دوا شیعرەكانی من…

0

دوا شیعرەكانی من

 

لێرەنیم هەموو شتێكم كوژانەوە

كراسێكی سپیم كردە بەری باران

لەدرەختەكان پاڕامەوە

بۆئەوەی باسێكی زوڵمی ڕەشەبام بۆ بكات

لەئاو پاڕامەوە

بۆئەوەی تینوێتی كۆترێكم بۆبخاتە ڕستەوە

كە مساوی دەبێت بەخنكان

لێرەنیم

ئەزانم خودا بێرەدا دەڕوات هەموومان دەبینێت

هەموومان ئەنوسێتەوە

لێرەنیم

حەزم بەسەفەرێكی نارنجییە

سەفەرێك نەجانتایەكم پێبێتوو نەئاوێنەیەكی بەرباخەڵ

لێرەنیم

هەموو شتێك دەكەوێتە خوارەوە

هەموو شتێك وەك پەرداخی دەستی

سەرخۆشێكی بەد مەست ووردو خاش دەبێت لەكاتی گریاندا

لێرەنیم

نەشەمەندەفەرەكە دەگات و نەموسافیرەكانیش دەگەڕێنەوە بۆئەوێ

لێرە نیم

نەكەسێك نامەكانم دەخوێنێتەوە نەئوستازێكیش پێمدەڵێت هەموو شتێك مساوییە بەهیچ

هەموو شتێك دەكەوێتە خوارەوەو

هەموو شتێك دەشكێت،

تۆش دەشكێیت

منیش لەگۆڕستان ژورێك بەكرێ دەگرم

مۆمێكم بەسە بۆڕوناكی

من لێرەنیم

………..

میرزا

١٧/٦/٢٠٢٢

Leave A Reply

Your email address will not be published.