پیرۆز یان پیزە!!… ئارام حەسەن

0

پیرۆز یان پیزە!!

 

ــ “ئەرێ ئەوە تۆ پیاوێکی عاقڵی، کەلیمەی پیرۆز یەعنی چی؟”

ــ “جا تۆ چوزانی من عاقڵم؟”

ــ “وەڵا بڵێم چی وام بیستوە، دە تۆ پێمبڵێ پیرۆز یەعنی چی؟

ــ “یەعنی پیزە”

ــ “هەتیو پیزەی چی، پیزە ناوە ناو”

ــ “ئێ ئەزانم ناوە، بەڵام پیزە نیوەناوی پیرۆزە، وەکو حەمەو سەعەو خلەو فاتەو ئەوانە… جا تۆ مەعنای پیرۆزت بۆچیە؟”

ــ “چووزانم، ماوەیەکە ئەم فەیسبوکە دوابڕاوە پڕ بوە لە کەلیمەی پیرۆز، ئەم ئەڵێ مەکەومەدینەو کەعبەو مەعبەو شتیوا پیرۆزە، ئەو ئەڵێ نەوەڵڵا دێکەی خۆمان و ئەوی تر ئەڵێ نەخێر کۆڵانەکەی ئێمەو، یەکێکی تر ئەڵێ کوردستان و ئائەو شتانە، دوێنێیش دراوسێکەی پشتمانەوە ئەیوت: جێپێی قلە چاوڕەشەکەی خۆم بە عەرزو عاسمان ناگۆڕمەوە”

ــ “جا تۆ هەقت چیە بەسەر ئەو خەڵکەوە چیەڵێن و چیناڵێن”

ــ “یەعنی لای تۆ مەکەوەدینەو شت پیرۆز نیە؟”

ــ “لای من پیرۆز پیزەیە پیزە، پیرۆزی چی و قسەی قۆڕی چی، هیچ شتێک پیرۆز نیە”

ــ “هەر هیچ هیچ؟”

ــ “هەر هیچ هیچ و ئەولاتریش”

ــ “ئەولاتر کوێیە؟”

ــ “لا حەولە وەلا قووووەتە ئیللا بیللا، بابە ئەوەی بە تۆی وتوە من عاقڵم، سەری یای لە بەرد باشە”

ئارام حەسەن

Leave A Reply

Your email address will not be published.