بێدارییە یاخود ئینزار ج ئەشقە…   شرۆڤە: جمال نوری

0

بێدارییە یاخود ئینزار ج ئەشقە

 

شرۆڤە: جمال نوری

ئەو دەمەی شاعیر زۆر نزیکتر لە سروشتێکی پەتی و لەناو ناخی خۆیدا دەژی و موخاتەبەی نەستی  دەکات، لەبەر ئەوەیە کاریگەرێتی ئەو دنیا تایبەتەی خۆیی لەسەرە کەلەڕێگای ئەشقەوە پێی گەیشتوەو لەنێو ئەقڵی  باتنیدا جێگیر بووە. سروەی بەیان دێت لەڕێگای چنینی وشەو خەیاڵ و فەنتازیای شیعرەوە وێنەی ئەو دۆخەمان بەچاوی خەیاڵ بۆ دەگرێ  وێناکردنێ زۆر بەدیقەتەوە حسابی بۆ ئەشقە جاویدانیەی خۆی کردوە و زۆر  بەجوانی ئەشقەکەی کێشاوە…

 

ئێستا درەنگانی شەوە،

دڵم بەدیار

ورشەیەکی هەستت بێدارە،

ڕۆحم لە خەڵوەتی عیشق

هەڵکورماوە بێچارە

ئاااااااااااااااااخ

دەمویست ئەمشەو لەگەڵ تۆدا

گەردانەیەک لەوشەی جوان

بەدەزوی هەناسە بهۆنمەوە

 

سروە  هاتوە بەو درەنگانی شەوە  ئشقەکەی خستۆتە ژێر  (ئینزاری ج ) ەوە، هەڵبەتە کاتێک لە بواری سەربازی دا کە دەڵێن ئینزار جیمە، ئیدی دەبێ تەواجدت هەبێ  و ئێشکگر بی تا ئەو کاتەی ئینززارەکە لادەبرێ، ئەشقەکەی سروەی بەیانیش بەو نیوەشەوە لەچاوەڕوانی و دۆخی ئێشکگرتنی خۆی دایە، و هەڵکورماوە، بەڵام بەشێوەیەک  هەڵکورماوە کە بێچارەیە، وەک بڵێی لابردنی ئینزاری ئێشکگرتنەکەی لەدەستی خۆی دا نەبێ و مولزەم کرابێ پێوەی، لەلایەن ئەو دڵەی کە مەدلولی  ئیشقە بۆ مەئشوقەکەی، واتە مانەوەی بەو نیوەی شەوە بۆ ئەنجامدانی  ئەرکێکی موقەدەسە، کەتیایدا گەر هەستێت پێی ئەوا بەدڵنیایەوە دەبێتە مایەی شانازیکردنی بەو ئەرکە پیرۆزەوە ،، بابزانین ئەو کارە پیرۆزەی شاعیر وەها لێ دەکات خەونی بتۆرێنێ و هەر لەبێداری دا بیهێڵتەوە، ئەویش  دروستکردنی گەردانەیەکە بۆ مەئشوقەکەی کە دەیەوێ بەدەزووی هەناسەی  بیهۆنێتەوە دواتر مەئشوقەکەی  لەملی بکات ..

کاتێک  شاعیر وەک مرۆڤێک تێکەڵ بە سروشت دەبێ و لەگەڵ ژینگەی ئەو شوێنەدا تەماس دەگرێ، دوای زەمەنێک ڕاگوزەر بەناو ئەو دۆخە سروشتیەی خوێدا کە پێوەی دەژی، بۆمانەوەی بوونی خۆی وەک کەرەستەیەکی نۆستالۆژی یان بوون بە بەشێک لەوکەرەستە ئەپستمۆلۆژیە. شاعیر دەیەوێ لەوە بگات، داخۆ ئەبێ  چ یاسایەک هەبێ کە ئاشق لەژیانی تەرە بکات..؟

عاشق لە ژوان تەرە دەکا!

ڕێگری لە ئەوین دەکا!

دە پێم بڵێ،

ڕوو لە کێ کەم،

کێ گوێی لە ئاهو ناڵەم بێ

ڕوو لە کوێ کەم

بۆ داڵدەدان

حەشارگەم بێ  

دووربێ لە چاوی ناحەزان.!

دواجار شاعیر لەخۆی دەپرسێ  و دەڵێ  کێ  گوێی لە ئاه و ناڵەمە … دواتر  دەیەوێ  بڵێ ڕوو لەکوێ بکەم… بۆ مانەوەی ئەشقە ڕۆحیەکەت  تەنها و تەنها  لەنێو عەقڵی باتندا  دڵێکی مەئشوقی تیا شاراوەتەوە کە هەمیشە  هەست بە بوونی لێدانی دڵی بکات. وەک  حەزرەتی  نالی  دەفەرموێ:

ناری  سینەم گەر نەبێ، غەرقم ئەمن

ئاوی چاوم گەر نەبێ، سووتاوم ئەز

Leave A Reply

Your email address will not be published.