکی سه‌رده‌میانه‌یه، پارێزگاری له مافی ئافره‌ت و منداڵ و خێزان ده‌کات، چونکه هه‌رکاتێك که پیاو بووه خاوه‌ن دوو ژن یان زیاتر دادپه‌روه‌ری له په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری و خێزانی‌دا نامێنێت، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن که دادپه‌روه‌ری ره‌چاو ده‌که‌ن ئه‌مه ریکلامێکی بێسووده، چونکه ته‌نیا ئه‌و ئافره‌ته‌ی که ژنی به‌سه‌رهاتووه لەگەڵ منداڵه‌کانی هه‌ست به‌م نادادپه‌روه‌رییه گەورەیە ده‌که‌ن.
له کوردستان یاسای باری که‌سێتی تا راده‌یه‌کی باش له به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌ت هه‌موارکراوه، به یاسا ژن هێنان به‌سه‌ر ژن سنووردارکراوه، به‌ڵام به داخه‌وه که‌لێنێکی یاسایی هه‌یه، هه‌ندێک پیاو ئه‌م که‌لێنه یاساییه بۆهێنانی ژنی دووه‌م به‌کارده‌هێنن، پێویسته ئه‌و که‌لێنه یاساییه دابخرێ، بۆ نموونه: (له‌به‌ردادگا ره‌زامه‌ندی هاوسه‌ری یه‌که‌می له‌سه‌رژنهێانی دووه‌می مێرده‌که‌ی وه‌ربگیرێ) لێره له زۆرحاڵه‌ت پیاو به‌لێدان و نان برین و مه‌سرووف نه‌کردن هاوسه‌ری یه‌که‌می ناچار دەکات بۆ رازیبوون، یان (تووشبوونی ژنه‌که به نه‌خۆشیه‌کی درێژخایه‌نی سه‌لمێنراو که رێگه له کاری سەرجێێ ژن ومێردایه‌تی بگرێ) باشه ئه‌ی کاتێک که پیاو نه‌خۆشی درێژخایه‌نی هه‌بێت و کاری سه‌رجێی ژن ومێردایه‌تی پێنه‌کرێ؟ لێره کوا مافی ئافره‌ت؟ یا (ئه‌و پیاوه‌ی توانای دارایی وای هەبێ که بەشی به‌رێوه‌بردنی پترله ژنێك بکات) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی توانای مادییان که‌مه؟ لێره مه‌به‌ستم نییه که پیاوی که‌م ده‌رامه‌تیش ژنی دووه‌م بهێنی، به‌ڵام هه‌ندێك پیاو که توانای مادی باش بوو ئه‌م خاڵه زۆر به ئاسانی بۆهێنانی ژنی دووه‌م به کارده‌هێنن. له وڵاتانی ئه‌وروپا تا دادپه‌روه‌ری له خێزان بێته کایه‌وه، هێنانی ژنی دووه‌م به یاسا قه‌ده‌غه کراوه، له کاتی ماره‌برینیش ده‌بێت ژن وپیاو له پێش ئه‌وکه‌سه‌ی که ماره‌یان ده‌بڕی به دەنگێگی باش بڵێن و به ئیمزای هه‌ردووکیان که په‌یمان ده‌ده‌نه یه‌کتر که هاوسه‌رگیری یه‌کتر قبوڵ ده‌كه‌ن له کاته خۆش و ناخۆشیه‌کانی ژیانیان و له باشی و خراپی باری ئابوریان و له نەخۆشی و ساغی هه‌ریه‌که‌یان. تا ئێمه‌ش له کوردستان دادپه‌روه‌ری له خێزان و دروستکردنی خێزانێکی ته‌ندروست باشتر بکه‌ین، به یاسا ژن به‌سه‌ر ژنهێنان زۆر پیویستە یاساغ بکرێت، چونکه دادپه‌روه‌ری له نێو خێزان و فره ژنی یه‌کتر ناگرن.