بەیاننامەی دەستەی کرێکارانی ژینگە پارێز

0

بەیاننامەی دەستەی کرێکارانی ژینگە پارێز

بۆ بەڕێزان/وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی

وەزارەتی شارەوانی

سەرجەم لایەن سیاسی و ئیدارییەكانی دەڤەری ڕاپەڕین

‎بەڕێزان ئێمەی ژینگە پارێزان لە ١٥ی ٦ی ٢٠٢٢ەوە هیچ مووچەیەكمان پێ نەدراوە ئێستا كە نزیك دەبینەوە لە مانگی (٩)بایكۆتی كارەكانمان كردووە لە سەرجەم دەڤەری ڕاپەڕین، بەداخەوە لەماوەی هەشت مانگی ڕابردوو ئەوە سێیەمین جارە بۆ داوا ڕەواكانمان دێینە سەر شەقام، بەڵام وەك ئێوە ئاگادارن بەڕێوبەرایەتی شارەوانیەكانی ڕاپەڕین توانای چارەسەركردنی ئەم كێشەیەی نیە هەربۆیە داوا خوازیین لایەنە باڵا دەستەكان لە وەزارەتی شارەوانی و ئیدارەی ڕاپەڕین بە ئەركی سەرشانی خۆیان هەستێت بۆ چارەسەركردنی كێشەی ژینگەپارێزان لە دەڤەری ڕاپەڕین بۆ بەرچاوڕونی زیاتر ئەم داخوازیانەی خوارەوە دەخەینە ڕوو …

‎١-دەست بەجێ پێدانی هەردوو موچەی ڕابردوو لە لایەن كۆمپانیای جێبەجێ كار لە تەندەری ڕابردوو.

‎٢-دەستەبەركردنی تەواوی ژینگە پارێزان لە تەندەری داهاتوو.

‎ ٣-گۆڕینی كۆمپانیای (گارێكس-بیڤان)و لە تەندەری داهاتوو هیچ پڕۆژەیەكی پێ نەدرێتەوە، چونكە پێمان وایە هەركۆمپانیایەك بۆ خزمەتی كرێكاران و ژینگە پارێزان تێنەكۆشێ شایەنی كاركردن نییە لە دەڤەرەكە.

‎ ٤-دەستەبەركردنی زەمالەی تەندروستی بۆ ژینگەپارێزان و ئەندامانی خێزانەكانیان بە مەبەستی باشتر خزمەتكرنیان .

‎ ٥-دابینكردنی كەل و پەلی سەلامەتی و گەیشتنی كەلوپەلەكان لە كاتی خۆییدا بەبێ دواكەوتن بۆ دەستی ژینگە پارێزان.

‎٦-بەڵێنی پێدانی مووچەكانی داهاتوو لە كات ساتی خۆییدا بە بێ دواكەوتن.

‎٧-گەڕاندنەوەی ژینگەپارێزە دەركراوەكان، چونكە ئەو ئەركەی ئەوان جییان هێشتووە زیادكراوە بۆ سەر شانی ئێمە و هەراسانی كردووین.

دەستەی کرێکارانی ژینگەپارێزانی ڕاپەڕین

٢٠٢٢/٨/٢٨

Leave A Reply

Your email address will not be published.