لەپیریمدا وەریم

0

لەپیریمدا وەریم

 

ئەوەی پێمووتیت وانەبوو

كەی من وتم كەباران باری

دەرگای حەوشەكەت داخەو مەچۆرە

بەر پەنجەرەكەت

كەی من وتم ئاو لەبێژنگبەو

لەگەڵ خۆتا قسەبكە

 

ئەوەی وتم وانەبوو

ماوەیەكە هیچ بایەكم بۆ ناخوێنرێتەوەو

ناتوانم بۆنی عەترەكەت بناسمەوە

كەی من وتم بەتەنیا و لەگەڵ خۆتا قاوەبخۆرەوەو

زەمی هاوڕێكانت بكە

ئەوەی پێم وتیت وانەبوو

بۆلەخۆتەوە ئەچیتە بەرباران و

قسەی سارد و  سوك بەهەورەكان ئەڵێیت

 

كەی من وتم شەوێك تابەیانی

دەبێت قورئانێگ خەتمكەیت و

تەوڕاتێك وەرگێڕیتە سەر زمانی كوردی

ئەو تەوراتەی تائێستاش بۆنی شمشێر لەسەر خوێنەكەی دەگری

نا من نەمووتووە

شەوانە لەبەردەگای مەیخانەكاندا

گوڵەبەڕۆژە بفرۆشەو چاو لەپیاوە سەرخۆشەكان داگرە

 

كەی من وتم

لەپیریدا هەموو شتێك وەك گەڵای پایز دەوەرێت و با دەیبا

نا بۆم ناوترێت وەك جاران گۆرانی بەباڵای

باراندا ناڵێم

چەندجار ئەدرێسەكەم گۆڕی و

پۆستچیەكانیشم لەخۆم عاجزكرد

كەی من وتومە لەمەولا نامەی كاڵ وكرچم

بۆمەنێرەو ئەوەندە مەنوسە

دەنگت هەراسانی كردوم

ڕەنگت شێتم دەكات

 

نا گیانەكەم من نەمووتووە

ئەگەر هەناسەكەوتە خوارەوە ئیتر با دەیبا

تۆخۆت تەماشای ئەو قەترە خوێنانە بكە

كەلەدڵم دەكەوێتە خوارەوەو

دەبن بەهەڵم بەسەر شووشەی پەنجەرەی ژووری نوستنەكەی تۆوە

 

كێ بۆی گێڕایتەوە كەمن لەژێر قەترە حەزینەكانی باراندا باسم لەكوشتنی

كەروێشكێك كردووە كاتێك گوێی لەهێنانەوەی میلی تفەنگێكە بۆكوشتنی

بەچكەكانی

وەرەو تەماشاكە بزانە دڵم چەندە خراپ لێدەدات لەم وەرزی بێڕەحمیەدا

 

وەرزێك هەموومانی كردۆتە نیشانەی

تلۆربونەوە بەناو دەروازەكانی تەنیایدا

بڕواتبێ لای هیچ كەسێك باسی مردنی خۆمم نەكردووەو نەشمووتووە

مانگێك لەمەوبەر لەسەفەری مردن

گەڕاومەتەوە

ئەزانم شتێك ڕودەدات

شتێك زنجیری جانتاكەم دەترازێنێت

………….

میرزا

٥/٦/٢٠٢٢

Leave A Reply

Your email address will not be published.