هۆنراوەی چنار عەلی
هۆنراوەی چنار عەلی
1
بریا بەهاتن و نەهاتنت
تۆزی خەیاڵمت ڕادەماڵی و
تاسەی دووری و نەبوونی چەن وەختەت
لە بار دەبرد
خونچەی نەپشکوی ناو دڵمت،
گوڵ پێدەگرت.
2
بریا هەموو ئەوانەی تۆ دەبینن.
من بومایە و
هەموو ئەوانەی لە دەوری منن،
ئامێزی تۆ بوایە.
3
تۆ دەزانی؟
نه شەوم ئارام دەبێ و
نە بە ئاگر گەرمم دەبێ
نه هەنگوین تێرم دەکات
گەر خۆشەویستی تۆم نەبێ
عەشقت لە رۆحما گڵپەی دێ و
دڵیش لە دووریتا دەلەرزێ.
4
ئازیزەکەی دوور وڵاتم وەرە با
لەنێو دووچاوی نێرگزیتدا
هەناسەیەکی ئارام بدەم.
5
عەیامێکە…
زوڵەیخا ئاسا
بە چەشنی باران ئەرژێ لە چاوانم
ئەشکی خوێنی
بۆ دووری و نبوونی یوسفەکەم.
عەیامێکە…
زوڵەیخا ئاسا بۆ
بیستنی هەواڵێکی عەزیزی دڵم
لە چاوەڕوانیدا سەرگەردانم.
7
چۆن ئەستێرە هەردەم لە هاتنی شەودایە،
منیش ئەوها لە چاوەڕوانی تۆدام
بەڵام ئاخ تۆش لە بیری ڕۆشتندای…
8
ئەمشەو لەگەڵ ئەم کزە بایەدا
لەگەڵ ئەم هەور و بارانەدا
وەرە
بۆن و بەرامەی ئەوینت
بپرژێنە
بە سەر ئاسمانی شاردا
تا خونچەی ڕۆحم
گوڵی ئەرخەوانی عەشقت بگرێ و
چاوی سیس بووی چاوەڕوانیم
فرمێسکی شادی وجودت بڕژێ.
هۆنراوە: چنار عەلی
وەرگێڕانی: زانا کوردستانی