پێنج شیعری: خالید بایەزیدی (دلیر)
پێنج شیعری: خالید بایەزیدی (دلیر)
1-
ڕۆژێک
هەرزە دیکتاتۆرێک
لە گوڕەپانی شارێک دا
تێ دەپەڕی
وە وتاربێژەکان
لە منارەکانانەوە
باسی جوامێری ئەویان
بۆ خەڵک دە کرد
2-
ژنێک
تاڵ تاڵ دەهونێتەوە
ئارەزوەکانی بە بابردوی
لە چوارچێوەی تەنیایی دا
3-
شەوانە
لەگەڵ ئارەزوکانم دا
دەخەوم و
کازیوەی بەربەیانیش
بەسەر شانە چەماوەکانم دا
تا گۆڕستانی زیندوەکان
جەستەکانیان
یەکە یەکە دەنێژم
4-
شەقام
شا گەشکە بوو
لە خۆشی ئەو کرێکارانەی
مانیان گرتبوو
کە بە هاواری نان و ئازادی
بەسەر سینگی دا
تێدەپەڕین
5-
ویستم
پێکەنین بکەمە
ملی هەتاو
هەورێکی ڕەش
هاتوو
ئاسمانی نیگاکانمی
داگیر کرد
…………