لەڕێگای ڕوخساری وشەوە لەدەرگای سیمای زمان دەدات…! شرۆڤەی شیعر /جەمال نوری
لەڕێگای ڕوخساری وشەوە لەدەرگای سیمای زمان دەدات…!
شرۆڤەی شیعر /جەمال نوری
هەموو ڕۆژێ
چەن تاڵێ لە
زولفت و چەن لە برژانگ و برۆت
دەناسمەوە،
هەموو ڕۆژێ
بە تۆقەنەیەک لە کوڵم و
هەڵتۆقیویی سینەت و
هەڵاوسان و سووری لێوت
ئاشنا دەبم،
هەموو ڕۆژێ
لەسەر ڕیتمێ بە مەیلی دڵ
سەما لەگەڵ باڵات دەکەم،
هەموو ڕۆژێ
گەر پێبکەنی
ئاورینگێک جەستەم لە وشکبوون
دەپارێزێ،
هەموو شەوێک
گەر بخەوم تەنها تۆ
پاڵەوانەکەی خەیاڵمیت
کەچی هەر هاوار هاوارمەو دەڵێم
کەی دێیت
بۆ نەهاتی.
رەشید سیوەیلی
ئەم شیعرە وەک ئەفسۆنێکە لە پەیڤ و لە موخاتەبەکردنی خودئاگایی شاعیر. ئەتمۆسفێری ئەم شیعرە لە حاڵەتی ناخود ئاگایی خۆیدا، پانتایی خەیاڵ وموخاتەبەکردنی دیووی ناوەوەی خۆی لەڕێگای وشەوە دایەلۆگی شیعرێکەی لەخۆیدا بەرجەستە کردوە .
دیالۆگی ئەم شیعرە وەک بنەمای گێرانەوەی مێژووی بوونی ئەشقێ وێنا دەکات، لەسەروەختی بەسەرچوونی تەمەنی. ئەو نایەوێ بەهۆی دەم چاویەوە بەکوڵانە تاریک و نوتەکەکانی پەشیمانیدا ڕاگوزەر بێ، بەڵکو دەیەوێ بەزمانی شیعر وەها کار لەخەیاڵی ئەو بکات وێنایەکی تر تابلۆیەکی تر بەرجەستە بکات بەڕاستی “سیوەیلی ” جوان ئەم تەمتومانی زمان و وشەیە دەبات بەڕێوە، هەڵبەتە “شیعر یاریەکی ئازادی زمانە بۆ شاعیر..هەروەک لێرەدا سیوەیلی دەیەوێ لەڕێگای سیمای مەئشوقەی کە لای خۆی وێنای کردوە پێی بگات.
تاڵێ لە
زولفت و چەن لە برژانگ و برۆت
دەناسمەوە،
هەموو ڕۆژێ
بە تۆقەنەیەک لە کوڵم و
هەڵتۆقیویی سینەت و
هەڵاوسان و سووری لێوت
ئاشنا دەبم،
هەموو ڕۆژێ
لەسەر ڕیتمێ بە مەیلی دڵ
سەما لەگەڵ باڵات دەکەم
بڕوای وایە لەڕێگای ڕوخسارەوە لەوە تێگەیشتوە وەک خۆی ناتوانێ ئەو ئەشقە دیاری بکات، چون دەزانێ لەخشتەی دەبات، ئەو لەمێژە لەڕێگای کوڵم و سینەو هەڵاوسان و سووری لێوی ئاشنایی بووە و ئەمەش بەڕوونی لە ڕووخساری دەقەکەیدا بەجوانی دەبینێرێ، واتە لەڕووخساریاندا هەست بەبوونی ئەو دەکرێ، کە لەڕێگای سیمایانەوە بەپەنهانی هێڵراوەتەوە تاوەکو بەسانایی هەستی پێ نەکرێ ئەو هانا دەباتە بەر سیما، بۆ تەوزیفکردنی وێنەی ئەو بەواتایەکی تر شاعیر کاتێک هانا بۆ سیما دەبات دەزانێ لەماناو دەلالەتی واتادا ” سیما “خۆی: دانهپۆشراویی و ئاشكرایی ڕوخساره به تهواوی ڕووتییهكهیهوه کە دەتوانم بڵێم ڕۆڵی وتە دەبینێ بۆ نوسەر، بۆشاعیریش ڕۆڵی وشەو هێڵکاری لەزمان و خەیاڵدا.
سیما كردهیهكی پهتییه ڕێگه نادات ههم شوناسی بهسهردا بسهپێنرێت . سیما بهرهنگارییه له بهرامبهر سیستهمی ڕهمزییدا. دهركهوتنی سیما، به تهواوهتی دهركهوتنی زمانه. سیما شتێكه ناتوانرێت له چێوهی تێگهیهكدا جێ بكرێتهوه، به كورتی، لهو شوێنهدا كه سیما ههیه، ههقیقهت، مانا، ئهزموون ڕوو دهدات و،
لهو شوێنهشدا كه ڕوخسار ههیه، ڕواڵهت، نمایش و بهركهوتنی ڕووكهش.دەبینێرێ.
سیوەێلی لەڕێگای وێناندنی دەقی شیعرێکەیەوە ئاماژە بە دۆخە دەروونیە شێواوەکەی ناخی دەکات کە هەمیشە .
“سیما، “به پێچهوانهی ڕوخسارهوه، نابینرێت، بهڵكه له توخمی دهركهوتن و دۆزینهوهیه؛ سهر به جیهانی ههستهكی نییه، و ئاماژهیه به ڕووداوێك كه له «ئهویتر»ـهوه دێت. سیما، دهربڕینه؛ سهرچاوهیهكه له سهرچاوهی ماناكان سیما ههقیقهت ئاشكرا دهكات، درووست به پێچهوانهی ڕوخسارهوه كه دهیشارێتهوه.وەک لێڕەدا لەکۆتایی دەقەکەیدا دەڵێ:
هەموو ڕۆژێ
لەسەر ڕیتمێ بە مەیلی دڵ
سەما لەگەڵ باڵات دەکەم