١٤/٧ یادی تاوانێکی لەبیرنەکراوی یەکێتی نیشتیمانی و باوکی هەژارانە!!، لەدژی کۆمۆنیزم و ئازادیخوازی!

0

١٤/٧ یادی تاوانێکی لەبیرنەکراوی یەکێتی نیشتیمانی و باوکی هەژارانە!!، لەدژی کۆمۆنیزم و ئازادیخوازی!

یەکێتی نیشیمانی کوردستان لە ١٤ تەموزی ساڵی ٢٠٠٠ دا  بەسەرکردایەتی و ئەندازیاری باوکی هەژاران!! نەوشیروان مستەفا بەپێی نەخشەیەکی پلان بۆ دارێژراو، هێرشێکی چەکداریان کردە سەر نوسینگەو بنکەکانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی و رێکخراوە جەماوەرییە رادیکاڵەکانی وەکو ڕێکخراوی سەربەخۆی ئافرەتان، سەنتەری پاریزگاری ژنان، سەنتەری بەرگری لە مناڵان، و مامۆستایان… لەو هێرش و پەلامارەدا، پینج ئینسانی کۆمۆنیست و تێکۆشەری ڕزگاری… هەژاران… بەرۆژی روناک و لە بۆسەیەکی قیناوی و داخ لەدڵانەدا بەرامبەر بەکۆمۆنیزم و ئازادیخوازی، قەسابی کران.

پاساوی هێرش و قەدەغەکردنی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی بردنە دەرەوەی بارەگای چەکداری حزبەکان و داماڵینی شار بوو، لە چەک. ئەو پاساوەی کە بەر لەهەموو کەس و لایەنێک شانی خۆیانی دەگرتەوە، ئەوە ئەوان بوو، شارو شارۆچکەکانیان میلیتاریزە کردبوو، ئەوە بارەگاو ماڵی بەرپرسە حكومی حزبیەکانیان بوو، کە بەچەک تەنرابوون و لەگەڵ جوڵە کردنیشیان ماشێنی پر چەکدار و بیکەیسی لەسەر سیمای مەدەنیەتی شاریان، بە بەرەی جەنگ و دۆخی نایاسایی گۆڕی بوو. ئێستاشی لەگەڵ بێت هیچ حزب و لایەنێکی سیاسی بارەگای چەکداری حزبەکانی نەبردە دەرەوەی شارەکان و شارەکانی لە دیاردەی چەک دانەماڵی. ئێستاشی لەگەڵ بێت ئەوە هێزی ئاسایش و پاراستن و دژە تیرۆری دەمامکدار و بێ دەمامک و یەکەی ٧٠، ٨٠ چەکداری نایاسایی یەکێتی و پارتین بۆ پاڕیزگاری لەدەسەڵات هەمیشە ئامادەن ناوجەرگەی شارو شارۆچکەکان میلیتاریزە بکەن و رۆڵەی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش و خۆپیشاندەران بۆ داوای ئاو و نان و موچە و خزمەتگوزارییەکان، بدەنە بەردەستڕیژی گوللە. خەڵکی کوردستان ویەکێتی و باش دەیانزانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی جگە لە چەند دەستەیەکی پاریزگای لە نوسینگەکانی زیاتر هێزی چەکداری نییە. ئەمە پاساوێک بوو، پاساوێک هیندە نەزانانەو نەفامانە کە هەر زوو خۆیان بەدرۆیان خستەوە. باوکی هەژاران کە بەرێوەبەر و ئەندازیاری هێرشەکە بوو بۆ سەر حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی لە دانیشتنی رەسمیدا لەگەڵ رابەری حزب بە ئاشکرا دانی نا بە هۆکاری هێرشەکەیان… ئەو وتی ئێمە گوشاری ئیرانمان و عێراقمان لەسەرە… ئەو دانپیانانە بەسە بۆئەوەی سفەت نۆکەری یەکێتی دەربخات و هۆکارێکی هێرشەکەش نیشان بدات… بەڵام ئەوە هیشتا لایەنێکی ریوایەتەکەیە، لایەنێکی تر و سەرەکی بۆ ئەوەی یەکیتی ناچار بە هێرش بۆسەر حزب بکات، ئەوە بوو کە پێشتر لە شکاتنامەیەکی ئابروبەرانەدا، رایان گەیاندبوو کە کۆمۆنیزمی کرێکاریی، دەیانەوێ یاسای باری کەسێتی سەردەمی بەعس هەڵبوشێنەوەو لە جێگایدا یاسای باری کەسێتی مۆدێرن و ئینسانی بخەنە جێگاکەی، تێدەکۆشن بۆ یەکسانی ژن و پیاو، داوای ریفراندۆم بۆ جیابوونەوەی کوردستان، دەکەن…

بەڵی هێرشی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بۆسەر نوسینگەو بنکەکانی کۆمۆنیزمی کرێکاریی و رێکخراوە جەماوەرییەکانی نزیک لێیان، لەلایەکەوە جێبەجێکردنی پلانی ئیران و دوبارەکردنەوەی سفەت نۆکەری بوو، لەلایەکی تریشەوە هێرش بوو بۆسەر کۆمۆنیزم و ئازادیخوازی کە کۆمۆنیزمی کرێکاریی ئاڵاهەڵگری بوو.

١٤/٧/٢٠٠٠  یادی تاوانێکی لەبیرنەکراوی بزوتنەوەی کوردایەتییە، کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان فەرمانی ئەنجامدانی داوەو نەوشیروان مستەفای باوکی هەژاران!! جێبەجێی کردووەو لەم تاوانکاریەشەدا پینج ئینسانی تێکۆشەری رزگاری بەکردەوەی هەژاران، بە بریاری باوکی هەژاران!! گیانیان لێسەندرایەوە کە یەکێک لەو هاوڕێیانە بەدیلی کەوتە دەستیان، و بە کەوش و شەقی بەڵتەجیەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی لە خەستەخانەدا، گیانی دەکێشرێت…

ئەو تاوانەی یەکێتی نیشتیمانی، لەپاڵ زنجیرە تاوانەکانی تری هاوشانەکانی لەناو خانەی بزوتنەوەی کوردایەتیدا نەک هەر لەبیرناچنەوە، بەڵکو دەبنە بەڵگەی دادگاییکردنیان، لەهەر راپەرین و شۆرشێکی بێبەشاندا…

Leave A Reply

Your email address will not be published.