بەجێهێشتنی شوێن لەزەمەنی گەڕانەوەی كەژاڵ ئەحمەد دا … شرۆڤە: جەمال نوری
بەجێهێشتنی شوێن لەزەمەنی گەڕانەوەی كەژاڵ ئەحمەد دا
شرۆڤە: جەمال نوری
ھیچ ڕووداوێك نییە، بەدەر بێت لە “زەمەن شوێنێك.” چونكە ڕووداو ڕوونادات ئەگەر شوێنێك نەبێت وەك سەر زەمینی ڕوودانی، ھاوكات كاتیش وەك كردەی ئەنجامدانەكە. بۆیە لە شیعری (ڕۆشتنی چەقیوی كەژاڵ ئەحمەد) لەپاڵ زەمەن، شوێنیش دەبینینین. چونكە شاعیر لەشیعرەكەیدا، ئاماژەی بە چەندین شوێن داوە، كە پەیوەستن بە (ژیان و بوون و مەودای) تەمەنی ئەو، لەوشیعرەشدا، شاعیر لە پاڵ زەمەن، ئاماژەی بە چەندین شوێنیش داوە. وەك: زەمەن و شوێنی چاندنی گوڵەكان، زەمەن و شوێنی (ئەو منداڵانە بەجێ دەەێڵێ كەبوونی)، زەمەن و شوێنی ناسینی ئەو مرۆڤەی كە ناسوێتی و ەاوبەشی ژیانێتی بۆ ئەبەدیی لەو كۆپلە شیعرەدا شاعیر، وەك چەمكێكی دەروونی كە پەیوەستە بە قۆناغی گەشەكردنی ژیانی، كە ئاماژەیە بۆ شوێنێكی نادیار). وەك لێرەدا دەڵێ
هەمیشە دڵخوازی ئێمە
لەو شوێندا بەجێدەمێنێت
كەڕۆحمانی پێوە بەندە
ھەموو ئەو شوێنانەش پەیوەندییان، بەو زەمەنەوە ھەیە، كە شاعیر لە شیعرەكەیدا بەرجەستەی كردوون.
“كات، شوێن، ڕووداو ” پەیوەستە بەچركە ساتەكانی زەمەنێكی دیاریكراوەوە، كە ژیانیش بەشێكە لە پراكتیزەكردنی چەندین ڕووداوی جۆراو جۆر، بەڵام دەبێ خودی ئەو ڕووداوانە، ھاوشێوەی زەمەنەكە، شوێنێك ھەبێت بۆ ڕوودانیان.
بە دەربڕینێكی تر، ھیچ ڕووداوێك نییە، بەدەر بێت لە زەمەنێك، شوێنێك. چونكە ڕووداو ڕوونادات ئەگەر “شوێنێك” نەبێت وەك سەر زەمینی ڕوودانی، ھاوكات” كاتیش” وەك كردەی ئەنجامدانەكە.
شاعیر لەسەرەتای دەقە شعرەكەیدا دەڵێ
دڵ حەز بەمانەوە دەكات
ئەگەرچی ناچاری ڕۆشتنە
وەك دەبینین هەستێكی خاكپەرستی و نیشتمانپەروەری لە دڵیدا چەكەرەدەكات، ھەر كاتێك لەم بستە خاكە دوور دەكەوێتەوە، كە لای ئەو بەھاو پیرۆزی ھەیەوسەدان ئەوەندەیتر ئەم خۆشەویستییە گەورەتر دەبێت، ئەگەرچی ئەم دوور كەوتنەوەیە بە ویست وحەزی خۆی نەبێت و بەھەر ھۆكارێك بێت لێی دوور كەوتبێتەوە .
پارادۆكس لە زمانی شیعری كەژاڵ ئەحمەد ..
گەر سەرنج بدەینە ئەم دوو دێڕە شیعرەی كەژاڵ ئەحمەد جورێك لە پارادۆكس دژە مانا دەبینین وەك لێرەدا ئاماژەی پێكردوە ..
دەڕۆین و لەشوێنی خۆمان
نەجووڵاوین
لێرەدا شاعیر ئاماژە بۆ ئەو دژە مانای وشەیە دەكات لەلایەك دەڵێت دەڕۆین، بەڵام لەشوێنی خۆمان نەجوڵاوین
ئەم شێوەیە لەپارادۆكس ەەڵگری زادەی تێڕامان و تێفكرینە بۆ ئێمەی موتەلەقی، چون شاعیر كاتێك دەلێ دەڕۆین، بەڵام لەشوێنی خۆمان نەجوڵاوین، ئەم دەستەواژەیە پێمان دەڵێ ەیچ گۆرانێكی كیمیكی ڕوینەداوە، بەڵكو ئەوەی ڕوویداوە ڕودانێكی فیزیكییە ئەم جۆرە ڕوودانەش وەك لەجێگای خۆماندا بین ئەوەایە بەچەشنی سووتانی مۆمێك، كاتێك مۆمەكە دادەگیرسێنین ئەوا مۆمەكە لەشێوەو قەبارەی خۆیدا نامێنێتەوە، بەڵكو گۆڕانی بەسەردا دێت، بەڵام لەڕووی پێكەاتەو شونی مۆمەكەوە ئەوا ەیچ ڕووینەداوە و وەك خۆی ماوە، شاعیر كەدەڵێ :-
دەڕۆین و
لەشوێنی خۆمان نەجوڵاوین
بەومانایە دێت وێڕای ئەوەی ویستومانە گۆڕانكاریەك لە ەزری خۆماندا ئەنجام بدەین، بەڵام پاش تێپەڕبوونی زەمەنێك، وەلێ ەێشتا لەشوێنی خۆمان نەبزواین، ئەو ڕووداوانەی ڕوویانداوە لەسیاقی ئەو (زمەن شوێن)ەی لەپانتای دەقدایە، بەڵام لە دەروونی ناوەوەی شاعیردا دەمان گەڕێنێتەوە بۆ ئەو زەمەن و شوێنەی كە لەدەستپێكدا لەناخدا چەسپیوەو چەقیوە و ڕەگی داكوتیوە
سەیرە خومان لە شوێنیك و
رەگمان لە شوێنێكی دیكە چەقیوە !
ڕۆیشتنی چەقیو
كەژاڵ ئەحمەد
دڵ حەز بەمانەوە دەكات
ئەگەرچی ناچاری ڕۆشتنە..!
ئەوەتا ئەو درەخت و گوڵانە
بەجێدەهێڵێ و سەفەر دەكات
كە چاندوونی!
ئەو منداڵانە لە ماڵەوە بەجێدەهێڵێت
كە بوونی!
ئەو ژنە بە تەنیا بەجێدەهێڵێت
كە بە هاوبەشی ئەبەدیی
ژیانی هەڵیدەبژێریت !
هەمیشە دڵخوازی ئێمە
لەو شوێنە بەجێدەمێنێت
كە روحمانی پێوە بەندە
دەڕۆین و لە شوێنی خومان
نەجووڵاوین
سەیرە خۆمان لە شوێنێك و
ڕەگمان لە شوێنێكی دیكە چەقیوە !