چەند کورتە شیعری خالیدبایەزیدی (دلێر)
چەند کورتە شیعری خالیدبایەزیدی (دلێر)
چەترەکان
هەرهەموویان
ڕەشپۆشی بارانێکن
کە دوو دڵدار
بە گریان وئازار
لەیەک جیائەبنەوە
و ئاسمان دڵی پر دەبێ و ئەگری
چەترەکانیش لە گوشەیەکی پرسەدا
بو ڕێزگرتن لە فرمێسکەکان
بەپێووە وەستاون
2-
ڕۆژیک هەردادێت
کە لەدەستە قڵیشاوەکان
گوڵەگەنم دەپشکووێ
وە باڵندەکان
بە دەنگی بە سۆزییان
سروودی بەهاری کرێکاریی دەخوێنن
3-
لە نێوان ئەو هەموو ئینسانە
پاڵم وە بەرد داوە
ئایا بەو ئاسانییە….!؟
مرۆڤ
دڵی داوە بە بەرد
وە بەردیش
دڵی داوە بە ئینسان
4-
ما فورەی زێر
پێشکەشی دیکتاتورەکان دەکەن
بەڵام خۆم لەژێر
هەژاری قەموور بومەوە
ئەی هاووڵاتیان
یەکێک لە قووڵای ئاودا
دەیەوێ بخنکێ ؟
لەو وڵاتەی کە ژێرخانی پڕە
لە نەوت و غاز و زێر و زیوو