چەند پارچە شیعری: خالید بایەزیدی (دلێر)
چەند پارچە شیعری: خالید بایەزیدی (دلێر)
–
دەست بڵاوە
ڕوژەکانی هەفتە
جگە لە حەسرت وئاەـ
وە تەمەنی بە «با»چوو
شتێک لەو دە خیلە شکاوەدا نەماوە
2-
باخچەش!
گوڵی بیرچوتەوە
بە گومانم…
دڕکەکان
کودەتایان کردووە
3-
جیهان!
لە قەیرانی
ئەوین وخۆشەویستی دایە
ئەگینا
سایلۆکان
لێوان لێو لە دانەویڵەن
وەرن با…
ئەوین وخۆشەویستی
بۆ ئەم لادێ بچکولەی جیهان
بگەڕێنینەوە
4-
ماسییەکانی دەریا
پرسەیان گرت
کاتێک کە دیتیان
ماسییە بچکۆلەیەک
خۆی بە داوی ڕاوچیەک
هەڵواسی و
کۆتا نیگاکانی
لە چاوەشینەکانی دەریادا
بزر کرد